تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

dast  ee hamolayak  xosh  , babataka  ba  sod  buu

10

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز و به‌ڕێزیش

بۆ تێبینیه‌کان من زۆر سوپاستان ده‌که‌م به‌ڵام خۆتان ده‌زانن منیش به‌و شێوه‌یه‌ وه‌رم گرتووه‌

ئینجا ئه‌وه‌ له‌ کۆتایی ساڵی حه‌فتاکانیشدا وتراوه‌ ئیتر خه‌ڵکی ئه‌و کاته‌ش ئه‌وه‌نده‌یان زانیوه‌

ئایا وا نییه‌؟

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش

9

[size=24]وووووووووووووااااااااااااااااااااااااوووووووووووووو  زؤر جوانه ده ست خؤش
ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت سه‌ركه‌وت بیت[/size]

8

ده‌ست خۆش جوانه‌

7

dast xosh har bji bo am shta jwana ba swda

6

[size=24]dast xosh kake BILAL gian bo  danani am chand wsha jwanay basar pexambari
xoshawistam nusiwta har shadby xwa jazat batawa barezi[/size]

5

ده ستت خؤش بيت زؤر جوانه

4

دةست خؤش  بةهيواى  بةردةوامى

3

تيبينيه كـانى كاك سه‌رهه‌نگ زور جوانن

منيش هاورام

ده ستى توش خوشبيت به ريزم بو هينانى ئه م جه ند ديره له سه ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)

شــادبيت

2

كه‌ ده‌بینم كاك عوسمان جوتیار شانی داوه‌ته‌ به‌ر نوسینه‌وه‌ی چه‌ند دێرێ له‌ ژیانی پێشه‌وای
مرۆڤایه‌تی، خۆشحاڵ بووم. ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌وڵێكی زۆر بدات بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانی
جوان و باشتر بن. من چه‌ند تێبینیه‌كم هه‌یه‌، هیوادارم به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ لێمی قبوڵ بكات:

BILAL2 نووسی:

[b]
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان

به‌دیهێنه‌ر، به‌دیهاتن بۆ شتێكه‌ وجودی هه‌بێ و وه‌ده‌ست بێ، دروستكردنی زه‌وی و ئه‌سمانیش
له‌ "كن فیكون"ــه‌وه‌ هاتۆته‌ بوون، ڕه‌وا تر بوو له‌ جێگه‌ی "به‌دیهێنه‌ری"، "دانه‌ری"
بنوسرێت. هه‌روه‌ها له‌ جێگه‌ی "ئه‌رز"ــیش "زه‌وی".

BILAL2 نووسی:

[b]
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
دیسان به‌ناوی ڕه‌هبه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌رده‌ی مانگی مه‌ولوود په‌یدا بوو

له‌ كاتێكدا ووشه‌ی "دیسان" ده‌نوسرێت ئه‌گه‌ر هاتوو دوو دێری یه‌كه‌میش له‌سه‌ر
پێغه‌مبه‌ر، دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، بوایه.

BILAL2 نووسی:

[b]
هه‌رکه‌سێ ڕێگای محمد نه‌گرێ
نوێژی ناو که‌عبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ

كه‌سێك ده‌چێته‌ كه‌عبه‌و نوێژ ده‌كا ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر بێت د.خ، دووه‌م دێر هه‌ڵه‌یه‌كی
كوشنده‌یه‌ كه‌ دوابه‌دوای دێری یه‌كه‌مه‌وه‌ هاتووه‌‌، وای بۆ ده‌چم ته‌نیا بۆ ڕێكخستنی شێوه‌ نوسه‌ر
توشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ هاتووه‌!.

1

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
محمد(ص) به‌هۆنراوه‌ی مامۆستا(عوسمان جوتیار)که‌ له‌کۆتایی
ساڵی حه‌فتاکاندا وتراوه‌ فه‌رموون


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
دیسان به‌ناوی ڕه‌هبه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌رده‌ی مانگی مه‌ولوود په‌یدا بوو
یادی چاکترین به‌نده‌ی سه‌رزه‌مین
سه‌رداری ئێمه‌ و خه‌تم المرسلین
له‌شه‌وی 12 له‌مانگی مه‌ولوود
سه‌رداری ئیسلام هاتووه‌ته‌ وجوود
ته‌شریفی هێنا بێ باوک و برا
وشه‌ی هه‌تیوی به‌سه‌را درا
له‌ شه‌ش ساڵیدا دایکی کۆچی کرد
کاروانی ئه‌جه‌ل زه‌فه‌ری پێ برد
به‌بێ که‌س و کار دایان به‌دایه‌ن
پاشان باپیره‌ی هێنده‌ی نه‌خایه‌ن
به‌کورتی بڵێم به‌ ده‌ردوو مه‌ینه‌ت
هه‌تا پێگه‌یشت به‌ هه‌زار زه‌حمه‌ت
هێشتا هه‌ر لاو بوو ناونرا ئه‌مین
له‌به‌ر ڕاستگۆیی و کرده‌وه‌ی شیرین
زاتێکی وابوو له‌ناو عه‌ره‌بدا
له‌ وێنه‌ی نه‌بوو له‌ڕوی ئه‌ده‌بدا
له‌نا قوڕه‌یشدا ده‌نگی دایه‌وه‌
زۆر شه‌وی بێ شیو سه‌ری ئه‌نایه‌وه‌
هه‌میشه‌ و دایم یادی خوای ده‌کرد
جارجار بۆ حه‌ڕرا ته‌شریفی ئه‌برد
چونکه‌ ئه‌وه بڕوای نه‌بوو به‌و دینه‌
که‌ له‌سه‌ری بوون مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌
ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو چه‌ند وه‌ستای ناشی
له‌ دارو له‌به‌رد خوایان ئه‌تاشی
یان ئه‌چون خورما و شتیان ئه‌هێنا
دروستیان ئه‌کرد پێیان ئه‌وت خوا
بۆ موباره‌کی تێریان لێ ئه‌خوارد
یاخود به‌دیاری بۆ یه‌کیان ئه‌نارد
به‌ڵام محمد ئه‌یکرده‌وه‌ بیر
که‌چۆن کۆمه‌ڵی نه‌فام بکات ژیر
بیری کرده‌وه‌ بێ خاوه‌ن نابێت
ئه‌م شه‌و و ڕۆژه‌ وا دانرا بێت
ڕه‌وشتی وابوو هه‌ر به‌منداڵی
هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ (40) ساڵی
ناکاو له‌شه‌وی(لیله القدرا)
بۆ پێغه‌مبه‌ری مژده‌ی پێدرا
پێغه‌مبه‌رێکه‌ هه‌تا هه‌تایه‌
ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ نێردراوی خوایه‌
هه‌رکه‌سێ ڕێگای محمد نه‌گرێ
نوێژی ناو که‌عبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ری ئیسلام
بڕژێ به‌سه‌رتا هه‌زاران سه‌لام

و صلی الله و سلم علی محمد و علی آله و اصحابه اجمعین

هه‌رکه‌سێک ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ با ساڵاوت بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (ص) به‌ڕاستی باشترین په‌یامی بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ و له‌ نه‌فامی ڕزگاری کردووین


سه‌رچاوه‌
بیلال2