تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

12

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزانم:)

11

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌هه‌ند گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ بژیت

10

jama3ate  yana ,,  hamo t5oshe  xamoke  abenn .. la  bar kam xawe  .. hhhh xowa  naka  dast xoshh

9

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان به‌ڕێزان.

8

دةستةكانت خؤش

7

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌هه‌ند گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ بژیت

6

زانياري زوربةسودبون
دةست خوش كاك سةهةند
هةرسةركةوتوبيت

5

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان

4

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

3

[size=24]dast xoooooooooooooooosh[/size]

2

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیارییه‌

1

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ئه‌نجامدارو له‌سه‌ر گه‌نجان نیشانی ده‌دات، که خه‌وتن له‌کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به خه‌مۆکی که‌مده‌کاته‌وه.http://kurdup.com/up/uploads/picture/5ee173a8f1.jpg

بێداری یان دره‌نگ خه‌وتن به‌ته‌نها مرۆڤ لاواز ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌ره‌وو هه‌ڵدێری خه‌مۆکیشی ده‌به‌ن. ئه‌م زانیارییه ده‌مێکه ده‌روونناسان ده‌یزانن، به‌ڵام ئێستا و له‌ده‌ر‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌به‌شداری 16 هه‌زار گه‌نج له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م زانیارییه سه‌لمێنراوه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له "Columbia University New York" لێکدانه‌وه‌یان بۆ خووی خه‌وتن و کێشه ده‌روونییه‌کانی وه‌ك خه‌مۆکی یان بیرکردنه‌وه‌ له خۆکوشتنی گه‌نجانیان کرد. هاوکات پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایکان و باوکانی گه‌نجه به‌شداربووه‌کان کرد.

ئاماره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌ریانخست، که ئه‌وانه‌ی پرسیاریان ئاڕاسته‌کراوه و زوو خه‌وتوون، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاوو که‌متر دووچاری ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی هاتوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر دایکان و باوکانیان ڕێگایان به منداڵه‌کانیان دابێت، له‌جیاتی ده‌ی شه‌و دوانزه بخه‌ون، له 24%یان زیاتر له‌ژێر خه‌مۆکیدا ناڵاندوویانه. "James Gangwisch" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Sleep"دا نووسیویانه، که ئه‌و گه‌نجانه‌ی کاژمێر دوانزه له‌جیاتی ده چوونه‌ته ژێر جێگاوه، له 20% زیاتر بیریان له خۆکوشتنه‌وه کردۆته‌وه.

له 54%ی دایکان و باوکان ئاشکرایانکردووه، که منداڵه‌کانیان پێویسته له ڕۆژانی هه‌فته‌دا تا کاژمێر ده‌ی شه‌و له ژێر جێگادا بن. له 21%ی دایکان و باوکانی دیکه‌ش وتوویانه، که منداڵه‌کانیان ده‌بووایه له کاژمێر یانزه‌ی شه‌ودا بخه‌ون، له 25%ی دیکه‌ پێیانوابووه، که منداڵه‌کانیان نیوه شه‌و یان دواتر پێویسته بخه‌ون.

په‌یوه‌ندی نێوانی کاتی خه‌وتن و خه‌مۆکی له وه‌ڵامی گه‌نجه‌کانیشدا تیشکدانه‌وه‌ی هه‌بووه: ئه‌وانه‌ی شه‌وانه پێنج کاژمێر یان که‌متر خه‌وتوون، له 71% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به خه‌مۆکی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌‌ی شه‌وان هه‌شت کاژمێر خه‌وتوون. ئه‌وانه‌ی که‌متر خه‌تبوون، به‌ڕێژه‌ی له 48% بیریان له خۆکوشتن کردۆته‌وه‌.

"James Gangwisch" پێیوایه، که که‌مخه‌وی ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی به‌رز ده‌کاته‌وه و هه‌ربۆیه ده‌توانرێت ته‌ماشای تێرخه‌وی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی کاریگه‌ی بۆ ڕزگاربوون له خه‌مۆکی بکرێت.

ناوبراو له‌باوه‌‌ڕه‌دایه، که زنجیره‌یه‌ك‌ له میکانیزم هه‌ن، که ده‌توانن په‌یوه‌ندی نێوان که‌مخه‌وی و خه‌مۆکی ڕوون بکه‌نه‌وه. لاوازبوون ده‌توانێت سترێس له‌سه‌ر مرۆڤ ‌ناله‌بارتر بکات، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تیرخستنه سه‌ر کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته حه‌وت کاژمێر و 53 خووله‌ك بخه‌وێت، تا مێشکی به‌شێوه‌یه‌کی باشتر کاریگه‌ری هه‌‌بێت و بۆ ڕۆژی داهاتوو چوست و چالاكتر بێت. هاوکات "American Academy of Sleep Medicine" ئامۆژگاری ده‌دات، که مرۆڤ نابێت له نۆ کاژمێر که‌متر بخه‌وێت

سه‌رچاوه‌:
Spiegel + BBC
خۆزگه‌