بابه‌ت: روسیا-بومهلهرزهکهبههۆی چه‌کێکی ئه‌مه‌ریکایه
هلهفزیۆنی " Vive TV " ی ڕه‌سمیی حكومه‌تی فه‌نزویلی بڵاویكرده‌وه كه هۆكاری ئه‌و بومه له‌رزه به‌هێزه‌ی كه لههایتیدا و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له " 140,000 " كه‌س و ماڵ وێـرانیهكی ئێـجگار گه‌وره , تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی نوێی دروستكراوی ئه‌مریكا بوو , كه به‌نیازه بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی حوكم له‌ئێراندا به‌كاری بهێنێت , له‌ڕێی چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه .
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Vive TV له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی خۆی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ڕاپۆرته ئاماده كراوه‌كانی هێزه ژێر ده‌ریاییه‌كانی باكوری ڕووسیاوه وه‌ریگرتبوو , كه چاودێریی چالاكیه‌كانی ژێرئاو گهڕهكانی چواری ئه‌مریكا ده‌كات له ناوچه‌كانی " كاریبی " دا .
به‌پێی به‌یانه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌نزوێلی , هێزه ده‌ریاییه‌كانی ڕوسیا چه‌ند ده‌وریه‌یه‌كی ڕێكخراویان ناردووه‌ته ناوچه‌ی كاریبی , دوای ئه‌وه‌ی كه ژێرئاوگه‌ڕی چواری ئه‌مریكیه‌كان له‌ساڵی " 2008 " دا چالاكیه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ستپێكرده‌وه .
له‌ڕاپۆرته تێروته‌سه‌له ڕوسیهكهدا هاتبوو كه " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له – 10,000 – سه‌رباز و كرێكاری ناردووه‌ته هایتی , تا له‌و ڕێیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت , ئه‌وه‌ی دوای دروستكردنی ئه‌و بومه‌له‌رزه ئه‌زمونیه وێرانكاریه‌ی كه له‌وێدا دروستی كرد " .
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند كه پێده‌چێت بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هایتی به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی نوێی ئه‌مریكیه‌وه بوبێت و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی توانا و هێزی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیه سهربازیهكانیدایه , تا به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری كاریگه‌ریه‌كانی چه‌كه‌كه‌ی بۆ له‌تكردنی زه‌وی و داچوونی بزانێت , به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی جیهانی سێهه‌مدا , ئه‌وه‌ش كه‌له‌ساڵی – 2006 – ه وه خه‌ریكه .
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگادارهكانیش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانی داوه له‌ناو زه‌ویدا , ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزانه ڕه‌نگه ببنه هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و داچوونی گه‌وره‌ی زه‌وی , به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و پێشكه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانی خۆی هه‌ر به‌رده‌وامه .
ئـاژانـسـی " نـوفـوسـتـی "
site- islampaik
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!