تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

S21 نووسی:

پێشتر زۆر شیعره‌كانیم ده‌خوێنده‌وه‌ تا زۆربه‌یانم له‌به‌ر كردن، به‌ڵام نازانم ئێستا بۆ هیچ به‌رهه‌مێكی ناكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، یان بۆ هه‌ر بێ ده‌نگه‌!. . ئێستاش جارجاره‌ ئه‌و شیعره‌ له‌به‌ر خۆم ده‌ڵێمه‌وه‌:
له‌ ئاسۆیه‌كی دووره‌ ده‌ست
ئاوا بوو زه‌رده‌ پایزێ
ده‌تگوت بوكێكی بێ نازه‌
په‌رده‌ جێدێڵێ به‌ زیزی
په‌ڵه‌ هه‌ورێكی چڵكنه‌
زۆرجار گرتی ڕووی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێ وه‌ری
زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
جوتێ كۆتری سه‌ر به‌كڵاوه‌
هه‌ڵكورماون له‌ سوانه‌یه‌
دیاره‌ له‌م ده‌ورو به‌رانه‌
پێیان شك دێ هێلانه‌یه‌ك. .

منیش هیوادارم به‌رهه‌می تازه‌ی ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌ ببینین و کۆتی بێده‌نگی بشکێنێت ، به‌ڵکو هه‌موو خوێنه‌رانی خۆشحاڵ بکات به‌ ووشه‌ جوانه‌کانی.

سوپاس بۆ به‌شداریت کاکه‌ سه‌رهه‌نگ.

13

پێشتر زۆر شیعره‌كانیم ده‌خوێنده‌وه‌ تا زۆربه‌یانم له‌به‌ر كردن، به‌ڵام نازانم ئێستا بۆ هیچ به‌رهه‌مێكی ناكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، یان بۆ هه‌ر بێ ده‌نگه‌!. . ئێستاش جارجاره‌ ئه‌و شیعره‌ له‌به‌ر خۆم ده‌ڵێمه‌وه‌:
له‌ ئاسۆیه‌كی دووره‌ ده‌ست
ئاوا بوو زه‌رده‌ پایزێ
ده‌تگوت بوكێكی بێ نازه‌
په‌رده‌ جێدێڵێ به‌ زیزی
په‌ڵه‌ هه‌ورێكی چڵكنه‌
زۆرجار گرتی ڕووی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێ وه‌ری
زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
جوتێ كۆتری سه‌ر به‌كڵاوه‌
هه‌ڵكورماون له‌ سوانه‌یه‌
دیاره‌ له‌م ده‌ورو به‌رانه‌
پێیان شك دێ هێلانه‌یه‌ك. .

12

سوپاس سه‌رت خۆش بێت ( سیما )

11

زۆر جوانه‌ ده‌ستت خۆش كاك سه‌هه‌ند

10

[center]سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خاتونه‌کان( دڵیار ، یاس ، ئایه‌ )

سوپاس بۆ تۆش کاک هه‌ڵکه‌وت گیان. . .[/center]

9

منیش شعری ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌م لا زۆر خۆشه‌ ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌هه‌ند

8

بيگومان شيعري عبدالله‌ په‌شيو گشتي خوشن
ده‌سته‌كانت خوش كاك سه‌هه‌ند سه‌ركه‌ووتوبيت...

7

دةستةكانت خوش بيت بةراستى شيعرةكانى عبدواللة بةشيو
هةموى جوان وبرمانان مروف و قةت لةخويندنةوة شيعرةكانى بيزار نابيت
دةستى ماندوبونت خوش بيت كاك سةهةند
هةرسةركةوتوبيت

6

Dast xosh sh3raka zor xosha
sh3rakani 3abdulah pashewm zor la xosha

5

سوپاس بۆ په‌یامی به‌ڕێزت زین خان .

4

dastt xosh bet barsty shi3rakani pashew hamoy jwann
hiwadarm hamo shi3rakani aw sha3era mazana lera blaw bkanawa
dubara dastt xosh bet

3

منیش زۆربه‌ی شیعره‌کانی ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌م به‌لاوه‌ جوانه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو نیو کاتژمێر زیاتر خه‌ریک بووم هه‌تا به‌ ته‌واوی نوسیمه‌وه‌ .

سوپاس بۆ په‌یامت مه‌ریه‌م خان

2

dast  xoshh
alllaaaaaaa
zor  hazm lam she3raya

1

(1)

نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
           چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم

ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به‌ دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
    ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !

     * * *

که‌ منداڵ بووم ،
گه‌ر تۆ ده‌ستت نه‌گرتبام ،
چۆن ده‌متوانی پێڕه‌وکه‌ بم؟
دره‌نگتریش ،
بۆ تۆ نه‌با ،
من که‌پرۆکه‌م بۆ کێ ده‌کرد له‌ چیلکه‌دار؟

بۆ وه‌ک نۆما ،
به‌ پێی په‌تی ،
ده‌شتم ته‌ی ده‌کرد سه‌روخوار؟

ئه‌گه‌ر شیعریش
ئادگاری وه‌ک تۆ نه‌بایه‌. . .
      وه‌ک تۆ نه‌بایه‌ کتومت ،

چۆن ئه‌و هه‌موو باڵدارانه‌ ،
داده‌بارینه‌ سه‌ر زمان؟
چۆن یه‌که‌م دێر شیعرم ده‌گوت؟!


نه‌خێر ، هه‌رکیز باوه‌ڕ ناکه‌م
چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم


ده‌تناسمه‌وه‌ :
له‌ تۆفانی شه‌ست و سێدا
تۆ بووی . . . شه‌وێک
به‌ره‌و شاخ بووی به‌ ڕێنمام . . .

تۆ بووی له‌ ناو ئه‌ڵقه‌ی گڕدا
شیعره‌کانت چه‌پاڵه‌ دام
تۆ بووی خه‌ونت بۆ زین کردم ،
ڕه‌شمه‌ی بروسکه‌ت له‌ مست نام

ده‌تناسمه‌وه ‌:
هه‌ر جارێکی که‌وشه‌نێکم په‌ڕاندبێ ،
له‌گه‌ڵما بووی هه‌نگاو هه‌نگاو

تۆ بووی مۆته‌ی ترست ده‌کوشت ،
دنه‌ت ده‌دام بۆ ناو ئاگر ، بۆ ناو گه‌رداو

ده‌تناسمه‌وه‌ :نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
           چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم

ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به‌ دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !

له‌ههه‌ر جێیه‌ک گرماندبم ،
تۆ چه‌خماخه‌و گه‌واڵه‌ بووی
                  له‌ سه‌رمدا

ئه‌تۆی کاڵای
ئاودامانی گوللـه‌به‌ند بووی
                  له‌ به‌رمدا

نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
           چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم

ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به‌ دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !

                 (2)

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا . . .
تا گیانی خۆم ته‌یار که‌م
       بۆ گۆڤه‌ندی ژوانی تۆ

        تا بێ تۆیی بچێژم ،
هه‌رساتێکی بینینت
        بۆ من ببێته‌ په‌رجۆ

       * * *

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا :
تا عومری گوڵ درێژتر ،
گڕی ئاگر په‌تیتر ،
       ته‌می خه‌م ته‌نکتر که‌م

تا فێربم ، به‌ ئاسانی ،
له‌سه‌ر سنگت سه‌وز بم ،
         تۆ له‌ خۆمدا بزر که‌م !

      * * *

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا
تا وابکه‌م کارمامز
   چیدی نه‌سه‌نگرێنه‌وه‌
            له‌ ئاوایی و ده‌راوان

تا وابکه‌م ته‌یر و توار
   جێی چینه‌یان ناو له‌پ بێ و
       نه‌که‌ونه‌ ته‌پکه‌ و داوان

    * * *

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا :
تا بتوانم ، ئازیزم ،
هه‌رکاتێ ئاره‌زوو که‌ی ،
        ئه‌ستێران وه‌ک مۆم پێکه‌م

له‌ تووکی نه‌رمی مه‌لان
             جێژوانێکت بۆ چێکه‌م

    * * *

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا :
تا چاوی خۆم ڕابێنم ،
له‌ تۆفانی ڕه‌نگاندا
          ئادگارت هاوێر بکا

تا گوێچکه‌ی خۆم فێر بکه‌م ،
له‌ باهۆزی ده‌نگاندا
       سرته‌ت گوڵبژێر بکا

    * * *

من پێش تۆ هاتمه‌ دنیا :
تا بۆ نۆته‌ی له‌شی تۆ
      موو به‌مووم هه‌مووی ژێ بێ

تا شایانی ئه‌وه‌ بم ،
کلیلی ته‌خت و تاجی
      خۆشه‌ویستیی تۆم پێ بێ !


عبدالله‌ په‌شێو

29/10/1996
هێڵسنکی