بابه‌ت: هایتی : ده‌ستگیركردنی 10ئهمریكیكه له‌هه‌وڵی ڕفاندنی ( 33 ) منداڵ بوون
به‌رپرسانی هایتی ئاشكرایانكرد كه پۆلیسی ناوخۆ توانیویانه " 10 " ده كه‌سی ئه‌مریكی ده‌ستگیر بكه‌ن , كه له‌هه‌وڵی ڕفاندن و بردنه ده‌ره‌وه‌ی " 33 " سی وسێ منداڵی هایتیدا بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته , كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 2 مانگ بــۆ 12 ساڵان ) دا بوو .
به‌پێی پۆلیسی هایتی ئه‌و ئه‌مریكیانه له " 5 " پیاو و " 5 " ژن پێكهاتوون , كه ئێستا له – بور ئو برانس – ی پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌رن .
پۆلیسی هایتی مه‌ترسیی خۆی له‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئه‌مریكیانه ویستبێتیان كه‌شی ئاڵۆز و خراپی هایتی به‌هۆی بوومه له‌رزه به‌هێزه‌كه‌وه بقۆزنه‌وه بۆ دزین و بازرگانیكردن به‌منداڵانی بێ خانه‌و لانه و سه‌رپه‌رشتی هایتیه‌وه , كه له – 12 – ی مانگی ڕابردوودا بوومه له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز لێی دا‌و بووه هۆی كوژرانی زیاتر له " 200,000 " دووسه‌د هه‌زار كه‌س , جگه له‌بریندار بوونی هه‌زارانی تر و بێ ماڵ بوونی چه‌ند ملیۆن كه‌سێكی تریش .
ئه‌مه‌و یه‌كێك له‌و ئافره‌ته ده‌ستگیركراونه ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه هه‌ر كارێكی خراپ و نایاساییان كردبێت و خۆیشی به‌وه ناساند كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی منداڵانه له – ئیداهۆ - .
له‌به‌یانێكی پۆلیسی هایتیدا هاتبوو كه ئه‌و ده كه‌سه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاساییان پێ نه‌بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیان به‌هیچ باڵیۆزخانه و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی داره‌وه نه‌كردووه له‌و باره‌یه‌وه .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه " ئیف كریستالین " ی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هایتی ڕایگه‌یاند كه : ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه , هیچ منداڵێك ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌ت هایتی جێبهێڵێت , ئه‌و كه‌سانه‌ش هیچ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه نامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه , به‌ڵام لۆرا سیلزیی یه‌كێك له ده كه‌سه ده‌ستگیر كراوه‌كه بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز دوا و ووتی : ئێمه مۆڵه‌تی حكومه‌تی دۆمهنیكانمان هه‌بووه بۆ هێنانی ئه‌و منداڵانه بۆ خانه‌ی بێ باوكانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌وێ , ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بازرگانیمان به‌منداڵانه‌وه نهكرردووه .
شایانی باسه كه حكومه‌تی هایتی مه‌ترسیی ته‌واوی خۆی له‌وه پیشاندا كه ده‌زگا به‌ناو خێر خوازیه‌كان و بانده‌كانی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه بارودۆخه خراپه‌كه‌ی هایتی بقۆزنه‌وه بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی منداڵان و فرۆشتنیان و پێشتریش ڕێكخراوێكی به‌ناو ته‌ندروستیی ئیسرائیلی به دزینی پارچه‌ی ته‌رمی قوربانیانی هایتی تۆمه‌تبار كرا , كه هه‌ستابوو به‌دزین و ده‌رهێنان و لێكردنه‌وه‌ی ( چاو و گورچیله و پێست ) ی قوربانیه‌كان .
site- islampaik
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!