بابه‌ت: ئه‌وانه‌ی زووتر ده‌خه‌ون، که‌متر دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه !
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ئه‌نجامدارو له‌سه‌ر گه‌نجان نیشانی ده‌دات، که خه‌وتن له‌کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به خه‌مۆکی که‌مده‌کاته‌وه.
بێداری یان دره‌نگ خه‌وتن به‌ته‌نها مرۆڤ لاواز ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌ره‌وو هه‌ڵدێری خه‌مۆکیشی ده‌به‌ن. ئه‌م زانیارییه ده‌مێکه ده‌روونناسان ده‌یزانن، به‌ڵام ئێستا و له‌ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌به‌شداری 16 هه‌زار گه‌نج له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م زانیارییه سه‌لمێنراوه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له "Columbia University New York" لێکدانه‌وه‌یان بۆ خووی خه‌وتن و کێشه ده‌روونییه‌کانی وه‌ك خه‌مۆکی یان بیرکردنه‌وه له خۆکوشتنی گه‌نجانیان کرد. هاوکات پرسیاریان ئاڕاسته‌ی دایکان و باوکانی گه‌نجه به‌شداربووه‌کان کرد.
ئاماره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌ریانخست، که ئه‌وانه‌ی پرسیاریان ئاڕاسته‌کراوه و زوو خه‌وتوون، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاوو که‌متر دووچاری ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی هاتوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر دایکان و باوکانیان ڕێگایان به منداڵه‌کانیان دابێت، له‌جیاتی ده‌ی شه‌و دوانزه بخه‌ون، له 24%یان زیاتر له‌ژێر خه‌مۆکیدا ناڵاندوویانه. "James Gangwisch" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Sleep"دا نووسیویانه، که ئه‌و گه‌نجانه‌ی کاژمێر دوانزه له‌جیاتی ده چوونه‌ته ژێر جێگاوه، له 20% زیاتر بیریان له خۆکوشتنه‌وه کردۆته‌وه.
له 54%ی دایکان و باوکان ئاشکرایانکردووه، که منداڵه‌کانیان پێویسته له ڕۆژانی هه‌فته‌دا تا کاژمێر ده‌ی شه‌و له ژێر جێگادا بن. له 21%ی دایکان و باوکانی دیکه‌ش وتوویانه، که منداڵه‌کانیان ده‌بووایه له کاژمێر یانزه‌ی شه‌ودا بخه‌ون، له 25%ی دیکه پێیانوابووه، که منداڵه‌کانیان نیوه شه‌و یان دواتر پێویسته بخه‌ون.
په‌یوه‌ندی نێوانی کاتی خه‌وتن و خه‌مۆکی له وه‌ڵامی گه‌نجه‌کانیشدا تیشکدانه‌وه‌ی هه‌بووه: ئه‌وانه‌ی شه‌وانه پێنج کاژمێر یان که‌متر خه‌وتوون، له 71% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به خه‌مۆکی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی شه‌وان هه‌شت کاژمێر خه‌وتوون. ئه‌وانه‌ی که‌متر خه‌تبوون، به‌ڕێژه‌ی له 48% بیریان له خۆکوشتن کردۆته‌وه.
"James Gangwisch" پێیوایه، که که‌مخه‌وی ئه‌گه‌ره‌کانی خه‌مۆکی به‌رز ده‌کاته‌وه و هه‌ربۆیه ده‌توانرێت ته‌ماشای تێرخه‌وی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی کاریگه‌ی بۆ ڕزگاربوون له خه‌مۆکی بکرێت.
ناوبراو لهباوهڕهدایه، که زنجیره‌یه‌ك له میکانیزم هه‌ن، که ده‌توانن په‌یوه‌ندی نێوان که‌مخه‌وی و خه‌مۆکی ڕوون بکه‌نه‌وه. لاوازبوون ده‌توانێت سترێس له‌سه‌ر مرۆڤ ناله‌بارتر بکات، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تیرخستنه سه‌ر کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته حه‌وت کاژمێر و 53 خووله‌ك بخه‌وێت، تا مێشکی به‌شێوه‌یه‌کی باشتر کاریگه‌ری هه‌بێت و بۆ ڕۆژی داهاتوو چوست و چالاكتر بێت. هاوکات "American Academy of Sleep Medicine" ئامۆژگاری ده‌دات، که مرۆڤ نابێت له نۆ کاژمێر که‌متر بخه‌وێت
سه‌رچاوه:
Spiegel + BBC
خۆزگه
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !