تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » لۆكه‌ كێیه‌؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

28

سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌س من سه‌رهنگ نیم من حسێن خۆشناوم به‌س کێشه‌ نیه‌

27

زؤر خؤي ثيَ جوانة واش نية هةمووي مكيازة لة ووتةيةك خؤي ووتبووي ئةكةر يةكئ جوان نةبئ بة ميازيش جوان نابئ
من و خةلكيكي زؤريش نة بيمان جوانة نة كؤرانيشي بة كؤراني دةجئ
وة
خؤي بةراورد نةكا بة بياو , بياو بياوة دةتوانئ 2زني هةبئ بةلام ئافرةت ناتوانئ 2 ميرد بكا (دةبئ لاي لؤكة ئاسايي بيت 2 ميرد بكا ؟) ئةمةش وةلامة بؤ تيكستي بة ناو طؤرانيةكةي كة خؤي شانازي بيوة دةكا

براي كةورةم كاك سةرهةنك دةست خؤشيت لئ دةكةم بؤ ئةم ويبة

26

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌لام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که‌ هونه‌رمه‌نده‌ زۆریش سه‌رنج ر راکێشه‌ big_smile

25

بحر العلوم نووسی:

دةست خوش...بةراستى ئابروى هونةرى كورديان بردوه..ئةوه ج هونةريكه خوا بيبري

24

دةست خوش...بةراستى ئابروى هونةرى كورديان بردوه..ئةوه ج هونةريكه خوا بيبري

23

تۆش ماندو نه‌بی سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

22

ده‌ست خۆش و ماندوو نه‌بیت.
به‌ڵام به‌ڕاستی که‌سانی وه‌کو ئه‌و و مامۆستاکه‌ی وایان له‌گه‌نجی کوردی ئێستا کردووه‌ که‌ هونه‌ریان له‌پطشچاو بکه‌وێت.
چونکه‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک که‌ناڵێکی عه‌ره‌بی کردبێته‌وه‌ ده‌زانی ئاوازه‌کان تۆزقاڵێک به‌کووردی ناچن.
باشه‌ بڕۆ داهێنان بکه‌وه‌و ئاوازێکی بێگانه‌ بهێنه‌،به‌ڵام بۆ هه‌موویان یه‌ک ڕیتم و نۆته‌شیان له‌یه‌ک نزیک بێت!؟
به‌ڕاستی سه‌یره‌!!!!!!!!!!!!!!!
نامه‌وێت چیتر ده‌سته‌ ڕاست ڕه‌وه‌کانم تووشی ماندوو بوون بکه‌م!
دووباره‌ ده‌ست خؤش و ماندوو نه‌بێت.

21

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

20

له سه رهه مووشيانه وه big_smile موراهقيشه big_smile ته قريبه ن 18 سال يان 20 ساله big_smile

19

ئاخ ئةو كجةلؤكة دائيمة خؤى مةدحى خؤى ئةكا
جةند عةيبة;)

18

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

17

به‌ خوا هه‌موو گۆرانیبێژه‌كان له‌ ئه‌وروپان ولاتی خۆیان جێهێشتووه‌ وه‌ خزمه‌تی ولاتێكی تر ده‌كه‌ن

16

ئێ باشه‌ با منیش رکم لێبێته‌وه‌ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

15

dast xosh bet

14

Rausht نووسی:

[size=16]هيوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم ده‌ست خۆش بێت کاك حوسێن..[/size]

13

دةست خوش بيت كاك حسين
بةراستي منيش زور رقم لي دةبيتةوة خؤي وانيشان دةدات كةمليكةجمالةوخوشترين دةنكي هةية وتابلي لةخوباي يةوكاتيك بةنازقسةدةكات زياتر رقم لي دةبيتةوة
بةراي من كةرجوانيش بيت بةم هةلسوكةوتةناشرينانةي ئيستالةبيش خةلك زورناشريني كردوة
دةنكيشي بس خوش نية

12

dastt xosh bet
bas barasty hamo kas honarmand bet loka honarmand nia na hasteky jwani haya la katy gorani
wa nadazani chy dale bas bleyin chy awish yekeka la qurbanyani dasty halkwt zahyir  u  hama sayd ibrahim
awan bo xatry barzhawandy xoyan ayanwe jwaniaky 7arz bkan nazann ba chy nawyan dar bkawe wala mn la bedangy
dabnishm gwe bo lokaw  dashne nagrm tania ayanawe xoyan ba roty 7arz bkan . mn tenagam kasek hasteki honary nabet
chon awha la xoy razi dabet .

dubara dastt xosh bet kak hosen xoshnaw

11

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت  شانیه‌ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

10

دةست خوش كاك حسين من رقم لييةتى لةبةر ئةوة نا كة جوانة جونكة ئةو تةنها جولانى روخسارى هةية روحى نية زور روحى زلة وا ئةزانى بةس خوى هةية و تةواو دوبارة دةست خوش و سةركةو ت و بيت برام

9

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

8

[size=16]هيوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم ده‌ست خۆش بێت کاك حوسێن..[/size]

7

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان‌

6

ده ست خوش بيت
به لام رقم لى ده بيته وه
كجه كى بئ حه يايه

5

ده‌ستت خۆش بێت كاك حسێن گیان

4

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت کاکه‌ دشتی گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

زۆر سوپاس کاکه‌ دیلمان گیان  سوپاس بۆ ئه‌م ده‌ربرینه‌ جوانه‌ت ئه‌زیزم به‌راستی  وته‌کانت زۆر به‌جوانی نوسیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ر مه‌نده‌  هیوا دارم هه‌موو ئه‌ندامێک وه‌ک به‌رێزت له‌سه‌ر بابه‌ت بدوێت  بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ بێته‌ جێگای سود ناک ببێته‌ جێگی ده‌ست خۆشی و به‌س  دوباره‌ سوپاس گیانه‌که‌م

3

ده‌ستت خۆش بێت كاك حسێن گیان

من له‌م دێره‌ به‌ خواره‌وه‌ خوێندمه‌وه‌ * بۆ ده‌ست به‌سینه‌ت فێر نه‌كه‌ن؟

چونكه‌ لێره‌ له‌كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌تیان نه‌بینیبێت هه‌موو ده‌بێ چاوی له‌سه‌رت بێت.

ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یری كردوه‌ ئه‌زانی بۆ سه‌یره‌ی كردوه‌ ،، به‌ چاووی ئه‌و جوانه‌هه‌یه‌تی سه‌یری نه‌كردوه‌ به‌ چاووی ئه‌م كاره‌ شاراوه‌نه‌ی
كه‌ كردوویه‌تی سه‌یری ئه‌كات ،،، 

ئه‌گه‌ر سه‌یرتان كردبێت له‌ كاتی گه‌رانه‌وی ته‌رمه‌كه‌ی جوانه‌مه‌رگ كاكه‌ ئه‌ردلان كورێك  ده‌ست درێژ ئه‌كات كه‌ سلاو له‌ لۆكه‌ ئه‌كات سه‌یربكه‌ن به‌ چ جۆرێك سلاوه‌كه‌ جواب ئه‌داته‌وه‌ ،، له‌م  كاته‌ی كه‌ له‌وێ بوو ئه‌ت وتت بۆ ئه‌مه‌ هاتووه‌ ‌ كه‌ خۆی عه‌رز بكات  ،، له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵیكیتر چاو پێكوتنێكی كرد به‌ هه‌مان شێوه‌،،
به‌م شێوه‌ ئه‌روانێته‌ خۆی كه‌وا به‌ته‌نها ئه‌و ئه‌فرات بێت یا به‌س ئه‌و هه‌بێت له‌ سه‌ر زه‌وی یان وا هه‌ست ئه‌كات كه‌ له‌ ئاسمان كه‌وتۆته‌وه‌ خواره‌وه‌ ،،
له‌ ژیانم كه‌سێكم نه‌دیه‌وه‌ وه‌كوو ئه‌م هونه‌رمنده‌ له‌ خۆبایی بێت ،،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ كاك حسێن  سه‌ركه‌وت بیت براكه‌م

2

ده ســـــحسين خوشــناوـــــــتت خوش بيت
هه ر بزيت

1

[size=16]
http://jebar.info/dreja/06.10.2009-7/ixqnpk.png

هه‌ركه‌س گۆرانی مه‌كه‌-ی بیستبێت، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كچه‌ گۆرانیبێژی لاو، لۆكه‌ ده‌ناسێت، ئه‌و كچه‌ی زۆر بوێرانه‌ گۆرانی مه‌كه‌-ی كلیپ كردو تیایدا هه‌ندێ‌ وشه‌ی وروژێنه‌ر به‌كارده‌هێنێت كه‌ به‌فۆلكلۆری گۆرانی كوردی نامۆ نییه‌، به‌ڵام گۆرانیبێژی ژن نه‌یوتووه‌، به‌ڵكو هه‌موو گۆرانییه‌كی عه‌شق و دڵداری و خۆشه‌ویستی و باسكردن له‌جه‌سته‌ی ژن ته‌نها له‌زمانی گۆرانیبێژانی پیاوه‌وه‌ بیستراوه‌، ئه‌و شته‌ی كه‌لۆكه‌ دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ده‌پرسێ: با ئێمه‌ش وه‌كو چۆن پیاوه‌كانمان له‌گۆرانییه‌كانیاندا باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و قه‌بوڵی ده‌كه‌ن و سه‌رچۆپی بۆ ده‌گرن، با ئێمه‌ش بیڵێین
لۆكه‌ كێیه‌؟
- ناوم لۆكه‌یه‌، له‌ساڵی(1986) له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووم و هه‌ر له‌سلێمانیش ژیاوم، ماوه‌ی (9) ساڵه‌ كه‌كوردستانمان به‌جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی سویسرا ده‌ژیم.
* سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریتان چۆن بوو؟
- سه‌ره‌تای هونه‌ری من، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ بووه‌، چونكه‌ هه‌ر زوو حه‌زم له‌گۆرانی وتن كردووه‌، ده‌ستپێكردنی جددیم له‌ساڵی (2004)ه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام تاساڵی (2008) هه‌ر به‌شێوه‌ی كۆنسێرت و ئاهه‌نگ بووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر سه‌رقاڵا بووم و نه‌متوانیبوو بگه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان، به‌ڵام ئیتر له‌ساڵی (2008) له‌گه‌ڵا مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ستم به‌كاركردن كردو تائێستاش به‌رده‌وامم.
* له‌ئه‌وروپا له‌گه‌ڵا كام گروپ كارت ده‌كردو به‌ چ شێوازێك گۆرانیت ده‌وت؟
- له‌وێ زیاتر خه‌ریكی فۆلكلۆر بووم، زیاتر ئه‌و گۆرانییانه‌م ده‌وته‌وه‌، گۆرانی تایبه‌تی خۆمم نه‌بوو. له‌گه‌ڵا هونه‌رمه‌ندان ره‌وه‌ز كۆیی و زیاد رواندزی و كاروان كامیل له‌وێ كارم كردووه‌، له‌زۆربه‌ی كۆنسێرته‌كان مه‌قامه‌كانی مامۆستا تایه‌ر تۆفیق-م ده‌وته‌وه‌.
* چه‌ند كلیپتان هه‌یه‌و له‌كوێ بڵاوده‌بنه‌وه‌؟
- سێ كلیپم هه‌یه‌، یه‌كه‌م كلیپم به‌ناوی (ترس) بوو، دووه‌میان (هه‌تا بدوێی) سێیه‌میشیان (مه‌كه‌) كه‌خۆشبه‌ختانه‌ زۆر چووه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌، ئیتر هه‌تاكو ئێستا ئێمه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی (كۆڕه‌ك تیڤی) و (زاگرۆس) و (ڤین تیڤی)مان ناردووه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ زۆر حه‌زده‌كه‌م بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تریشی بینێرم، به‌ڵام بوارم بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ تائێستا تا بۆیان بنێرم، له‌وانه‌یه‌ حه‌زبكه‌م خۆم به‌شه‌خسی پێشكه‌شیان بكه‌م و بوه‌ستم تا بوارێك ده‌ڕه‌خسێت.
* بۆ نه‌تداوه‌ به‌كه‌ناڵه‌كانی تر؟
- خۆشم نازانم، له‌وانه‌یه‌ رێكنه‌كه‌وتبێت.
* دوو كلیپه‌كه‌ی تر كه‌متر چوونه‌ته‌ ناو خه‌ڵك، كلیپی سێیه‌م زیاتر ناوبانگی هه‌یه‌، جیاوازییه‌كانی چییه‌؟ خۆت هه‌ست به‌ چ جیاوازییه‌ك ده‌كه‌یت؟
- كلیپی یه‌كه‌مم كه‌گۆرانی ترسه‌، شێوازێكی راقی بوو، له‌وانه‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ له‌كوردستان زۆر حه‌ز به‌و ستایله‌ نه‌كه‌ن، یان زۆر گوێگری نه‌بن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌متر چووبێته‌ ناوخه‌ڵك، كلیپی دووه‌میشم ئه‌ویش گۆرانی هه‌تا بدوێی، تاڕادده‌یه‌كی باش زۆر چووه‌ ناو خه‌ڵك، چونكه‌ گۆرانییه‌كی خۆش و رۆمانسی بوو، له‌سه‌ره‌تادا به‌گۆرانی سلۆ ده‌ستمپێكرد، له‌وانه‌ ئه‌وه‌یان خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌وروژاندبێت، كه‌متر خه‌ڵكه‌كه‌ گوێگری بێت یان گرنگی پێبده‌ن، به‌ڵام كلیپی سێیه‌مم هه‌م ئاوازه‌كه‌ی زۆر جوان بوو، هه‌م تێكسته‌كه‌شی تازه‌ بوو بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ره‌نگه‌ زۆر كه‌س بڵێت ئه‌وه‌ چییه‌ ئه‌و وشانه‌ یان ئه‌و تێكسته‌ كه‌لۆكه‌ كردویه‌تی به‌گۆرانی، من له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا نیم، ده‌ڵێم بۆ نا، با ئێمه‌ش وه‌كو چۆن پیاوه‌كانمان له‌گۆرانییه‌كانیاندا باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و قه‌بوڵی ده‌كه‌ن و سه‌رچۆپی بۆ ده‌گرن، با ئێمه‌ش بیڵێین، بۆ ده‌بێ رێگری ئێمه‌ی ئافره‌ت بكه‌ن و نه‌هێڵن بیڵێین، بۆ نابێت ئافره‌ت شتی تازه‌ بكات و تێكستی تازه‌ نه‌هێنێتـه‌ ناو گۆرانی؟
* بۆ ده‌ست به‌سینه‌ت فێر نه‌كه‌ن؟
- چونكه‌ له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا هه‌میشه‌ پیاو ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر ئافره‌ت، نازانم بڵێم چی، من به‌شانازییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌م كردووه‌ و زیاتریش شتی واده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ڕاستی پێویستمان به‌وه‌یه‌، بۆئاماده‌ن هه‌زار جار خۆیان بكه‌ن به‌قوربانی هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌ب و توركه‌كان، بۆ ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد هاته‌ پێشه‌وه‌ كه‌شتێكی وه‌ها بكات، بۆ ئاماده‌ نین قه‌بوڵی بكه‌ن؟ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ زۆر زۆرمان ماوه‌ تا ته‌قه‌بولی تێكست و هونه‌ری مۆدێرن بكه‌ن.
*هه‌ست ناكه‌یت له‌كلیپی سێیه‌مدا، به‌جۆرێك هه‌ستی سێكسی لاوانی كوردت جوڵاندبێت؟
- بڵێم چی؟ نازانم، ره‌نگه‌ وابێت.
* له‌كوردستان كه‌ده‌چیته‌ ناو خه‌ڵك، چۆن سه‌یرت ده‌كه‌ن؟
- تاكو ئێستا له‌كوردستان هیچ گله‌ییه‌كم له‌خه‌ڵكه‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام به‌ڕێزو خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ره‌فتارم له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ن، زۆریش به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازییان لێكردووم، هه‌ڵبه‌ته‌ من كه‌متریش ده‌چمه‌ ناوخه‌ڵك و ناوبازاڕ، من كه‌هاتوومه‌ته‌وه‌ یان له‌ستۆدیۆم یان له‌شوێنی ژیانی خۆم یانیش ئه‌گه‌ر بچمه‌ دایه‌ره‌یه‌ك كه‌ئیشم هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ناچمه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر خۆم كه‌سێكم زۆر تاقه‌تی قه‌ڵه‌باڵغیم نییه‌، دووه‌میش، چونكه‌ لێره‌ له‌كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌تیان نه‌بینیبێت هه‌موو ده‌بێ چاوی له‌سه‌رت بێت.
* پێتوانییه‌ ئه‌مه‌ له‌وه‌وه‌ بێت كه‌ تاڕادده‌یه‌ك له‌جلوبه‌رگدا جیاواز بیت؟
- نا پێموانییه‌، چونكه‌ ئێستا كچانی ئێره‌ش زۆر زۆر پێشكه‌وتوون و جلی زۆر سه‌رنجڕاكێشیش له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بمناسێت، یان به‌هۆی شتێكی تره‌وه‌ سه‌یرم بكه‌ن.



‌ واڵاپرێس – هه‌ولێر[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » لۆكه‌ كێیه‌؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌