تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

dast xosh swd baxsh bwm [size=24][/size]

9

ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی باسی مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاری كردووه‌ له‌باره‌ی پێكه‌نینه‌وه‌ به‌ڵام نوسه‌ری له‌هه‌ندێ شوێنی بابه‌ته‌كه‌ "پێكه‌نین" به‌هه‌موو هۆكاره‌كانییه‌وه‌ی خستۆته‌ قالبێكه‌وه‌ و كێشی كردووه‌. .
له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا پێكه‌نین ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینێ له‌وه‌ی ژیان جوانتربێت، شیاو نیه‌‌‌ ئینسان له ماڵ، كۆڵان، شوێنه‌ گشتی و حكومی و ئاینییه‌كان به‌ده‌م و چاوێكی گرژه‌وه‌ ده‌ركه‌وێ، به‌ڵام ویستی ئه‌م بابه‌ته‌ مه‌به‌ستی پێكه‌نینه‌ به‌ عه‌یبی خه‌ڵك و سوكایه‌تی پێكردن.

كه‌ پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوای لێ ڕازی بێت وتویه‌تی:

one نووسی:

(كه‌سێك پێكه‌نینی‌ زۆر بێ هه‌یبه‌تی‌ كه‌م ده‌بێت، كه‌سێك گاڵته‌جاڕ بێ‌ به‌چاوێكی‌ كه‌م ڕێز ته‌ماشای‌ ده‌كرێ‌، كه‌سێك زۆر شتێك دووباره‌ بكاته‌وه‌ به‌مه‌وه‌ ده‌ناسرێت ، كه‌سێك زۆر بڵێ‌ بێ‌ هه‌ڵه‌ی‌ زۆر ده‌بێت، كه‌سێكیش هه‌ڵه‌ی‌ زۆر بكات شه‌رمی‌ كه‌م ده‌بێت، كه‌سێكیش شه‌رمی‌ كه‌م بێت ترسی‌ كه‌م ده‌بێت،
كه‌سێكیش ترسی‌ خوای‌ له‌ دلاَ كه‌م بێت دڵی‌ ده‌مرێت !)

one نووسی:

(كه‌سێك پێكه‌نینی‌ زۆر بێ هه‌یبه‌تی‌ كه‌م ده‌بێت.

مه‌به‌ست له‌كه‌م بوونی هه‌یبه‌تی كه‌سێ به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نیه‌ كه‌ مرۆڤ ڕووخۆش و ده‌م به‌ پێكه‌نین بێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌و پێكه‌نینه‌یه‌ كه‌ له‌مه‌جلیسی گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ دێته‌ بوون، پێكه‌نین به‌ عه‌یبی خه‌ڵك، وه‌ك له‌باسه‌كه‌دا ناوی گاڵته‌جاڕ هاتووه‌، ئه‌گینا ڕوو خۆشی و پێكه‌نین هه‌یبه‌ت كه‌م ناكاته‌وه‌. الله‌ اعلم.

one نووسی:

كه‌سێكیش هه‌ڵه‌ی‌ زۆر بكات شه‌رمی‌ كه‌م.

ئه‌م خاڵه‌ش زۆر چڕ كراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ گه‌ر كه‌سێ وشك سه‌یری بكات توشی شۆك دێت به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان شه‌رمیان كه‌مه‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین هه‌ڵه‌ی زۆر له‌ ژیانی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ به‌ڵام ئایا ئه‌و هه‌ڵانه‌ چین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌رمی ئینسان، خۆی ئه‌مه‌یان گرنگه‌، بۆیه‌ ده‌بێ له‌مه‌دا زۆر ووردبین بین كه‌ ئایا كام هه‌ڵه‌ له‌كورتی دانی شه‌رمه‌.

one نووسی:

یوسفی‌ كوڕی‌ ئه‌سباگ ده‌فه‌رموێ‌:پێشه‌وا حه‌سه‌نی‌ به‌سری‌ (30)سی‌ دانه‌ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نه‌دیترا پێبكه‌نێ.

له‌ووتنی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك نابینم كه‌ پێشه‌وا حه‌سه‌نی به‌سری به‌ چ مه‌به‌ستێك 30 دانه‌ ساڵ پێنه‌كه‌نی بێت، یان ئایا مه‌به‌ستی له‌كام پێكه‌نین بووه‌ كه ئه‌وه‌نده‌ پێنه‌كه‌نیوه‌‌، وای بۆ ده‌چم مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ كه‌ به‌چاوی گاڵته‌، عه‌یبی كه‌سێ‌، یان پێكه‌نین به‌ خه‌ڵكی یان هه‌رشتێكی تری نه‌شیاو پێنه‌كه‌نیوه‌، ئاخر ئه‌و پیاوه‌ له‌مێژووی ئیسلامدا كه‌سێكی زۆر پایه‌ به‌رز و گه‌وره‌یه‌، گه‌ر مه‌به‌ست له‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ ئاماژه‌م پێكردووه دڵنیام ئه‌مه‌ی له‌باره‌ی پێشه‌وای ناوبراو وتراوه‌ شتێكی هه‌ڵبه‌‌ستراوه‌.

8

ده‌ست خۆش به‌سو‌دبوو

7

dastakant  xosh.. bo am babata  ba  soda

6

dest xosh

5

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

4

ده‌ستت خۆش بێت

3

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2

دةست خوش بوئةم بابةتة

1

*نوكته‌ بازی‌ و زۆر پێكه‌نین دڵ ده‌مرێنێ‌ و هه‌یبه‌ت و ویقاری‌ مرۆڤ ناهێڵێ‌!پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌:
((إن الرجل ليتكلم بالكلمة يضحك بها جلساءه ، يهوي بها من أبعد من الثريا))صحیح إبن حبان:5795، واته‌: كه‌سێك قسه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌بووان پێبكه‌نێنێ‌(وا ده‌زانێ‌ هیچ نیه‌ به‌لاَم) به‌هۆی‌ ئه‌مه‌وه‌ ده‌خسرێته‌ ناو دۆزه‌خ فه‌تره‌یه‌كی‌ زۆر، كه‌ له‌ فه‌رموده‌ی‌ تریش داهاتووه‌ مه‌زه‌نده‌ی‌(70)حه‌فتا ساڵی‌ كردووه‌ ! وه‌ پێشه‌وا عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تتاب خوای‌ لێ‌ ڕازی‌ بێ‌ ده‌فه‌رموێ‌: (كه‌سێك پێكه‌نینی‌ زۆر بێ هه‌یبه‌تی‌ كه‌م ده‌بێت ، كه‌سێك گاڵته‌جاڕ بێ‌ به‌چاوێكی‌ كه‌م ڕێز ته‌ماشای‌ ده‌كرێ‌ ، كه‌سێك زۆر شتێك دووباره‌ بكاته‌وه‌ به‌مه‌وه‌ ده‌ناسرێت ، كه‌سێك زۆر بڵێ‌ بێ‌ هه‌ڵه‌ی‌ زۆر ده‌بێت ، كه‌سێكیش هه‌ڵه‌ی‌ زۆر بكات شه‌رمی‌ كه‌م ده‌بێت، كه‌سێكیش شه‌رمی‌ كه‌م بێت ترسی‌ كه‌م ده‌بێت،
كه‌سێكیش ترسی‌ خوای‌ له‌ دلاَ كه‌م بێت دڵی‌ ده‌مرێت !)إحیاْ علوم الدین، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆر پێكه‌نین به‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌ له‌ سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌ بێئاگایه‌ له‌ مردن و ژیانی‌ ناو گۆڕی‌ و هه‌روه‌ها دوا ڕۆژی‌ ! پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌:(( والله لو تعلمون ما أعلم لبكيتم كثيرا ولضحكتم قليلا))صحیح بخاری:6267، واته‌: سوێند به‌خوا
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من ده‌یزانم(له‌ مردن و ژیانی‌ دوای‌ مردن و ڕۆژی‌ دوایی) ئێوه‌(وه‌ك من)بتانزانیبایه‌(بۆ حاڵی‌ خۆتان) زۆر ده‌گریان و كه‌م پێده‌كه‌نین، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم ته‌نها زه‌رده‌ خه‌نه‌ی‌ هاتۆته‌وه‌ قه‌ت پدووی‌ موباره‌كی‌ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه‌ ته‌نها ددانی‌ شه‌ریفی‌ نه‌بێت ئه‌میش له‌به‌ر دڵی‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ ئه‌میش به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ بێ‌،
یوسفی‌ كوڕی‌ ئه‌سباگ ده‌فه‌رموێ‌:پێشه‌وا حه‌سه‌نی‌ به‌سری‌ (30)سی‌ دانه‌ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نه‌دیترا پێبكه‌نی‌،
كوڕی‌ ئیمام عباس خوا لێیان ڕازی‌ بێ‌ ده‌فه‌رموێ‌: (كه‌سێك تاوانێكی‌ ئه‌نجامداو پێده‌كه‌نی‌ ده‌خسرێته‌ ناو ئاگر كاتێ‌ ده‌گریێ‌)"وه‌ گوتراوه‌ عه‌تائی‌ سه‌له‌می‌ (40)دانه‌ ساڵ به‌ر له‌ مردنی‌ نه‌بینراوه‌ پێبكه‌نێ‌ ، محمدی‌ كوڕی‌ مونكه‌دیر ده‌ڵێ‌: دایكم پێی‌ گوتم كوڕی‌ خۆم گاڵته‌ له‌گه‌ڵ منالاَن مه‌كه‌ دوایێ‌ به‌سوك ته‌ماشاده‌كرێ ی‌،
سه‌عیدی‌ كوڕی‌ عاص یش به‌ كوڕه‌كه‌ی‌ ده‌گووت: كوڕی‌ خۆم له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ شه‌ریف وپیاو گاڵته‌ مه‌كه‌ دوایێ‌ له‌ناو دڵی‌ سارد ده‌بی‌ و له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی‌ نه‌زان وگه‌مژه‌ش گاڵته‌ مه‌كه‌ له‌ دوایێ‌ كه‌م ڕێزو بێ شه‌رم ده‌بێ‌ به‌رامبه‌رت،
إبن عباس خوا لێیان ڕازی‌ بێت ده‌فه‌رموێ‌ سوره‌تى ‪الكهف، ئایه‌تی 49 ، [صغیره‌]مه‌به‌ستی‌ گاڵته‌ پێ كردنی‌ باوه‌ڕدارێكیه‌ ته‌نها به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌، [ولا كبیره‌]ئه‌مه‌یان پێ‌ پێكه‌نینی‌ به‌ ده‌نگه‌، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ پێكه‌نین به‌ خه‌ڵكی‌ له‌ گوناهی‌ بچوك و گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت ! وه‌ له‌ فه‌رموده‌یه‌كیش داهاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌:(( ثلاثة لا يستخف بحقهم إلا منافق : ذو الشيبة في الإسلام ، وذو العلم ، وإمام مقسط ))ألمعجم الكبیر للطبرانی7679، واته‌:سێ‌ جۆره‌ كه‌س هه‌ن كه‌سێك گاڵته‌یان پێ‌ ناكا مه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ مونافیق بێت 1- كه‌سێك سه‌رو ڕیشی‌ خۆی‌ سپی‌ كردبێ له‌ناو ئیسلامه‌تی‌ 2-وه‌ كه‌سێكی‌ زانا 3- هه‌روه‌ها پێشه‌وایه‌كی‌ دادپه‌روه‌ر،
به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئێستا ده‌بینرێ‌ و ده‌بیسرێ‌ پیاوانی‌ ئاینی‌ هه‌ندێكیان میهنه‌ پیرۆزه‌كه‌ی‌ خۆیان له‌ بیر كردوه‌و بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی‌ جه‌ماوه‌ر له‌ بڕی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ڕاڤه‌ بكه‌ن و شی‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌چی‌ به‌ نوكته‌و پێكه‌نین مه‌جلیس ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ی‌ جێگای‌ داخه‌ زیاتر ئه‌گه‌ر بێتو قسه‌ی‌ پێكه‌نیناوی‌ له‌ناو مزگه‌وت بێت !! كه‌ له‌ فه‌رموده‌ دا هاتووه‌:(( ألضحك في المسجد ظلمة في القبر)) واته‌: پێكه‌نین له‌ناو مزگه‌وتێ‌ تاریكی‌ ناوگۆڕه‌ ! ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر مامۆستا خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ناچار به‌ پێكه‌نین كرد به‌ نوكته‌ گێڕانه‌وه‌؟!! پیاوانی‌ ئاینی‌ كه‌ میراتگری‌ پێغه‌مبه‌رن صلی‌ الله علیه‌وسلم وه‌كاتێك كه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌یانبینن ده‌بێ‌ مردن و گۆڕو ئاخیره‌تیان وه‌ بیر كه‌وێته‌وه‌،
كه‌چی‌ بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی‌ جه‌ماوه‌ر ئێستا هه‌ندێك له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ له‌بڕی‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ دانیشتنیان و ڕاوه‌ستانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زیاتر به‌ نوكته‌و پێكه‌نین به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناو مزگه‌وته‌كانیشیان لێ‌ بێ‌ به‌ش نه‌كردون !!
بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم هۆشداری‌ بده‌مه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ زیاتر له‌ لیتاوی‌ دونیا گووم نه‌كه‌ن و ناوه‌رۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌و چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی‌ ترمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ پێكه‌نین و زیاتر گریان و بیركردنه‌وه‌ له‌ كرداره‌كانمان، بۆیه‌ به‌ بیانوی‌ زه‌مینه‌ ڕه‌خساندن بۆ گوێ‌ ڕاگرتن له‌ قسه‌كانتان به‌ نوكته‌و گاڵته‌ جاڕی‌ تكایه‌ خۆتانی‌ لێ ببوێرن، ئه‌مه‌ بۆ موسوڵمانان به‌گشتی‌ و پیاوانی‌ ئاینی‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌ پێشه‌نگ و چاوساغی‌ خه‌ڵكن، ده‌كرێ‌ بیر له‌ سه‌رده‌می‌ زوو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ چۆن قورئانی‌ پیرۆزیان ده‌خوێنده‌وه‌و بێ باوه‌ڕانیش به‌ردبارانیان ده‌كردن و ووته‌ی‌ ناشرینیان پێ ده‌گوتن و ده‌ستیان له‌ناو گوێچكه‌یان ده‌ناو گۆته‌یان ده‌خسته‌ ناو بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ نه‌ی‌ بیستن و لێی حاڵی‌ نه‌بن نه‌باده‌ شوێن كه‌وته‌ی‌(نور)بن، كه‌چی‌ ئێستا شوكر بۆ خوا هه‌مو كه‌سێك ده‌توانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆ
به‌ ئاشكرا قورئان بخوێنی‌ و بڵێته‌وه‌ به‌لاَم وه‌ك پێویست نازی‌ ڕاناگیرێ، له‌كۆتایی‌ دا ده‌ڵیم: قورئان وفه‌رموده‌ چه‌كی‌ ئێمه‌ن پێویسته‌ په‌نا بۆ قسه‌و گاڵته‌و نوكته‌ی‌ دونیایێ‌ نه‌به‌ین چونكه‌ نوكته‌ دایمه‌ قابیلی‌ زیاده‌و كه‌مه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ درۆ كه‌ ئه‌م ئاكاره‌ش بۆ موسوڵمانان به‌گشتی‌ و پیاوانی‌ ئاینی‌ به‌ تایبه‌تی‌ شیاوو گونجاو نیه‌ !!.