تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » باسی دۆزه‌خ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌سته‌كانت خوش بیت
زور به‌ سوده‌ خوا جه‌زات باته‌وه‌

3

ده‌ست خۆش بابه‌ته‌كه‌ت زۆر خۆش و له‌ جێ بوو

zor swpas

2

ده‌ست خۆش بابه‌ته‌كه‌ت زۆر خۆش و له‌ جێ بوو

1

ئه‌م باسه‌ باسێکی زۆر کورتی جه‌هه‌نه‌مه‌ خوا بمان پارێزی ڵێی باسی ناوه‌کان و سزاکانی ده‌که‌م


ناوه‌کانی دۆزه‌خ


1-الحطمة : واته‌ تێکشکێنه‌ر
2- الجحیم: واته‌ ئه‌و ئاگره‌ بریسکه‌داره‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ ناوه‌وه‌ی زۆر قوڵ و دژواره‌
3- السعیر : واته‌ ئه‌و ئاگره‌ی که‌ گڵپه‌ ده‌کات په‌یتا په‌یتا جۆش و خرۆشی پێده‌درێ
4- لظی : گرگرتوو
5- النار : ئاگر
6- سقر : گڕکانێکی قوڵی درێژ
7- الهاویة: واته‌ شوێنی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی پڕگڕ و ترسناك
8- النار الکبری : واته‌ ئاگری هه‌ره‌ گه‌وره‌
9- جهنم : دۆزه‌خ

هێنانی دۆزخ بۆ مه‌حشه‌ر

ئاله‌و کاته‌دا هه‌موو ئاماده‌بووانی مه‌حشه‌ ده‌نگی توره‌یی جه‌شم و قینی دۆزه‌خ ده‌بیستن ، گه‌ر خوای گه‌وره‌ رۆحیان به‌ند نه‌کات له‌ جه‌سته‌یاندا له‌ترس و تۆ قینی ئه‌م رۆژه‌ هه‌موو رۆحیان ده‌رده‌چێت . له‌و رۆژه‌ دۆزه‌خ شاڵاوی پارچه‌ ئاگره‌کانی به‌ره‌و بوونه‌وه‌ر فرێ ده‌دات و هه‌موو که‌سێ لێی راده‌که‌ن و پشتی تێده‌که‌ن .
دۆزه‌خیش یه‌کێکه‌ له‌ دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌ ده‌بینێت و ده‌بیستێت و چه‌نده‌ها شوێنی راکێشانی هه‌یه‌ فریشته‌ به‌رێزه‌کان رای ده‌کێشن ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ به‌(4900000000) چوار ملیارنۆسه‌د ملیۆن فریشته‌ رای ده‌کێشن نه‌ك بڵندی ده‌که‌ن و گه‌وره‌ی فریشته‌کان خوا ده‌زانێ جه‌نده‌.
ئاما ده‌بووانی ده‌بینن مه‌حشه‌ر دۆزه‌خ ڕق و ده‌نگ و ناڵه‌ی خۆی ده‌نوێنێت ، گرمه‌و ده‌نگی ئه‌وه‌نده‌ ترسناک و تۆقێنه‌ره‌ به‌بیستنی ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌ نزیکه‌کان به‌ ئه‌ژنۆ ده‌که‌ون ئاواتیان ته‌نها رزگار بوونه‌ ئه‌ی ئێمه‌ی تاوان بار ده‌بی چ بکه‌ین له‌ رۆژه‌.

یه‌که‌م که‌سێك له‌ موسڵمانان ده‌خریته‌ دۆزه‌خه‌وه‌

له‌فه‌رموده‌یه‌ك هاتووه‌ که‌ ئه‌بو هره‌یره‌ (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێریته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر (صل الله‌ علیه‌ وسلم ) که‌ فه‌رموویه‌تی :
یه‌که‌مین که‌سان که‌ قه‌زای خوایان به‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌کرێ له‌رۆژی کۆتایدا چه‌ند پیاوێکه‌ :
یه‌که‌میان پیاوێکه‌ که‌ هه‌موو قورئانی کۆکردۆته‌وه‌ ، پاشان پیاوێك له‌ پێناو خوا شه‌هید بووه‌ ، پاشان پیاوێك که‌ پاره‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ، خوای گه‌وره‌ به‌ کابرای قورئان خوێن و زانا ده‌ڵێ : ئایا ئه‌وه‌ی فێری پێغه‌مبه‌رانی خۆم کرد فێری تۆشم نه‌کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێ به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی زانیت کارت پێ کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: له‌پێناو تۆ زانستی شه‌رعی فێربووم و خه‌ڵکانم فێرکرد وه‌ قورئانم له‌ پێناو تۆدا خوێند به‌ درێژای شه‌و و رۆژ ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : بۆیه‌ زانست فێر بووی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێت بڵێن زانایه‌ ، بۆیه‌ قورئانت خوێند بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن قورئان خوێنه‌ . پێت وترا ، ئینجا فه‌رمان ده‌کات خوای گه‌وره‌ ئه‌م کابرایه‌ له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ و فرێبدرێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ ، پاشا خوای گه‌وره‌ به‌ پیاوی دووه‌م ده‌فه‌رموێت : له‌پێناو چی دا کوژرایت؟ ئه‌ویش ده‌لێت فه‌رمانم پێکرا به‌ جیهاد کردن له‌ پێناو تۆ دا منیش جیهادم کرد و له‌پێناو تۆدا کوژرام ...  خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت  : نه‌خێر به‌ڵکو ویستت بڵێن فڵان که‌س ئازا و به‌ جه‌رگ و لێهاتووه‌ تۆ بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ وات کرد ، پێت وترا
خوی گه‌وره‌ به‌ پیاوی سێیه‌م ده‌فرموێت : ئه‌وه‌نده‌ سامانم پێنه‌دای که‌ پێویستت به‌که‌س نه‌بێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :ئه‌و سامانه‌ی پێم به‌خشیت له‌ چی سه‌رفت کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێت : به‌و پاره‌یه‌ سیله‌ی ڕه‌حمم به‌جێ ده‌هێنا ، خێرم لێ ده‌کرد ، هه‌ر رێگایه‌ك که‌تۆ پێت خۆش بووبێت پاری تێدا سه‌رف بکرێت من پاره‌م تێدا سه‌رف ده‌کرد .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره‌
ده‌فه‌رموێت : بۆیه‌ وات کرد بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن پیاوێکی چاکه‌و له‌ پێناو خوادا ده‌به‌خشیت
تۆ بۆ ئه‌ وشه‌یه‌ت بوو خوای گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌کات له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ....

به‌شی دادێ باسی جۆره‌کانی سزایی دۆزه‌خ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی چ سزایه‌ک باس که‌م بابڵێن سزای زیناکه‌ر یان دووروو یان ئاره‌ق خۆر....هتد هه‌ر گوناهێك بێ ئه‌وا بنوسن بۆ منیش بۆتان باس ده‌که‌م چ جۆره‌ سزایه‌کی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌بوو ئنشاالله‌ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدا

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » باسی دۆزه‌خ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌