بابه‌ت: لۆكه كێیه؟
[size=16]
هه‌ركه‌س گۆرانی مه‌كه-ی بیستبێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كچه گۆرانیبێژی لاو، لۆكه ده‌ناسێت، ئه‌و كچه‌ی زۆر بوێرانه گۆرانی مه‌كه-ی كلیپ كرد‌و تیایدا هه‌ندێ وشه‌ی وروژێنه‌ر به‌كارده‌هێنێت كه بهفۆلكلۆری گۆرانی كوردی نامۆ نییه، به‌ڵام گۆرانیبێژی ژن نه‌یوتووه، به‌ڵكو هه‌موو گۆرانییه‌كی عه‌شق و دڵداری و خۆشه‌ویستی و باسكردن له‌جه‌سته‌ی ژن ته‌نها له‌زمانی گۆرانیبێژانی پیاوه‌وه بیستراوه، ئه‌و شته‌ی كهلۆكه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ده‌پرسێ: با ئێمه‌ش وه‌كو چۆن پیاوه‌كانمان لهگۆرانییهكانیاندا باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و قه‌بوڵی ده‌كه‌ن و سه‌رچۆپی بۆ ده‌گرن، با ئێمه‌ش بیڵێین
لۆكه كێیه؟
- ناوم لۆكه‌یه، له‌ساڵی(1986) له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووم و هه‌ر له‌سلێمانیش ژیاوم، ماوه‌ی (9) ساڵه كهكوردستانمان به‌جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی سویسرا ده‌ژیم.
* سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریتان چۆن بوو؟
- سه‌ره‌تای هونه‌ری من، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه بووه، چونكه هه‌ر زوو حه‌زم له‌گۆرانی وتن كردووه، ده‌ستپێكردنی جددیم له‌ساڵی (2004)ه‌وه بووه، به‌ڵام تاساڵی (2008) هه‌ر به‌شێوه‌ی كۆنسێرت و ئاهه‌نگ بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر سه‌رقاڵا بووم و نه‌متوانیبوو بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، به‌ڵام ئیتر له‌ساڵی (2008) له‌گه‌ڵا مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ستم به‌كاركردن كرد‌و تائێستاش به‌رده‌وامم.
* له‌ئه‌وروپا له‌گه‌ڵا كام گروپ كارت دهكردو به چ شێوازێك گۆرانیت ده‌وت؟
- له‌وێ زیاتر خه‌ریكی فۆلكلۆر بووم، زیاتر ئه‌و گۆرانییانه‌م ده‌وته‌وه، گۆرانی تایبه‌تی خۆمم نه‌بوو. له‌گه‌ڵا هونه‌رمه‌ندان ره‌وه‌ز كۆیی و زیاد رواندزی و كاروان كامیل له‌وێ كارم كردووه، له‌زۆربه‌ی كۆنسێرته‌كان مه‌قامه‌كانی مامۆستا تایه‌ر تۆفیق-م ده‌وته‌وه.
* چه‌ند كلیپتان هه‌یه‌و له‌كوێ بڵاوده‌بنه‌وه؟
- سێ كلیپم هه‌یه، یه‌كه‌م كلیپم به‌ناوی (ترس) بوو، دووه‌میان (هه‌تا بدوێی) سێیه‌میشیان (مه‌كه) كه‌خۆشبه‌ختانه زۆر چووه ناو خه‌ڵكه‌وه، ئیتر هه‌تاكو ئێستا ئێمه بۆ كه‌ناڵه‌كانی (كۆڕه‌ك تیڤی) و (زاگرۆس) و (ڤین تیڤی)مان ناردووه. هه‌ڵبه‌ته زۆر حه‌زده‌كه‌م بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تریشی بینێرم، به‌ڵام بوارم بۆ نه‌ڕه‌خساوه تائێستا تا بۆیان بنێرم، له‌وانه‌یه حه‌زبكه‌م خۆم به‌شه‌خسی پێشكه‌شیان بكه‌م و بوه‌ستم تا بوارێك ده‌ڕه‌خسێت.
* بۆ نه‌تداوه به‌كه‌ناڵه‌كانی تر؟
- خۆشم نازانم، له‌وانه‌یه رێكنهكهوتبێت.
* دوو كلیپه‌كه‌ی تر كه‌متر چوونه‌ته ناو خه‌ڵك، كلیپی سێیه‌م زیاتر ناوبانگی هه‌یه، جیاوازییه‌كانی چییه؟ خۆت هه‌ست به چ جیاوازییه‌ك ده‌كه‌یت؟
- كلیپی یه‌كه‌مم كه‌گۆرانی ترسه، شێوازێكی راقی بوو، له‌وانه خه‌ڵكی ئێمه له‌كوردستان زۆر حه‌ز به‌و ستایله نه‌كه‌ن، یان زۆر گوێگری نه‌بن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌متر چووبێته ناوخه‌ڵك، كلیپی دووه‌میشم ئه‌ویش گۆرانی هه‌تا بدوێی، تاڕادده‌یه‌كی باش زۆر چووه ناو خه‌ڵك، چونكه گۆرانییه‌كی خۆش و رۆمانسی بوو، له‌سه‌ره‌تادا به‌گۆرانی سلۆ ده‌ستمپێكرد، له‌وانه ئه‌وه‌یان خه‌ڵكه‌كه‌ی نهوروژاندبێت، كه‌متر خه‌ڵكه‌كه گوێگری بێت یان گرنگی پێبده‌ن، به‌ڵام كلیپی سێیه‌مم هه‌م ئاوازه‌كه‌ی زۆر جوان بوو، هه‌م تێكسته‌كه‌شی تازه بوو بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ره‌نگه زۆر كه‌س بڵێت ئه‌وه چییه ئه‌و وشانه یان ئه‌و تێكسته كهلۆكه كردویه‌تی به‌گۆرانی، من له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا نیم، ده‌ڵێم بۆ نا، با ئێمه‌ش وه‌كو چۆن پیاوه‌كانمان لهگۆرانییهكانیاندا باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و قه‌بوڵی ده‌كه‌ن و سه‌رچۆپی بۆ ده‌گرن، با ئێمه‌ش بیڵێین، بۆ ده‌بێ رێگری ئێمه‌ی ئافره‌ت بكه‌ن و نه‌هێڵن بیڵێین، بۆ نابێت ئافره‌ت شتی تازه بكات و تێكستی تازه نههێنێتـه ناو گۆرانی؟
* بۆ ده‌ست بهسینهت فێر نه‌كه‌ن؟
- چونكه له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا هه‌میشه پیاو ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ئافره‌ت، نازانم بڵێم چی، من به‌شانازییه‌وه ئه‌و كاره‌م كردووه و زیاتریش شتی واده‌كه‌م، چونكه به‌ڕاستی پێویستمان به‌وه‌یه، بۆئامادهن هه‌زار جار خۆیان بكه‌ن به‌قوربانی هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و توركه‌كان، بۆ ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد هاته پێشه‌وه كه‌شتێكی وه‌ها بكات، بۆ ئاماده نین قه‌بوڵی بكه‌ن؟ به‌داخه‌وه ئێمه زۆر زۆرمان ماوه تا ته‌قه‌بولی تێكست و هونه‌ری مۆدێرن بكه‌ن.
*هه‌ست ناكه‌یت له‌كلیپی سێیه‌مدا، به‌جۆرێك هه‌ستی سێكسی لاوانی كوردت جوڵاندبێت؟
- بڵێم چی؟ نازانم، ره‌نگه وابێت.
* له‌كوردستان كه‌ده‌چیته ناو خه‌ڵك، چۆن سه‌یرت ده‌كه‌ن؟
- تاكو ئێستا له‌كوردستان هیچ گله‌ییه‌كم له‌خه‌ڵكه‌كه نییه، چونكه به‌رده‌وام به‌ڕێزو خۆشه‌ویستییه‌وه ره‌فتارم له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ن، زۆریش به‌ڕێزه‌وه پێشوازییان لێكردووم، هه‌ڵبه‌ته من كه‌متریش ده‌چمه ناوخه‌ڵك و ناوبازاڕ، من كههاتوومهتهوه یان لهستۆدیۆم یان له‌شوێنی ژیانی خۆم یانیش ئه‌گه‌ر بچمه دایه‌ره‌یه‌ك كهئیشم هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ناچمه ده‌ره‌وه، چونكه هه‌ر خۆم كه‌سێكم زۆر تاقه‌تی قهڵهباڵغیم نییه، دووه‌میش، چونكه لێره له‌كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌یه كهئافرهتیان نه‌بینیبێت هه‌موو ده‌بێ چاوی له‌سه‌رت بێت.
* پێتوانییه ئه‌مه له‌وه‌وه بێت كه تاڕادده‌یه‌ك له‌جلوبه‌رگدا جیاواز بیت؟
- نا پێموانییه، چونكه ئێستا كچانی ئێره‌ش زۆر زۆر پێشكه‌وتوون و جلی زۆر سه‌رنجڕاكێشیش له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه خه‌ڵكه‌كه بمناسێت، یان به‌هۆی شتێكی تره‌وه سه‌یرم بكه‌ن.
واڵاپرێس – هه‌ولێر[/size]