بابه‌ت: باسی دۆزه‌خ
ئه‌م باسه باسێکی زۆر کورتی جه‌هه‌نه‌مه خوا بمان پارێزی ڵێی باسی ناوه‌کان و سزاکانی ده‌که‌م
ناوه‌کانی دۆزه‌خ
1-الحطمة : واته تێکشکێنه‌ر
2- الجحیم: واته ئه‌و ئاگره بریسکه‌داره گه‌وره‌یه‌ی که ناوه‌وه‌ی زۆر قوڵ و دژواره
3- السعیر : واته ئه‌و ئاگره‌ی که گڵپه ده‌کات په‌یتا په‌یتا جۆش و خرۆشی پێده‌درێ
4- لظی : گرگرتوو
5- النار : ئاگر
6- سقر : گڕکانێکی قوڵی درێژ
7- الهاویة: واته شوێنی که‌وتنه خواره‌وه‌ی پڕگڕ و ترسناك
8- النار الکبری : واته ئاگری هه‌ره گه‌وره
9- جهنم : دۆزه‌خ
هێنانی دۆزخ بۆ مه‌حشه‌ر
ئاله‌و کاته‌دا هه‌موو ئاماده‌بووانی مهحشه ده‌نگی توره‌یی جهشم و قینی دۆزه‌خ ده‌بیستن ، گه‌ر خوای گه‌وره رۆحیان به‌ند نه‌کات له جه‌سته‌یاندا له‌ترس و تۆ قینی ئه‌م رۆژه هه‌موو رۆحیان ده‌رده‌چێت . له‌و رۆژه دۆزه‌خ شاڵاوی پارچه ئاگره‌کانی به‌ره‌و بوونه‌وه‌ر فرێ ده‌دات و هه‌موو که‌سێ لێی راده‌که‌ن و پشتی تێده‌که‌ن .
دۆزه‌خیش یه‌کێکه له دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره ده‌بینێت و ده‌بیستێت و چه‌نده‌ها شوێنی راکێشانی هه‌یه فریشته به‌رێزه‌کان رای ده‌کێشن ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که به(4900000000) چوار ملیارنۆسهد ملیۆن فریشته رای ده‌کێشن نه‌ك بڵندی ده‌که‌ن و گه‌وره‌ی فریشته‌کان خوا ده‌زانێ جه‌نده.
ئاما دهبووانی ده‌بینن مه‌حشه‌ر دۆزه‌خ ڕق و ده‌نگ و ناڵه‌ی خۆی ده‌نوێنێت ، گرمه‌و ده‌نگی ئه‌وه‌نده ترسناک و تۆقێنه‌ره به‌بیستنی ئه‌م ده‌نگه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و فریشته نزیکه‌کان به ئه‌ژنۆ ده‌که‌ون ئاواتیان ته‌نها رزگار بوونه ئه‌ی ئێمه‌ی تاوان بار ده‌بی چ بکه‌ین له رۆژه.
یه‌که‌م که‌سێك له موسڵمانان ده‌خریته دۆزه‌خه‌وه
لهفهرمودهیهك هاتووه که ئه‌بو هره‌یره (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێریته‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم ) که فه‌رموویه‌تی :
یه‌که‌مین که‌سان که قه‌زای خوایان به‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌کرێ له‌رۆژی کۆتایدا چه‌ند پیاوێکه :
یه‌که‌میان پیاوێکه که هه‌موو قورئانی کۆکردۆته‌وه ، پاشان پیاوێك له پێناو خوا شه‌هید بووه ، پاشان پیاوێك که پارهدارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ، خوای گه‌وره به کابرای قورئان خوێن و زانا ده‌ڵێ : ئایا ئه‌وه‌ی فێری پێغه‌مبه‌رانی خۆم کرد فێری تۆشم نه‌کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێ به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی زانیت کارت پێ کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: له‌پێناو تۆ زانستی شه‌رعی فێربووم و خه‌ڵکانم فێرکرد وه قورئانم له پێناو تۆدا خوێند به درێژای شه‌و و رۆژ ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : بۆیه زانست فێر بووی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێت بڵێن زانایه ، بۆیه قورئانت خوێند بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن قورئان خوێنه . پێت وترا ، ئینجا فه‌رمان ده‌کات خوای گه‌وره ئه‌م کابرایه له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ و فرێبدرێته دۆزه‌خه‌وه ، پاشا خوای گه‌وره به پیاوی دووه‌م ده‌فه‌رموێت : له‌پێناو چی دا کوژرایت؟ ئه‌ویش ده‌لێت فه‌رمانم پێکرا به جیهاد کردن له پێناو تۆ دا منیش جیهادم کرد و له‌پێناو تۆدا کوژرام ... خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : نه‌خێر به‌ڵکو ویستت بڵێن فڵان که‌س ئازا و به جه‌رگ و لێهاتووه تۆ بۆ ئه‌و وشه‌یه وات کرد ، پێت وترا
خوی گه‌وره به پیاوی سێیه‌م ده‌فرموێت : ئه‌وه‌نده سامانم پێنه‌دای که پێویستت به‌که‌س نه‌بێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :ئه‌و سامانه‌ی پێم به‌خشیت له چی سه‌رفت کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێت : به‌و پاره‌یه سیله‌ی ڕه‌حمم به‌جێ ده‌هێنا ، خێرم لێ ده‌کرد ، هه‌ر رێگایه‌ك که‌تۆ پێت خۆش بووبێت پاری تێدا سه‌رف بکرێت من پاره‌م تێدا سه‌رف ده‌کرد .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت : بۆیه وات کرد بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن پیاوێکی چاکه‌و له پێناو خوادا ده‌به‌خشیت
تۆ بۆ ئه وشه‌یه‌ت بوو خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ....
به‌شی دادێ باسی جۆره‌کانی سزایی دۆزه‌خ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی چ سزایه‌ک باس که‌م بابڵێن سزای زیناکه‌ر یان دووروو یان ئاره‌ق خۆر....هتد هه‌ر گوناهێك بێ ئه‌وا بنوسن بۆ منیش بۆتان باس ده‌که‌م چ جۆره سزایه‌کی هه‌یه ئه‌گه‌ر له قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) هه‌بوو ئنشاالله ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدا
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!