بابه‌ت: نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
(1)
نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم
ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !
* * *
که منداڵ بووم ،
گه‌ر تۆ ده‌ستت نه‌گرتبام ،
چۆن ده‌متوانی پێڕه‌وکه بم؟
دره‌نگتریش ،
بۆ تۆ نه‌با ،
من کهپرۆکهم بۆ کێ ده‌کرد له چیلکه‌دار؟
بۆ وه‌ک نۆما ،
به پێی په‌تی ،
ده‌شتم تهی ده‌کرد سه‌روخوار؟
ئه‌گه‌ر شیعریش
ئادگاری وه‌ک تۆ نه‌بایه. . .
وه‌ک تۆ نه‌بایه کتومت ،
چۆن ئه‌و هه‌موو باڵدارانه ،
داده‌بارینه سه‌ر زمان؟
چۆن یه‌که‌م دێر شیعرم ده‌گوت؟!
نه‌خێر ، هه‌رکیز باوه‌ڕ ناکه‌م
چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم
ده‌تناسمه‌وه :
له تۆفانی شه‌ست و سێ‌دا
تۆ بووی . . . شه‌وێک
به‌ره‌و شاخ بووی به ڕێنمام . . .
تۆ بووی له ناو ئه‌ڵقه‌ی گڕدا
شیعره‌کانت چه‌پاڵه دام
تۆ بووی خه‌ونت بۆ زین کردم ،
ڕه‌شمه‌ی بروسکه‌ت له مست نام
ده‌تناسمه‌وه :
هه‌ر جارێکی کهوشهنێکم په‌ڕاندبێ ،
له‌گه‌ڵما بووی هه‌نگاو هه‌نگاو
تۆ بووی مۆته‌ی ترست ده‌کوشت ،
دنه‌ت ده‌دام بۆ ناو ئاگر ، بۆ ناو گه‌رداو
ده‌تناسمه‌وه :نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم
ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !
لههههر جێیه‌ک گرماندبم ،
تۆ چه‌خماخه‌و گه‌واڵه بووی
له سه‌رمدا
ئه‌تۆی کاڵای
ئاودامانی گوللـه‌به‌ند بووی
له به‌رمدا
نه‌خێر ، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
چرکه‌یه‌ک بێ تۆ ژیابم
ڕێی تێ ناچێ ،
بێ کووژه‌که‌ی دلۆڤانیت ،
به دۆزه‌خی ئه‌م عومره‌دا
ڕه‌ت بووبم و هێشتا مابم !
(2)
من پێش تۆ هاتمه دنیا . . .
تا گیانی خۆم ته‌یار که‌م
بۆ گۆڤه‌ندی ژوانی تۆ
تا بێ تۆیی بچێژم ،
هه‌رساتێکی بینینت
بۆ من ببێته په‌رجۆ
* * *
من پێش تۆ هاتمه دنیا :
تا عومری گوڵ درێژتر ،
گڕی ئاگر په‌تیتر ،
ته‌می خه‌م ته‌نکتر که‌م
تا فێربم ، به ئاسانی ،
له‌سه‌ر سنگت سه‌وز بم ،
تۆ له خۆمدا بزر که‌م !
* * *
من پێش تۆ هاتمه دنیا
تا وابکه‌م کارمامز
چیدی نهسهنگرێنهوه
له ئاوایی و ده‌راوان
تا وابکه‌م ته‌یر و توار
جێی چینهیان ناو له‌پ بێ و
نه‌که‌ونه ته‌پکه و داوان
* * *
من پێش تۆ هاتمه دنیا :
تا بتوانم ، ئازیزم ،
هه‌رکاتێ ئاره‌زوو که‌ی ،
ئه‌ستێران وه‌ک مۆم پێکه‌م
له تووکی نه‌رمی مه‌لان
جێژوانێکت بۆ چێکه‌م
* * *
من پێش تۆ هاتمه دنیا :
تا چاوی خۆم ڕابێنم ،
له تۆفانی ڕهنگاندا
ئادگارت هاوێر بکا
تا گوێچکه‌ی خۆم فێر بکه‌م ،
له باهۆزی ده‌نگاندا
سرته‌ت گوڵبژێر بکا
* * *
من پێش تۆ هاتمه دنیا :
تا بۆ نۆته‌ی له‌شی تۆ
موو به‌مووم هه‌مووی ژێ بێ
تا شایانی ئه‌وه بم ،
کلیلی ته‌خت و تاجی
خۆشه‌ویستیی تۆم پێ بێ !
عبدالله په‌شێو
29/10/1996
هێڵسنکی
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !