بابه‌ت: کورته‌یه‌ک له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
کورته‌یه‌ک له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
محمد(ص) به‌هۆنراوه‌ی مامۆستا(عوسمان جوتیار)که له‌کۆتایی
ساڵی حه‌فتاکاندا وتراوه فه‌رموون
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
دیسان به‌ناوی ڕه‌هبه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌رده‌ی مانگی مه‌ولوود په‌یدا بوو
یادی چاکترین به‌نده‌ی سه‌رزه‌مین
سه‌رداری ئێمه و خه‌تم المرسلین
له‌شه‌وی 12 له‌مانگی مه‌ولوود
سه‌رداری ئیسلام هاتووه‌ته وجوود
ته‌شریفی هێنا بێ باوک و برا
وشه‌ی هه‌تیوی به‌سه‌را درا
له شه‌ش ساڵیدا دایکی کۆچی کرد
کاروانی ئه‌جه‌ل زه‌فه‌ری پێ برد
به‌بێ که‌س و کار دایان بهدایهن
پاشان باپیره‌ی هێنده‌ی نهخایهن
به‌کورتی بڵێم به ده‌ردوو مه‌ینه‌ت
هه‌تا پێگه‌یشت به هه‌زار زه‌حمه‌ت
هێشتا هه‌ر لاو بوو ناونرا ئه‌مین
له‌به‌ر ڕاستگۆیی و کرده‌وه‌ی شیرین
زاتێکی وابوو له‌ناو عه‌ره‌بدا
له وێنه‌ی نه‌بوو له‌ڕوی ئه‌ده‌بدا
له‌نا قوڕه‌یشدا ده‌نگی دایه‌وه
زۆر شه‌وی بێ شی‌و سه‌ری ئه‌نایه‌وه
هه‌میشه و دایم یادی خوای ده‌کرد
جارجار بۆ حهڕرا ته‌شریفی ئه‌برد
چونکه ئه‌وه بڕوای نه‌بوو به‌و دینه
که له‌سه‌ری بوون مه‌ککه و مه‌دینه
ئه‌ویش ئه‌وه بوو چه‌ند وه‌ستای ناشی
له دار‌و له‌به‌رد خوایان ئه‌تاشی
یان ئه‌چون خورما و شتیان ئه‌هێنا
دروستیان ئه‌کرد پێیان ئه‌وت خوا
بۆ موباره‌کی تێریان لێ ئه‌خوارد
یاخود به‌دیاری بۆ یه‌کیان ئه‌نارد
به‌ڵام محمد ئه‌یکرده‌وه بیر
که‌چۆن کۆمه‌ڵی نه‌فام بکات ژیر
بیری کرده‌وه بێ خاوه‌ن نابێت
ئه‌م شه‌و و ڕۆژه وا دانرا بێت
ڕه‌وشتی وابوو هه‌ر به‌منداڵی
هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌یشته (40) ساڵی
ناکاو له‌شه‌وی(لیله القدرا)
بۆ پێغه‌مبه‌ری مژده‌ی پێدرا
پێغه‌مبه‌رێکه هه‌تا هه‌تایه
ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نێردراوی خوایه
هه‌رکه‌سێ ڕێگای محمد نه‌گرێ
نوێژی ناو که‌عبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ری ئیسلام
بڕژێ به‌سه‌رتا هه‌زاران سه‌لام
و صلی الله و سلم علی محمد و علی آله و اصحابه اجمعین
هه‌رکه‌سێک ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێنده‌وه با ساڵاوت بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (ص) به‌ڕاستی باشترین په‌یامی بۆ ئێمه هێناوه و له نه‌فامی ڕزگاری کردووین
سه‌رچاوه
بیلال2