تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

dast xosg.barasty ley dawasheta wa kary wa bkat.

3

wawwwwwwwwwwwwwwww dest xosh one

2

wawwwwwwwwwwwwwwww dest xosh one

1

ه‌له‌فزیۆنی‌ " Vive TV " ی‌ ڕه‌سمیی حكومه‌تی‌ فه‌نزویلی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ ئه‌و بومه‌ له‌رزه‌ به‌هێزه‌ی‌ كه‌ له‌هایتیدا و بووه‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ زیاتر له‌ " 140,000 " كه‌س و ماڵ وێـرانیه‌كی‌ ئێـجگار گه‌وره‌ , تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌كێكی‌ نوێی‌ دروستكراوی‌ ئه‌مریكا بوو , كه‌ به‌نیازه‌ بۆ ڕووخاندنی‌ ڕژێمی‌ حوكم له‌ئێراندا به‌كاری‌ بهێنێت , له‌ڕێی‌ چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌وه‌ .
كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ Vive TV له‌سه‌ر پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌ ئاماده‌ كراوه‌كانی‌ هێزه‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی‌ باكوری‌ ڕووسیاوه‌ وه‌ریگرتبوو , كه‌ چاودێریی چالاكیه‌كانی‌ ژێرئاو گه‌ڕه‌كانی‌ چواری‌ ئه‌مریكا ده‌كات له‌ ناوچه‌كانی‌ " كاریبی " دا .
به‌پێی‌ به‌یانه‌كه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌نزوێلی‌ , هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ ڕوسیا چه‌ند ده‌وریه‌یه‌كی‌ ڕێكخراویان ناردووه‌ته‌ ناوچه‌ی‌ كاریبی , دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژێرئاوگه‌ڕی‌ چواری‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ساڵی‌ " 2008 " دا چالاكیه‌كانی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ستپێكرده‌وه‌ .
له‌ڕاپۆرته‌ تێروته‌سه‌له‌ ڕوسیه‌كه‌دا هاتبوو كه‌ " ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ – 10,000 – سه‌رباز و كرێكاری‌ ناردووه‌ته‌ هایتی‌ , تا له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگرێت , ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ دروستكردنی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ ئه‌زمونیه‌ وێرانكاریه‌ی‌ كه‌ له‌وێدا دروستی‌ كرد " .
له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاند كه‌ پێده‌چێت بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هایتی‌ به‌هۆی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌كێكی‌ نوێی‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ بوبێت و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌وڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ توانا و هێزی‌ پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنۆلۆجیه‌ سه‌ربازیه‌كانیدایه‌ , تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ تیۆری‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ بۆ له‌تكردنی‌ زه‌وی‌ و داچوونی‌ بزانێت , به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ جیهانی‌ سێهه‌مدا , ئه‌وه‌ش كه‌له‌ساڵی‌ – 2006 – ه‌ وه‌ خه‌ریكه‌ .
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانیش كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ داوه‌ له‌ناو زه‌ویدا , ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ به‌هێزانه‌ ڕه‌نگه‌ ببنه‌ هۆی‌ ڕوودانی‌ بوومه‌له‌رزه‌ی‌ به‌هێز و داچوونی‌ گه‌وره‌ی‌ زه‌وی‌ , به‌ڵام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ك و پێشكه‌وتنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ خۆی‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ .
ئـاژانـسـی " نـوفـوسـتـی "
site- islampaik