تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

زۆر سوباس بۆ به یامه كانتان هاوریانی به ریز  انشالله كاره كه له م زوانه ئه كریت

10

Sarhang Muhsin نووسی:

چی باشه‌ بۆ كورد ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م خوا ته‌وفیق بخاته‌ كاره‌كه‌وه‌.

9

Ricardo نووسی:

[size=24]شتیكی زۆر خۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت!![/size]

8

ده‌ست خۆش بێت بۆئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌واڵیكی دڵخۆشكه‌ره‌ ....

7

[size=24]شتیكی زۆر خۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت!![/size]

6

چی باشه‌ بۆ كورد ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م خوا ته‌وفیق بخاته‌ كاره‌كه‌وه‌.

5

Vinos نووسی:

وااااااو  هه واڵێکی شاز بوو
ده سته کانت خۆش بێت

4

ده‌ست خوش بو ئه‌م بابه‌ته‌

3

وااااااو  هه واڵێکی شاز بوو
ده سته کانت خۆش بێت

2

[size=16]ملازم ئةوة تؤ بة راستة ئةكةر وا بيت دياريكى خؤت وةردةكرى لة من !!!:D:lol:

دةستةكانت هةميشة خؤش بيت ملازم هةر سةركةوتو بيت [/size]

1

[size=16]ئەمیتاب و شارۆخان دەبنە پێشمەرگە[/size]

http://www.rudaw.net/files/articles/large/090210014544.jpg
ئاری عوسمان
رووداو -هەولێر
هەردوو ئەكتەری بەنێوبانگی هیندی ئەمیتاب باچان و شارۆخان بەڵێن دەدەن لە ئایندەدا كار لە فیلمێكدا بكەن لەسەر ژیانی پێشمەرگە.
دوای ئەوەی كۆمپانیایەكی هیندی، كە لە كوردستان كاردەكات، داوەتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی رۆشبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان كرد. ناز فەلەكەدین كاكەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئاسیای رۆژهەڵات، لەگەڵ هاوسەرەكەی لە 11/11/2009 سەردانی هیندستانی كرد و ماوەی 9 رۆژ لەوێ مانەوە.
ناز فەلەكەدین، لەبارەی سەردانەكەی بۆ هیندستان بە (رووداو)ی راگەیاند "مەبەستمان لەو سەردانە ئاشناكردنی وڵاتی هیندستان بوو بە كولتوری كوردی".
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین كۆمپانیای هیندی و سەتان كرێكاری ئەو وڵاتە روویانكردووەتە باشووری كوردستان و لە هەمانكاتیشدا چەند قوتابییەكی كورد ئێستا لە زانكۆكانی هیندستان دەخوێنن، بەڵام ناز دەڵێت "لەوێ كەس كوردی نەدەناسی، زانیاریان لەسەر كوردستان نەبوو، وایاندەزانی كوردستانیش وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق نا ئارامە، من چەند پەرتووكێكم لەگەڵ خۆم بردبوو كە بەئینگلیزی لەبارەی كوردەوە نووسراون و دام بەو كاربەدەستانەی كە بینیمن". ناز گوتیشی "كە باسی هەڵەبجە و ئەنفالم بۆ كردن و باسی ئارامی كوردستانم بۆ كردن حەزیان كرد بێنە كوردستان و بە چاوی خۆیان بیبینن".
ناز فەلەكەدین كاكەیی لەو سەردانەدا، چووەتە چەندین شوێنی كولتوری ئەو وڵاتە، لەوانەش سەنتەری PNCA ی نێودەولەتی لە مۆمبای، كە تایبەتە بە كاری فۆلكلۆری هیندی، شانۆگەری، سینەما و كۆنسێرت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە گرووپێكی میوزیكی هیندی لە وەزارەتی رۆشنبیری هیندستان داوەتی كوردستان كردووە "ئەوانیش رەزامەندییان نیشانداوە بێنە كوردستان و كۆنسێرت بكەن".
بەپێی ئامارێكی نافەرمی، لە شاری مۆمبای هیندستان كە سەنتەری سینەمای هیندی( بۆڵیود)ە، لە هەر هەشت خولەك لەو شارە فیلیمێك بەرهەمدێت. ئەكتەرە بەنێوبانگەكانی هیند لە بۆلیود كار دەكەن. ناز هەرچەندە زۆر هەوڵیداوە خۆی بگەیێنێتە بۆلیود و، چاوی بە ئەكتەرە بەنێوبانگەكانی بكەوێ، بەڵام نەیتوانیوە"چونكە رەوشی هیندستان بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە نالەبار بوو". لەگەڵ ئەوەشدا ناز فەلەكەدین بێ ئومێد نەبووە و گوتی "توانیم خوشكی ژنی ئەمیتاب باچان ببینم، تاوەكو ئەمیتاب ببینم، بەڵام ئەمیتاب ئەوكات لە ئەڵمانیا بوو، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئەمیتاب  و شارۆخان كرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێك، ئەوانیش بەڵێنیان دا، ئەگەر جارێكی دیكە بچمەوە هیندستان قسە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە بكەین". سەبارەت بە نێوەڕۆكی فیلمەكەش، ناز گوتی "فیلمەكە باس لە رەوشی ژیانی پێشمەرگە دەكات لە ساڵەكانی 1970-1990 كە چۆن بەرامبەر دەسەڵاتی رژێمی بەعس جەنگاون".
ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی هیندییەكان وەك ناز باسیكرد جلوبەرگی كوردییە "زۆر سەرسام بوون بە جلی كوردی، هەستیان دەكرد لە جلی خۆیانەوە نزیكە". ئەوەی بووەتە جێی داخباری نازیش چەوساندنەوەی ژنان بووە "چەوسانەوەی ژنان لەوێ زۆر خراپترە لە كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوێ كچ بەئارەزووی خۆی هاوسەری ژیانی دەستنیشان دەكات".