تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خوش بو ئه‌م هه‌واله‌

1

به‌رپرسانی‌ هایتی ئاشكرایانكرد كه‌ پۆلیسی ناوخۆ توانیویانه‌ " 10 " ده‌ كه‌سی ئه‌مریكی ده‌ستگیر بكه‌ن , كه‌ له‌هه‌وڵی‌ ڕفاندن و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ " 33 " سی وسێ منداڵی‌ هایتیدا بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ووڵاته‌ , كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 2 مانگ بــۆ 12 ساڵان ) دا بوو .
به‌پێی‌ پۆلیسی‌ هایتی‌ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ له‌ " 5 " پیاو و " 5 " ژن پێكهاتوون , كه‌ ئێستا له‌ – بور ئو برانس – ی‌ پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌رن .
پۆلیسی هایتی‌ مه‌ترسیی خۆی‌ له‌وه‌ نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ ویستبێتیان كه‌شی ئاڵۆز و خراپی هایتی‌ به‌هۆی‌ بوومه‌ له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌وه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ دزین و بازرگانیكردن به‌منداڵانی‌ بێ خانه‌و لانه‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ هایتیه‌وه‌ , كه‌ له‌ – 12 – ی‌ مانگی‌ ڕابردوودا بوومه‌ له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز لێی‌ داو بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ زیاتر له‌ " 200,000 " دووسه‌د هه‌زار كه‌س , جگه‌ له‌بریندار بوونی‌ هه‌زارانی‌ تر و بێ ماڵ بوونی‌ چه‌ند ملیۆن كه‌سێكی‌ تریش .
ئه‌مه‌و یه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ ده‌ستگیركراونه‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ هه‌ر كارێكی‌ خراپ و نایاساییان كردبێت و خۆیشی به‌وه‌ ناساند كه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ خێرخوازی منداڵانه‌ له‌ – ئیداهۆ - .
له‌به‌یانێكی‌ پۆلیسی هایتیدا هاتبوو كه‌ ئه‌و ده‌ كه‌سه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ یاساییان پێ نه‌بووه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیان به‌هیچ باڵیۆزخانه‌ و لایه‌نێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ داره‌وه‌ نه‌كردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ " ئیف كریستالین " ی‌ وه‌زیری‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌هایتی ڕایگه‌یاند كه‌ : ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی‌ پێ نه‌دراوه‌ , هیچ منداڵێك ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌ت هایتی‌ جێبهێڵێت , ئه‌و كه‌سانه‌ش هیچ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه‌ , به‌ڵام لۆرا سیلزیی یه‌كێك له‌ ده‌ كه‌سه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز دوا و ووتی‌ : ئێمه‌ مۆڵه‌تی‌ حكومه‌تی‌ دۆمه‌نیكانمان هه‌بووه‌ بۆ هێنانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ بۆ خانه‌ی‌ بێ باوكانی‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌وێ‌ , ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بازرگانیمان به‌منداڵانه‌وه‌ نه‌كرردووه‌ .
شایانی‌ باسه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هایتی‌ مه‌ترسیی ته‌واوی‌ خۆی‌ له‌وه‌ پیشاندا كه‌ ده‌زگا به‌ناو خێر خوازیه‌كان و بانده‌كانی‌ بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ بارودۆخه‌ خراپه‌كه‌ی‌ هایتی‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ منداڵان و فرۆشتنیان و پێشتریش ڕێكخراوێكی‌ به‌ناو ته‌ندروستیی ئیسرائیلی به‌ دزینی‌ پارچه‌ی‌ ته‌رمی‌ قوربانیانی‌ هایتی تۆمه‌تبار كرا , كه‌ هه‌ستابوو به‌دزین و ده‌رهێنان و لێكردنه‌وه‌ی‌ ( چاو و گورچیله‌ و پێست ) ی‌ قوربانیه‌كان .

site- islampaik