تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

dast xosh babateke jwana

4

dast xosh hawlery
awyan jwantryn babat bo xwendmawa amro la babatakani to

la dli xoshm shtekm wttbas pet nalem

3

ده‌ست خۆش

2

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی زۆر جوانه‌

1

[size=19]به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان[/size]

[size=19]* چۆن قه‌ناعه‌ت له‌ خۆماندا دروست بكه‌ین *[/size]

[size=19]1ـ بونی باوه‌رێكی پته‌ و قوڵ به‌ ـ مبدأ ـ :[/size]
[size=19]بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت له‌ هه‌ست و نه‌ستدا بچه‌سپێت پێویسته‌ ئیمان و باوه‌ڕێكی پته‌ و دامه‌زراو له‌ ناخ و ده‌روندا بچه‌سپێت ، چونكه‌ باوه‌ر به‌ مه‌بده‌‌و ده‌بێته‌ مایه‌ی دامه‌زراوی مرۆڤ و قوڵ بونه‌وه‌ی گیانی متمانه‌ به‌ خۆبون .[/size]

[size=19]2ـ یه‌كبونی كردار و گوفتارن :[/size]
[size=19]
یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی دروست بوونی قه‌ناعه‌ت یه‌كبونی گوفتار و كرداری مرۆڤه‌ ، به‌و مانایه‌ی كه‌ قسه‌كانی ڕه‌نگی دابێته‌وه‌ له‌ كردارو هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌ی دا ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ‌ :
{یا أیها الذین امنوا لم تقولون ما لا تفعلون ،كبر مقتا عند الله ان تقولو ما لا تفعلون } ( الصف )
واته‌: ((ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ بۆچی شتێك ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن ، بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانه‌ ؟! خه‌شم ڕقێكی گه‌وره‌یه‌ لای خوا ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵَێن و نایكه‌ن ))[/size]


[size=19]3ـ بونی هه‌ده‌ف و ئامانجی ڕون له‌ ژیاندا :[/size]
[size=19]
دیاری كردنی ئامانجه‌كان له‌ ژیاندا هۆكارێكی گرینگن بۆ چه‌سپاندن و جێگیربونی قه‌ناعه‌ت له‌ مرۆڤدا , ئامانجه‌كانیش له‌ ژیاندا زۆرن هه‌نێكی دونیای یه‌و هه‌ندێكی قیامه‌تیه‌ له‌ دوا رۆژدایه‌ ,خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ‌ له‌ باره‌ی دوعای پیاوچاكان دا كه‌ له‌ دوعاكانیاندا ده‌ڵێن : {ربنا اتنا فی الدنیا حسنه‌ وفی الاخره‌ حسنه‌ وقنا عژب النار } (البقره‌ )
واته‌: (( په‌روه‌ردگارا له‌ دونیا خێرو چاكه‌ و ناز و نیعمه‌تمان پێ‌ ببه‌خشه‌و له‌ قیامه‌تیش دا له‌ نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بكه‌و له‌سزای دۆزه‌خ بمانپارێزه‌ )) .
وه‌ له‌ ئایه‌تێكی تردا داوامان لێ‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵ دانمان بۆ قیامه‌ت دونیاشمان له‌ بیر نه‌چێت ، وه‌كو ده‌فه‌رمووێ‌ :
{ وابتغ فیما اتاك الله الدار الاخره‌ ولا تنس نصیبك من الدنیا وأحسن كما أحسن الله إلیك ....} ( القصص ) 77
واته‌ : (( هه‌وڵ بده‌ و به‌وتواناو لێهاتووی ماڵ و سامانی كه‌ خوا  پێی به‌خشیوی مالێ‌ قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رینی پێ‌ به‌ ده‌ست بێنێ‌ ، به‌شی خۆشت له‌ دونیا به‌ حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش نه‌كه‌یت ، چاكه‌ بكه‌ وه‌كو چۆن خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووی )) .
پێشه‌وا علی ده‌فه‌رمووێ‌:
إعمل لدنیاك كأنك تعیش ابدا ** وإعمل لاخرتك كانك تمون غدا
واته‌: (( كار بكه‌ بۆ دونیاو به‌ ده‌ست هێنانی شتی به‌سود تێیدا وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام تێیدا بمێنێته‌وه‌ ، وه‌كار بكه‌و هه‌وڵ بده‌ بۆ قیامه‌ت و دوارۆژت وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌یانی ده‌مرێ‌ ))
دیاری كردنی ئامانج و كاركردن و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كان كارێكی پێویست و گرینگه‌ و ده‌بێ‌ له‌ بیر نه‌كرێت ، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر نوسینی ئامانجه‌كان و وتنه‌وه‌یه‌تی له‌ به‌رخۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان له‌ (100% )به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوات و ئامانجی سه‌ر زاره‌كی و قسه‌ی ڕوت بێ‌ ئاوا له‌ ( 10% )ده‌هێنرێته‌ جێ‌ .[/size]


[size=19]4ـ بڕیردانی به‌ په‌له‌ :[/size]

[size=19]سروشتی مرۆڤ وایه‌ حه‌ز به‌ بڕیاردانی به‌ په‌له‌و سه‌رپێچی ده‌كات ، به‌ڵام خۆراگڕی و دان به‌خۆداگرتن له‌و كاتانه‌ی كه‌ پێویستی به‌ هه‌ڵوێست و بڕیاره‌ قه‌ناعه‌تی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات وای لێ‌ ده‌كات كه‌ هه‌ست بكات به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانێ‌ خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت , وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا جڵه‌وگیری نه‌فسی خۆشی بكات قورئانیش فێرمان ده‌كات له‌ و كاته‌ی كه‌ هه‌واڵكمان بۆ ده‌ێنن بڕیاری سه‌رپێچی و راسته‌وخۆی له‌ باره‌وه‌ نه‌ده‌ین به‌ڵكو ڕونی بكه‌ینه‌وه‌و لێێ‌ بكۆڵینه‌وه‌ بزانین ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگ وباسه‌ ڕاسته‌ یان نا , وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌:
{یا ایها الذین امنوا إن جا‌وكم فاسق بنبأ فتبینوا أن تصیبوا قوما بجاهاله‌ فتصبحوا علی ما فعلتم نادمین } ( الحجرات ) 6
واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌رتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی متمانه‌ پێ‌ نه‌كراو هه‌واڵكی گرینگی بۆ هێنان ،خێرا بڕوای پێ‌ مه‌كه‌ن ، به‌ڵكو سه‌رنج بده‌ن ، لێی بكۆڵنه‌وه‌ تا بۆ تان ڕون ده‌بێته‌وه‌ ، نه‌وه‌كو ئازارو ناخۆشی و گیرو گرفت بۆ خه‌ڵكی دروست بكه‌ن به‌ نه‌زانی جا دوایی په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌و كاره‌ی كه‌ پێ‌ هه‌ڵساون .[/size]


[size=19]5ـ پشت به‌خۆ به‌ستن و چاوه‌روانی خه‌ڵكی نه‌كردن :[/size]

[size=19]ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرینگی دروست بوونی قه‌ناعاته‌ له‌ ناخ و ده‌روندا مرۆڤ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی نه‌كات كه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن بیگه‌یه‌نن به‌ ئامانجه‌كانی به‌لكو هه‌رده‌م پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و هه‌وڵ بدات له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ‌ ـ وه‌كوتراویشه‌ 
{ التحفیز الداخیلی اقوی من تحفیز الخارجی }[/size]


[size=19]6ـ ئاماده‌بوونی پێش وه‌خته‌ بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر كارێك :[/size]
[size=19]
ئاماده‌بونی پێش وه‌خته‌ و گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كان هۆكارێكی زۆر گرینگه‌ بۆ دروست بون و چه‌سپاندنی قه‌ناعه‌ت لای مرۆڤ پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش ( درودی خوای لێبێت  )ده‌فه‌رمووێ‌ :
{إن الله یحب اژا عمل احدكم عملا أن یتقنه } .
واته‌:(( بێ‌ گومان خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌كاتێك كه‌سێك له‌ ئێوه‌ كارێك ده‌كات ، ورده‌كاری تێدا بكات به‌جوانی ئه‌نجامی بدات ))
ئایا روداو به‌ سه‌رهاته‌كه‌ی ـ سینان ـ تان نه‌بیستوه‌ ـ سینان ـ ئه‌ندازیارێكی بینا ساز بووه‌ وه‌ نازناوی سه‌رۆكی ئه‌ندزیارانی بیناسازی وه‌رگرتبوو له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كاندا له‌ ساڵی ( 1539 ) - له‌ سه‌رده‌می صلگانی ده‌یه‌م - سلیمانی قانونی دا . سوله‌یمان داوای له‌ ( سینان ) كرد تاكو مزگه‌وتێكی بۆ دروست بكات – دروست كردنی مزگه‌وه‌كه‌ ( 7 ) ساڵی ڕێكی خایاند – دوای كۆتایی هێنان به‌ دروست كردنی مزگه‌وته‌كه‌و ته‌واو بونی – خه‌لیفه‌ بانگی سینانی كردو له‌ هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی پرسیاركرد ,( سینان ) له‌ وه‌ڵامی خه‌لیفه‌ ووتی : سوێند به‌خوا مزگه‌وتێكم بۆ دروست كردووی هه‌تا دونیا دونیایه‌ ده‌مێنێ‌ , ئێستاش ئه‌گه‌ر بڕوانیته‌ مزگه‌وته‌كه‌ی , واته‌ : مزگه‌وتی –السلیمانیه‌ – له‌ ئه‌سته‌مبۆڵ وائه‌زانی تازه‌ دروست كراوه‌ له‌ پته‌وی و ئه‌ندازه‌گیری و جوان كاریدا , وێنه‌ی نیه‌و ئه‌ندازیارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌ریان سورده‌مێنێ‌ له‌ پته‌وی و نه‌خشه‌سازی و ئه‌و جوانكاریه‌ی كه‌ تێدا كراوه‌ .
سینانی ئه‌ندازیار به‌ كه‌سێكی ورده‌كار و خۆئاماده‌كردنی پێش وه‌خته‌ به‌ناوبانگ بوو , له‌ قورئان و فه‌رمووده‌دا خۆ ئاماده‌كردنی پێش وه‌خته‌ شتێكی داواكراوه‌ , ئه‌وه‌تا له‌وكاته‌ی پیاوێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت ) پرسیاری لێ‌ كرد له‌ باره‌ی قیامه‌ت – وتی : یا رسول الله‌ متی الساعه‌ ؟ كه‌ی قیمه‌ت دێ‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت )فه‌رمووی : {ما أعددت لها } چیت بۆ ئاماده‌كردووه‌ .
واته‌: ((ئایا پێش وه‌خته‌ خۆت بۆ ئاماده‌كردووه‌ )) .[/size]


[size=19]7- باوه‌ڕبوون به‌و تواناو لێهاتویانه‌ی كه‌ تێت دایه‌ :[/size]

[size=19]باوه‌ڕبوونی مرۆڤ به‌ تواناو لێهاتوی یه‌كانی خۆی هۆكارێكی گرینگه‌ بۆ چه‌سپاندن و جێگیربونی قه‌ناعه‌ت له‌ ناخ و ده‌روندا .[/size]
[size=21]
سه‌رچاوه‌ : متمانه‌ به‌خۆ بوون / م . ئه‌نوه‌ر أحمد مصطفی
ئاماده‌كار : نوسه‌یبه‌ میرانی[/size]