تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

33

دةستت خؤش بى كا كة سة ر هةنك شتيكى جوانت نو سيوة .من كة زؤر كوى لة كؤ را نية كانى زة كة ريا دة كرم بى ئةوةى هيج شا رة زا ية كم لة هؤنرا وة دا هة بى تيبنى ئةم شتةم كرد .
بة لام دة بى ئةوةش بكوتريت زؤر كار هة ية كة زة كة ريا دةى كا كةم لة هو نةر مةندة كان دة توانن بيكةن بة راستى كؤرا نكارى نوى دينيتة ئا را وة.

هيج كة سيك  لة دو نيا دا بى هةلة نية 
ئةكةر هةبى بةنى ئا دةم نية

دوو بارة دة ست  خؤ شيت لى دة كةم

32

ئه‌هااا. . ئێ باشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوو شتێ بڵێ ئاساییه‌.
سه‌باره‌ت به‌ نوێ كردنه‌وه‌ش من بێ مه‌به‌ست نوێم كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ردانیم كرد حه‌زم كرد هۆشدارییه‌ك بده‌م.

* من تاكو ئێستاش گوێم له‌م به‌رهه‌ی زه‌كه‌ریا نه‌گرتوه‌، بۆیه‌ ناتوانم به‌شداربم و هیچ گوله‌یه‌ك به‌ تاریكیه‌وه‌ بنێم .

* بۆ نویكردنه‌وه‌شی من من به‌شتێكی ئاسایی ئه‌زانم و كاریكی باشت كرد، به‌ڵام وادیاره‌ كاك شاخه‌وان كه‌مێك ده‌مارگیر ئه‌بێت به‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا، بۆیه‌ به‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی كه‌مێك جاڕس بوو big_smile

من وه‌ك خۆم هیچ شتێكم نیه‌ بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌ی زه‌كه‌ریا، به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ ئه‌زانم خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕێــــــــــــــزم smile

31

- Sirwan - نووسی:

کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه‌ تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له‌ ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه‌ بۆ نووسین شوێن هه‌یه‌ بابه‌تی لێ بنووسرێت.

ده‌ست خۆش كاك شاخه‌وان، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی تری هه‌یه‌ با له‌ بابه‌تێكی ترا بیخاته‌ ڕوو، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باسم كردووه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیزم

((چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت)) واته‌ له‌ كۆمه‌لیك بیروبۆچون و ڕه‌خنه‌شدا تێسكتی ناشیاو به‌رچاو ئه‌كه‌وێت .



كاك ماكان وابزانم زیندوكه‌ره‌وه‌ی بابه‌ت خۆت بووی، من كه‌ ئه‌ڵێم بۆچونی تازه‌ هه‌بێت یان ڕه‌خنه‌ی تازه‌ هه‌بێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ درێژپێده‌ری ڕه‌خنه‌كانی تۆبن، به‌لكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كاردانه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خنه‌كه‌ی به‌ڕێزت هه‌بێت، ڕه‌نگه‌ كه‌سانێك هه‌بن ڕه‌خنه‌ له‌ ڕه‌خنه‌كه‌ی ئێوه‌ بگرن .

له‌گه‌ڵ رێزم ...

ئه‌هااا. . ئێ باشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوو شتێ بڵێ ئاساییه‌.
سه‌باره‌ت به‌ نوێ كردنه‌وه‌ش من بێ مه‌به‌ست نوێم كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ردانیم كرد حه‌زم كرد هۆشدارییه‌ك بده‌م.

30

کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه‌ تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له‌ ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه‌ بۆ نووسین شوێن هه‌یه‌ بابه‌تی لێ بنووسرێت.

ده‌ست خۆش كاك شاخه‌وان، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی تری هه‌یه‌ با له‌ بابه‌تێكی ترا بیخاته‌ ڕوو، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باسم كردووه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیزم

((چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت)) واته‌ له‌ كۆمه‌لیك بیروبۆچون و ڕه‌خنه‌شدا تێسكتی ناشیاو به‌رچاو ئه‌كه‌وێت .



كاك ماكان وابزانم زیندوكه‌ره‌وه‌ی بابه‌ت خۆت بووی، من كه‌ ئه‌ڵێم بۆچونی تازه‌ هه‌بێت یان ڕه‌خنه‌ی تازه‌ هه‌بێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ درێژپێده‌ری ڕه‌خنه‌كانی تۆبن، به‌لكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كاردانه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خنه‌كه‌ی به‌ڕێزت هه‌بێت، ڕه‌نگه‌ كه‌سانێك هه‌بن ڕه‌خنه‌ له‌ ڕه‌خنه‌كه‌ی ئێوه‌ بگرن .

له‌گه‌ڵ رێزم ...

29

SHaKHaWaN نووسی:

کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه‌ تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له‌ ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه‌ بۆ نووسین شوێن هه‌یه‌ بابه‌تی لێ بنووسرێت.

ده‌ست خۆش كاك شاخه‌وان، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی تری هه‌یه‌ با له‌ بابه‌تێكی ترا بیخاته‌ ڕوو، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باسم كردووه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیزم.

28

كاكه‌ گیان ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كه‌م په‌یام بكه‌ی كه‌ زیندوی كرده‌وه‌، مه‌به‌ستی زیندوكردنه‌وه‌كه‌ش ئه‌زانی
مه‌به‌ستی لێی وه‌رگرتنی ڕای تازه‌ بوو ...

وادیاره‌ ئه‌م ڕایانه‌‌ سوودیان زۆره‌ !

Jaw Zard نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ هه‌موتان به‌ڵام وابزانم زه‌که‌ریا ...

به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌
من ده‌ستكاری په‌امم كردی له‌به‌رئه‌وه‌ی شیاو نه‌بوو 

سیروان

کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه‌ تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له‌ ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه‌ بۆ نووسین شوێن هه‌یه‌ بابه‌تی لێ بنووسرێت.

27

له‌گه‌ڵ رێزم بۆ تۆ کاک سیروان.
مه‌به‌ستم نوێ کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌، گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک ئه‌مڕۆ بینراو بێت ساڵێکی تر بیبینییه‌وه‌ هه‌مان ڕه‌خنه‌یه‌ !

كاكه‌ گیان ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كه‌م په‌یام بكه‌ی كه‌ زیندوی كرده‌وه‌، مه‌به‌ستی زیندوكردنه‌وه‌كه‌ش ئه‌زانی
مه‌به‌ستی لێی وه‌رگرتنی ڕای تازه‌ بوو ...

26

دووای 39 ڕۆژ بێده‌نگی له‌م بابه‌ته‌دا پێویست نه‌بوو بابه‌ت نوێ بکرێته‌وه !‌ hmm

25

ده‌ست خۆش بۆ هه‌موتان به‌ڵام وابزانم زه‌که‌ریا ...

به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌
من ده‌ستكاری په‌امم كردی له‌به‌رئه‌وه‌ی شیاو نه‌بوو 

سیروان

24

ڕێڕه‌وی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی با نه‌گۆڕێ. .

23

NAPTAC نووسی:

کاک ره‌وان گیان ، ئه‌وه‌ شتێکی تره‌ که‌ من نامه‌وێت بیبینم یاخود گوێی لێبگرم ، ئه‌وه‌ دژایه‌تی کردن نیه‌ .
راسته‌ به‌لای تۆ و هه‌زاره‌هاوه‌ زه‌که‌ریا هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه‌ و رێزیش له‌ بۆچونه‌که‌یان ئه‌گرم ،
به‌ڵام به‌لای منه‌وه‌ وا نیه‌ .

زۆر باشه‌ ئاره‌زووی خۆته‌ کاک ڕێنوار. بژیت..

22

کاک ره‌وان گیان ، ئه‌وه‌ شتێکی تره‌ که‌ من نامه‌وێت بیبینم یاخود گوێی لێبگرم ، ئه‌وه‌ دژایه‌تی کردن نیه‌ .
راسته‌ به‌لای تۆ و هه‌زاره‌هاوه‌ زه‌که‌ریا هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه‌ و رێزیش له‌ بۆچونه‌که‌یان ئه‌گرم ،
به‌ڵام به‌لای منه‌وه‌ وا نیه‌ .

21

من هیچ رقم له‌و هونه‌رمه‌ندا وه‌ها گه‌وره‌یه‌ نیه‌ که‌ خۆت ناوی ئه‌به‌یت.
کارێکی جوانی کردوه‌ یان نا ، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نیه‌ ، هیچ کا تێکیش دژایه‌تی
هیچ که‌سێک ناکه‌م .
رێزم بۆت هه‌یه‌ کاک شاخه‌وانی به‌ڕێز

ئه‌ی بۆ که‌متر له‌ جاران سه‌ردانی بازار ده‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی زه‌که‌ریا نه‌بینی ؟!! ئه‌مه‌ت دژی زه‌که‌ریا نیه‌ ؟؟



به‌ په‌یامی که‌سیش مه‌ڵێ زیاده‌ ، ئه‌گه‌ر وایه‌ ئه‌وا بیسرنه‌وه‌ .

ده‌بێت یاسایه‌ک زیاد بکرێت :ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت یان به‌شدارییه‌كه‌ت له‌ بابه‌تێكدا سوودی نیه‌، مه‌ینووسه‌!

من هیچ رقم له‌و هونه‌رمه‌ندا وه‌ها گه‌وره‌یه‌ نیه‌ که‌ خۆت ناوی ئه‌به‌یت.

وابزانم زه‌که‌ر‌یا وا‌ی لێ هاتووه‌ پێی بووترێت هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌، ته‌نها شاخه‌وان نیه‌ وا ده‌لێت، کاک سه‌رهه‌نگ بۆیه‌ تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه‌ چونکه‌ پێی باش نیه‌ هونه‌رمه‌ندێکی وا گه‌وره‌ هه‌له‌ی زۆر بێت.
بژیت کاک ڕێنوار..

20

كاك شاخه‌وان سڵاو، خۆی گرنگ نیه‌ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ به‌ چ مه‌به‌ستێك گرتویه‌تی، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گرێت و هه‌ڵه‌ نیشان ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێ هه‌بێ بڵێ ئه‌مانه‌ هه‌ڵه‌ نین!.

19

*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ زه‌که‌ریای خۆشناوێت گوێی لێ نه‌گرتووه‌ پێویست ناکات په‌یام بنووسێت. چونکه‌ په‌یامه‌که‌ی زیاده‌. زانیاری نه‌بوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مێک باشتره‌ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت!

ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ، مه‌به‌ست له‌م تێبینیه‌ منم .
راسته‌ من گوێم له‌م به‌رهه‌مه‌ نه‌بووه‌ و ناشبێت .
به‌ڵام هیچ حه‌رفێکیشم له‌سه‌ری نه‌نوسیوه‌ ،
ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌شی که‌ نوسیومه‌ له‌به‌ر رۆشنایی
ره‌خنه‌کانی سه‌رهه‌نگ بووه‌.
به‌ په‌یامی که‌سیش مه‌ڵێ زیاده‌ ، ئه‌گه‌ر وایه‌ ئه‌وا بیسرنه‌وه‌ .

زۆر له‌وه‌ دڵنیام که‌ زۆر که‌سانێک هه‌ن که‌ ڕقیان له‌ هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ها گه‌وره‌یه،گه‌ر له‌ کارێکدا جوانی و به‌توانایی به‌ ڕوونی و ئاشکرایی دیاربێت ئه‌وا هه‌ر له‌ دژایه‌تی دا ده‌بن و به‌ کارێکی ناجوان دایده‌نێن.

من هیچ رقم له‌و هونه‌رمه‌ندا وه‌ها گه‌وره‌یه‌ نیه‌ که‌ خۆت ناوی ئه‌به‌یت.
کارێکی جوانی کردوه‌ یان نا ، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نیه‌ ، هیچ کا تێکیش دژایه‌تی
هیچ که‌سێک ناکه‌م .
رێزم بۆت هه‌یه‌ کاک شاخه‌وانی به‌ڕێز

18

سڵاو، ده‌ست خۆش کاک‌ سه‌رهه‌نگ که‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بوو ڕه‌خنه‌ له شیعره‌کانی‌ ئالبوومی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌کوو زه‌که‌ریا بگریت، ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م کاره‌
ره‌خنه‌که‌ت به‌ گشتی ناچێته‌ قاڵبی هه‌ڵه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیم له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینییه‌کان بم، گه‌ر وابێ ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌م ئالبوومه‌دا نه‌بووا ئه‌وا به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بوو !

من دڵنیام له‌وه‌ی زۆرێک له‌وانه‌ی گوێ له‌م گۆرانیبێژه‌ را ئه‌گرن ، مه‌به‌ستیان شیعری جوان نیه‌ ،
هه‌رشتێک ئه‌م بیڵێت ئه‌وا به‌و په‌ڕی حه‌ماسه‌ته‌وه‌ گوێی لێ ئه‌گرن.

زۆر له‌وه‌ دڵنیام که‌ زۆر که‌سانێک هه‌ن که‌ ڕقیان له‌ هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ها گه‌وره‌یه،گه‌ر له‌ کارێکدا جوانی و به‌توانایی به‌ ڕوونی و ئاشکرایی دیاربێت ئه‌وا هه‌ر له‌ دژایه‌تی دا ده‌بن و به‌ کارێکی ناجوان دایده‌نێن.

17

سڵاو كاك ڕه‌وان، وه‌ك ده‌زانی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ لێك دوورین، خه‌تای منیشه‌ كه‌ ئاگام له‌ده‌وروبه‌رم نه‌ماوه‌ له‌به‌ر چڕی مه‌شقی ڕۆژانه‌وه‌ گه‌شت بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێڕ. ئینشائه‌ڵا به‌خۆمدا ده‌چمه‌وه‌.

Rawan_sherwani نووسی:

ئه‌وه‌نده‌ی زانیبێتم له‌ دنیا ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی ته‌واوه‌:/ وه‌ له‌ ڕێزمانیشدا ته‌واوه‌.

خۆی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێكردووه‌ هه‌ڵه‌ی ڕێزمانییه‌، "ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی" نه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانیه‌ به‌ڵكو قورسیش دێته‌ سه‌ر زمان.

Rawan_sherwani نووسی:

سوپاس بۆ ئه‌م تێبینیانه‌ت .
*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ زه‌که‌ریای خۆشناوێت گوێی لێ نه‌گرتووه‌ پێویست ناکات په‌یام بنووسێت. چونکه‌ په‌یامه‌که‌ی زیاده‌. زانیاری نه‌بوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مێک باشتره‌ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت!
له‌گه‌ل ڕێزمدا.

منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه‌ گوێت له‌ به‌رهه‌مێ نه‌بووبێ و هه‌ڵیبسه‌نگێنی، یان كه‌ زانیاری له‌سه‌ری نه‌بوو بێته‌ قسه‌، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه‌ دووباره‌ نابیته‌وه‌.

16

تراکی 12

ئه‌وين وا نيه‌..
وام ده‌زانى ئیشقى تۆ نابڕێته‌وه‌ تا هه‌تایه‌
وه‌كوو ئیشقى من ئازیز هه‌میشه‌یی و بێ كۆتایه‌



ئازیز ئاخر ئه‌وین كه‌ى وایه‌؟!
ئیشق لاى تۆ وا بێ به‌هایه‌
هه‌روا بێ هۆ ئازیز جێم ده‌هێڵى بۆ؟
دواى تۆ كێم هه‌یه‌ كچێ له‌م دنیایه؟!‌

بێ وه‌فایی وا كچێ چۆن ڕه‌وایه‌؟!
وه‌فا لاى تۆ چۆن وا بێ مانایه‌؟!
له‌ دنیا ته‌نیا تۆم خۆش ده‌ویستى
ئه‌م دڵه‌م بێ تۆ سه‌بوورى نایه‌


ئازیز بۆچى دڵ ده‌سووتێنى؟!
هه‌زار ده‌رد و خه‌م له‌ دڵ ده‌چێنى
جێم دێڵى ده‌ڕۆى ئاخر بۆچى بۆ؟!
هه‌رچى هیوایه‌ لێم ده‌خنكێنى!

ئه‌وه‌نده‌ی زانیبێتم ،له‌ دنیا ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی hmm وته‌واوه‌ وه‌‌ له‌ ڕێزمانیشدا ته‌واوه‌.



تراکی 8

چاوه‌ڕێتم..



چاوه‌ڕێتم نازه‌نین من ڕۆژ و شه‌وانه‌

دڵ سووتاوى ماچێكى گه‌رمى ئه‌و لێوانه‌

بێنه‌ بۆنكه‌م له‌ سینه‌ت ئه‌و جووته‌ سێوانه‌

دڵى شه‌یدام عاشقه‌ بۆ تۆ چاوه‌ڕوانه‌

وه‌ره‌ جوانێ من دنیام له‌ گه‌ڵ تۆدا جوانه‌

ده‌ستم بگره‌ و ڕاماڵه‌ هه‌رچى ده‌رد و ژانه‌



تۆ ته‌نیا ئاواتمى .. من بێ تۆ ژینم ناوێ

ئاخر تۆ خۆت ده‌زانى .. دڵم كه‌وتۆته‌ داوێ

لێم گه‌ڕێ تێر بم له‌ تۆ .. دڵ بكا ئۆخه‌ى تاوێ

توخواكه‌ى به‌زه‌ییت بێ .. به‌ ئيشقى دڵسووتاوێ

ئه‌م دڵه‌ شێته‌ بگره‌ و .. له‌ ده‌ریاى ئیشقت باوێ





دڵى شه‌یدام عاشقى چاوى جوانى تۆیه‌

ئاخر گوڵێ عاشقبوون بێ بۆنه‌ و بێ هۆیه‌

له‌ دنیادا عه‌شق نه‌بێ هه‌موو شتێ درۆیه‌

بێ دڵدارى ئه‌م ژینه‌ هه‌ر گریه‌ و ڕۆڕۆیه

وه‌ره‌ جوانێ من دنیام له‌ گه‌ڵ تۆدا جوانه‌

ده‌ستم بگره‌ و ڕاماڵه‌ هه‌رچى ده‌رد و ژانه‌



بۆ ئه‌سیرى عیشقى خۆت .. ماچێ بێنه‌ به‌ دیارى

ماچى لێوى شیرینى .. وه‌كوو خونچه‌ى به‌هارى

وه‌ره‌ ماڵم ئاواكه‌ .. له‌ ئه‌وین و دڵدارى

ژینم پڕكه‌ له‌ شادى .. له‌وپه‌ڕى به‌ختیارى
وه‌ره‌ كه‌س وه‌ك تۆ نیه‌ .. تۆ جوانترین یارى

ئاخر تۆ خۆت ده‌زانى .. دڵم كه‌وتۆته‌ داوێ
ئاماژه‌ بۆ که‌سی سێیه‌م نیه‌، ئه‌گه‌ر وتووبای داوی ئاماژه‌ بۆ که‌سی سێیه‌م بوو.


تراکی 7

له‌ مه‌یخانه‌..



ساقییا باده‌م بۆ تێكه‌ .. كه‌ ڕۆحم غه‌رقى خه‌مێكه‌

كه‌ ده‌مبینى داگیرساوم .. دڵ سووتاوى چاوجوانێكه‌

ئیمشه‌و سه‌برم ته‌نیا پێكه‌ .. دنیا هه‌مووى شه‌رابێكه‌

ساتێ نه‌كه‌ى له‌ بیرم كه‌ى .. توخوا هه‌ر مه‌ى بێنه‌ و تێكه‌



پێكێ بۆ ئه‌و چاوه‌ جوانه‌ .. كه‌ چیرۆكى عه‌شقێكه‌

تێكه‌ دڵم پڕ له‌ ژانه‌ .. كه‌ هه‌ر نیگاى ده‌ردێكه‌



جێم بۆ ڕاخه‌ن له‌ مه‌یخانه‌ .. كه‌ دڵ شاهى سه‌رخۆشانه‌

وه‌رن ده‌ورى مێزم بگرن .. ئیمشه‌و كۆڕى دڵدارانه‌

ساقى بێنه‌ ئه‌و پێكانه‌ ..  هه‌ڵیانده‌م بۆ ئه‌و چاوانه‌

بێنه‌ خه‌مم به‌ مه‌ى بشۆم .. كه‌ مه‌ى ده‌رمانى دڵانه‌



به‌ خه‌یاڵى ئه‌و چاوانه‌ .. كه‌ دڵم شه‌یدایانه‌

هى ئه‌و نازداره‌ى كوردستان .. كه‌ بۆ من هه‌موو ژیانه‌

له‌ خوله‌كی 2:45  چه‌‌ند جارێک دووباره‌م کرده‌وه‌ ده‌ی ووت:
"تێكه‌ دڵم پڕ له‌ ژانه"

له‌م تێبینیه‌ت له‌گه‌ل تۆ دام.
(كه‌ ڕوحممممممممقی غه‌مێكه‌!!!).

تراكی 9، خوله‌كی 1:25، "شه‌وی بێ تۆیی تاریكه‌ و بێ چرایه‌".
- ئه‌رێ "تاریكه‌ و به‌ چرایه‌" هه‌یه‌؟ كه‌ نوسرا تاریكه‌ پێویستی به‌وه‌ نه‌ده‌كرد بنوسرێ بێ چرایه‌.

وابزانم ئه‌مه‌ پێویست به‌ تێبینی ناکه‌ت ڕۆژانه‌ زۆر شتی وا ده‌بیستین و دروستن..

سوپاس بۆ ئه‌م تێبینیانه‌ت .

له‌گه‌ل ڕێزمدا..

15

ڕه‌خنه‌ له‌خۆ گرتن smile

Sarhang Muhsin نووسی:

له‌ ڕاستیدا ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم دووباره‌ به‌ گۆرانییه‌كان و شیعره‌كان به‌ نووس بچمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی به‌رز ڕاگرتنی.

خۆی "ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم" هه‌ڵه‌یه‌،
ده‌بوو بنووسم "ئه‌م په‌یامانه‌تان وایان لێكردم‌".

14

ئایه نووسی:

[size=16]سڵاو..
من كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ یه‌كسه‌ر چووم یه‌ك یه‌ك گوێم له‌ گۆرانیه‌كان گرت و سه‌رنجم دا.
هه‌موو شتێك وه‌ك ئه‌مه‌ وایه‌ كه‌ له‌و بابه‌ته‌دا نوسیوته‌.. به‌س هونه‌رمه‌ندێكی وا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ زۆر زۆره‌ بۆی،به‌س من پێم وایه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌ریایه‌ له‌كاتی تۆماركردنی نه‌ك شاعیر ئیتر نازانم.. ئه‌وه‌ رای منه‌ به‌س هه‌وڵ ده‌ین رێبه‌ری سیده‌یه‌كه‌مان ده‌ست كه‌وێ ئینجا ده‌زانین كه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌رییایه‌ یان شاعیر..!!!
[/size]

ئینشائه‌ڵا. . با ئه‌مه‌ ئه‌ركی تۆ بێت ئه‌گه‌ر شیعره‌كانت به‌ نووسین ده‌ست كه‌وت من ئاگادار بكه‌وه‌. په‌رۆشیمه‌.

13

ئه‌حمه‌د شوكر نووسی:

من ئه‌م په‌یامه‌م بۆ ئه‌وه‌ نوسی كه‌ ئاماژه‌ به‌وكاره‌ جوانه‌ت بده‌م
به‌لام له‌گه‌ل ریزم من باسی ته‌مه‌ن و پله‌ی خوینده‌واریم نه‌كردوه نازانم بۆ ئه‌م باسه‌!!!!
هیوادارم به‌هه‌له‌ لیم تینه‌گه‌ی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌م زۆر لاجوان و گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ په‌یامم تیادا نه‌ده‌نوسی براكه‌م.

نااا ئه‌حمه‌د گیان من كه‌ نوسیومه‌ ڕه‌خنه‌گرتن په‌كی به‌ پله‌ی خوێندن و ته‌مه‌ن نه‌كه‌وتووه‌ مه‌به‌ستم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر دروستی په‌یامه‌كه‌ت كه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ی من چیم و چی ده‌نوسم. نا گیانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ حاڵی نه‌بوومه‌.

12

[size=16]سڵاو..
من كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ یه‌كسه‌ر چووم یه‌ك یه‌ك گوێم له‌ گۆرانیه‌كان گرت و سه‌رنجم دا.
هه‌موو شتێك وه‌ك ئه‌مه‌ وایه‌ كه‌ له‌و بابه‌ته‌دا نوسیوته‌.. به‌س هونه‌رمه‌ندێكی وا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ زۆر زۆره‌ بۆی،به‌س من پێم وایه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌ریایه‌ له‌كاتی تۆماركردنی نه‌ك شاعیر ئیتر نازانم.. ئه‌وه‌ رای منه‌ به‌س هه‌وڵ ده‌ین رێبه‌ری سیده‌یه‌كه‌مان ده‌ست كه‌وێ ئینجا ده‌زانین كه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌رییایه‌ یان شاعیر..!!!
[/size]

11

Sarhang Muhsin نووسی:
احمدشكر نووسی:

كاكه‌ سه‌رهه‌نگ نه‌مزانی ره‌خنه‌گریشی براكه‌م
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

ڕه‌خنه‌گرتن په‌كی به‌ ته‌مه‌ن و پله‌ی خوێندن نه‌كه‌وتووه‌!، ئه‌وه‌ بۆیه‌ بنوسی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ ئاماده‌یشی ته‌واو نه‌كردووه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ هه‌له‌كان ده‌كات. له‌ ڕاستیدا ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم دووباره‌ به‌ گۆرانییه‌كان و شیعره‌كان به‌ نووس بچمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی به‌رز ڕاگرتن.

احمدشكر نووسی:

به‌لام به‌رای من باوه‌رناكه‌م زه‌كه‌ریــــــا ئه‌لبومیك ده‌ربكاو ئه‌و هه‌موو كه‌موو كوریه‌ی هه‌بی
هه‌رچه‌نده‌ هیچ كاریك نیه‌ بی كه‌م و كوری

به‌ڵێ هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نیه‌، بۆ نمونه‌ هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "له‌م حه‌سره‌ته‌ ده‌رمبهێنێ" وتوویه‌تی "له‌م حه‌زره‌ته‌ ده‌رمبهێنێ". جا وه‌ك وتم هیچ كارێ بێ كه‌موكوڕی نیه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا په‌یامه‌ ئاسمانییه‌كانن خاڵین له‌ هه‌ڵه‌. به‌ڵام ئینسان له‌ كاره‌كانیدا تا بتوانێ هه‌ڵه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

من ئه‌م په‌یامه‌م بۆ ئه‌وه‌ نوسی كه‌ ئاماژه‌ به‌وكاره‌ جوانه‌ت بده‌م
من ویستم لایه‌نه‌ باشه‌كه‌ی بابه‌ته‌كه‌ت ده‌ربخه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌
كه‌ تۆ توانیوته‌ و جورئه‌تت كردووه‌ ره‌خنه‌ بگری وگرنگی ره‌خنه‌كه‌ ش ئه‌وه‌ یه‌ كه‌له‌م كاره‌ گه‌وره‌یه‌ت گرتووه‌.
به‌لام له‌گه‌ل ریزم من باسی ته‌مه‌ن و پله‌ی خوینده‌واریم نه‌كردوه نازانم بۆ ئه‌م باسه‌!!!!
هیوادارم به‌هه‌له‌ لیم تینه‌گه‌ی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌م زۆر لاجوان و گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ په‌یامم تیادا نه‌ده‌نوسی براكه‌م.

10

احمدشكر نووسی:

كاكه‌ سه‌رهه‌نگ نه‌مزانی ره‌خنه‌گریشی براكه‌م
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

ڕه‌خنه‌گرتن په‌كی به‌ ته‌مه‌ن و پله‌ی خوێندن نه‌كه‌وتووه‌!، ئه‌وه‌ بۆیه‌ بنوسی ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ ئاماده‌یشی ته‌واو نه‌كردووه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ هه‌له‌كان ده‌كات. له‌ ڕاستیدا ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم دووباره‌ به‌ گۆرانییه‌كان و شیعره‌كان به‌ نووس بچمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی به‌رز ڕاگرتن.

احمدشكر نووسی:

به‌لام به‌رای من باوه‌رناكه‌م زه‌كه‌ریــــــا ئه‌لبومیك ده‌ربكاو ئه‌و هه‌موو كه‌موو كوریه‌ی هه‌بی
هه‌رچه‌نده‌ هیچ كاریك نیه‌ بی كه‌م و كوری

به‌ڵێ هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نیه‌، بۆ نمونه‌ هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "له‌م حه‌سره‌ته‌ ده‌رمبهێنێ" وتوویه‌تی "له‌م حه‌زره‌ته‌ ده‌رمبهێنێ". جا وه‌ك وتم هیچ كارێ بێ كه‌موكوڕی نیه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا په‌یامه‌ ئاسمانییه‌كانن خاڵین له‌ هه‌ڵه‌. به‌ڵام ئینسان له‌ كاره‌كانیدا تا بتوانێ هه‌ڵه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

9

كاكه‌ سه‌رهه‌نگ نه‌مزانی ره‌خنه‌گریشی براكه‌م
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌شت من شاره‌زاییم نیه‌
له‌ ره‌خنه‌گرتن و شیعر
منیش هه‌مان قسه‌ی كاكه‌ رۆمان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌لی ئایا ههۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كانت لایه‌
تۆش ده‌لیی نا
بۆیه‌ من ئه‌م تیبینیه‌ زۆر له‌گۆرانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م كه‌ هۆنراوه‌كه‌ی بخوینیته‌وه‌ زۆر پیت هه‌یه‌ له‌گه‌ل
گۆرانیه‌كه‌ ده‌په‌رینری له‌به‌ر ریكخستنی گۆرانیه‌كه‌
به‌لام به‌رای من باوه‌رناكه‌م زه‌كه‌ریــــــا ئه‌لبومیك ده‌ربكاو ئه‌و هه‌موو كه‌موو كوریه‌ی هه‌بی
هه‌رچه‌نده‌ هیچ كاریك نیه‌ بی كه‌م و كوری
من دووباره‌ ده‌ستخۆشیت لیده‌كه‌م كه‌ خۆت ماندوو كردوه‌و ره‌خنه‌ت له‌ كاریكی گه‌وره‌و گۆرانیبیژیكی گه‌وره‌ گرتوه‌
كه‌ زۆر له‌ره‌خنه‌گره‌كانیش جورئه‌تی ئه‌م كاره‌ ناكه‌ن
له‌گه‌ل ریزم برا شیرینه‌كه‌م

8

MALDINI نووسی:

ده ست خؤش كاك سه رهه نگ.به دلنياييه وه تيبينى يه كان له شوينى خويانن.

ڕێزداریت كاكه‌ ماڵدینی، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون. سه‌باره‌ت به‌ په‌یامه‌كه‌ت زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نیه‌ له‌وه‌ی نێوان زیاد و زه‌كه‌ریا، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌كه‌شم مه‌به‌ست له‌ باشی و لاوازی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئێستایه‌ نه‌ك كێشه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ند و كه‌سێكی دیكه‌. بۆیه‌ شتێكی له‌باره‌وه‌ نانووسم.

7

Lasa نووسی:

ده ست خؤش كاكه سه رهه نك بؤ ئه م بابه ته جوانه
ده ست خؤش تيبينييه كانت هه مووى راسته
من هيج ناليم ته نها ئه وه نه بى

جام كه بر بوو ، له سه رى ده رزيته وه

ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بلیم كه‌ من له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك وورد بوونه‌وه‌ ئه‌م تێبینیانه‌م كردووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر كاتێكی باشی بۆ ته‌رخان بكه‌م له‌وه‌دایه‌ شتی تریش به‌دی بكه‌م یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بێ كه‌ نوسیومه‌. لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بلێم: هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا مادامه‌كی كات و پاره‌ی هه‌یه‌ ده‌بوو گرینگی زیاتر به‌ ئه‌لبوومه‌كه‌ی بدات و شتێكی وه‌ها نه‌كات ته‌نانه‌ت من به‌م كه‌مزانینه‌ی خۆمه‌وه‌ درك به‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی بكه‌م.

6

هه‌موو خه‌ڵكێ ناگاته‌ شیعره‌كان به‌ نووسین

من دڵنیام له‌وه‌ی زۆرێک له‌وانه‌ی گوێ له‌م گۆرانیبێژه‌ را ئه‌گرن ، مه‌به‌ستیان شیعری جوان نیه‌ ،
هه‌رشتێک ئه‌م بیڵێت ئه‌وا به‌و په‌ڕی حه‌ماسه‌ته‌وه‌ گوێی لێ ئه‌گرن.

ناشزانم ئه‌وه‌ی گوێم لێبوو هه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ یان شاعیر!

منیش له‌به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌ڵێم که‌ ڕێبه‌ری سیدیه‌که‌ ده‌ست بخرێت ، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت
ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ شیعره‌که‌ی نوسیوه‌ یاخود گۆرانیبێژ ؟

ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ڕه‌خنه‌ لای من به‌ مانای گرینگی پێدان دێت، نه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌.

بێگومانم له‌مه‌.

5

NAPTAC نووسی:

تێبینیه‌که‌م هه‌یه‌ :
ئایا له‌ ناو رێبه‌ری سیدیه‌که‌دا شیعره‌کان هه‌مووی نه‌نوسراون ؟!
ئه‌گه‌ر نوسراون ئایا هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێدایه‌ که‌ تۆ ئاماژه‌ت پێکردوون ؟

من شیعره‌كانیم به‌ نووسراوی له‌لا نیه‌، ناشزانم ئه‌وه‌ی گوێم لێبوو هه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ یان شاعیر!، لێره‌دا گرنگ گوتنه‌كه‌یه‌ نه‌ك ئه‌و كاغه‌زه‌ی له‌گه‌ڵ سیدییه‌كه‌دایه‌و شیعره‌كانی له‌سه‌ر نووسراوه‌. هه‌موو خه‌ڵكێ ناگاته‌ شیعره‌كان به‌ نووسین، مه‌گه‌ر وه‌ك شاڵاوی شاعیر له‌ پێگه‌ی خۆی بینوسێ و به‌رچاوی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بكه‌وێت، لێره‌دا دیسان خه‌ڵكانێكی زۆری دوور له‌ نێت شیعره‌كه‌ به‌ نووسین نابینن، جا ئه‌مه‌ش قسه‌كه‌م پشت ئه‌ستوور ده‌كا به‌وه‌ی كه‌ گرینگ گوتنه‌كه‌یه‌ نه‌ك شیعره‌كان به‌ نووسین كه‌ له‌گه‌ڵ سیدییه‌كه‌ ده‌فرۆشێن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ڕه‌خنه‌ لای من به‌ مانای گرینگی پێدان دێت، نه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌.

4

ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ت ،
من نه‌ گوێگری گۆرانیه‌کانی زه‌که‌ریا و نه‌ خۆشیشم پێی دێت ،
ئه‌م ماوه‌یه‌ش که‌م ئه‌چمه‌ بازار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو بازار وێنه‌ و گۆرانی ئه‌وه‌.
من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ ره‌خنه‌کانتم ، به‌ڵام تێبینیه‌که‌م هه‌یه‌ :
ئایا له‌ ناو رێبه‌ری سیدیه‌که‌دا شیعره‌کان هه‌مووی نه‌نوسراون ؟!
ئه‌گه‌ر نوسراون ئایا هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێدایه‌ که‌ تۆ ئاماژه‌ت پێکردوون ؟

3

ده ست خؤش كاكه سه رهه نك بؤ ئه م بابه ته جوانه
ده ست خؤش تيبينييه كانت هه مووى راسته
من هيج ناليم ته نها ئه وه نه بى

جام كه بر بوو ، له سه رى ده رزيته وه

2

ده ست خؤش كاك سه رهه نگ.به دلنياييه وه تيبينى يه كان له شوينى خويانن.هه رچه نده منيش گويگرى گؤرانى،كه ئيستا بؤته سه يركردنى گؤرانى واتا(كليپ).
ئه لبومى يه كه مى زه كه ريا بيكه م وكورى بؤزياداسعد ئاماده بوو،كه چى خؤى بردى به ناوى خؤى.تاكوئه لبومى روژگاريش خؤرى تيشكى ده دا.به لام ئيستا ده بينين جگه له وه ى له روى تيكسته وه بئسه روبه رى وريزكردنى تيايه،له روى ئاوازيشه وه هه موويان يه ك ريتمن.گورانى كوردستان هه مان ئاوازى گؤرانى ئه م چاوه جوانه يه.
هه روه ها هه ميشه له ئاهه نگه كانى زه كه ريا نزمى ئاستى ده نگى زه كه ريامان پئش چاوده كه يت له چاوده نگه خؤشه كه ى له ئه لبومه كان.
به هيواى قبول كردنى.

1

تێبنی له‌سه‌ر شیعره‌كانی دوا ئه‌لبومی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا!

- ئه‌گه‌رچی من زۆر به‌كه‌می گوێ له‌ گۆرانی ده‌گرم، به‌ڵام وتوومه‌ گۆرانییه‌كانی زه‌كه‌ریا تا ئه‌لبومی "تیلی ناز" به‌ نه‌مری ماونه‌ته‌وه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی شیعری جوان و كارێكی باش بۆی، له‌ ڕووی دابه‌شكردنی مۆسیقا و دانانی ئاواز. ئه‌وه‌ی تێبنیم كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌لبومه‌ نوێیه‌ی به‌ناوی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن به‌رهه‌می دوو ساڵ شه‌ونخونییه‌، به‌ڵام هێشتا به‌و ڕاده‌یه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ بگاته‌ باڵای ئه‌لبومه‌كانی پێشووی!، ئێستاش كه‌ گوێم له‌ (تۆ هاتنی ئه‌ی نازه‌نین، ڕۆژگاری به‌ختم، بۆچی به‌ ته‌نیا لێره‌ جێتهێشتم... هتد) ده‌بێته‌وه‌ واده‌زانم چه‌ند ڕۆژێكه‌ كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌وه‌. جا نازانم لاوازی چه‌ند تراكێكی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی ئێستای له‌ ڕووی ئاواز و شیعره‌كانه‌وه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه!‌، ئایا نه‌بوونی كات بۆ تۆماركردنه‌‌كه‌ له‌لایه‌ن زه‌كه‌ریا خۆی، یان په‌له‌ كردن، یان ئاوا بوونی خۆری تواناكانی خۆی و هاوكاره‌كانی!

- چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر شیعره‌ به‌كارهاتووه‌كان:
* له‌ تراكى 12, خوله‌كی 2:37 گوێ بیستی ئه‌م دێره‌ بووم: "له‌ دنیا ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی".
- ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌ چۆنیه‌تی شیعر هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌و دێره‌ی پێ ڕه‌وا نیه‌، "تۆم خۆشده‌ویستی" ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌، جا نازانم بنوسی ئه‌م دێره‌ چۆن هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌؟!.

* تراكی 11، خوله‌كی 4:17، گوێم له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی تر بوو:
"وه‌ره‌ ببینه‌ ده‌ردم بزانه‌،
دڵ بێ تۆ بێ لانه‌،
سه‌یری حاڵم كه‌
چه‌ند په‌رێشانه‌ پایزه‌ خه‌زانه‌ ئیتر با به‌س بێ ئه‌م ژانه‌. ."
- لێره‌ من باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م كه‌ دێره‌كان چه‌نده‌ ساده‌و لاوازن، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ له‌گه‌ڵ خراپ داڕشتنه‌كه‌ش هه‌ڵه‌ی تر به‌دی ده‌كرێ، هونه‌رمه‌ند له‌ زمانی شاعیره‌وه‌ ده‌ڵێ: "دڵ بێ تۆ بێ لانه‌"، دیسانه‌وه‌ هه‌مووان ده‌زانن ئه‌م دێره‌ دوو ووشه‌ی كه‌مه‌، ئه‌ویش "یه‌"ــیه‌، به‌ زیاد كردنی ئه‌م دوو ووشه‌یه‌ ده‌بێته‌ "دڵ بێ تۆ بێ لانه‌یه‌". هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌ نوسینه‌ش ته‌نیا له‌ پێناوی ڕێكخستنی سه‌روا بووه‌.

* تراكی 9، خوله‌كی 1:25، "شه‌وی بێ تۆیی تاریكه‌ و بێ چرایه‌".
- ئه‌رێ "تاریكه‌ و به‌ چرایه‌" هه‌یه‌؟ كه‌ نوسرا تاریكه‌ پێویستی به‌وه‌ نه‌ده‌كرد بنوسرێ بێ چرایه‌.

* تراكی 8، خوله‌كی 1:00، له‌م دیرانه‌ وورد بوومه‌وه‌:
تۆ ته‌نیا ئاواتمی من بێ تۆ ژینم ناوێ،
ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته‌ داوێ،
لێم گه‌ڕێ تێربم له‌ تۆ، دڵ بكا ئۆخه‌ی تاوێ،
تخوا كه‌ی به‌زه‌یت دێ به‌ ئیشقی دڵ سوتاوێ،
ئه‌م دڵه‌ شێته‌م بگره‌و له‌ ده‌ریای ئیشقت باوێ"
- له‌ دێری دووه‌مدا شاعیر نووسیویه‌تی: "ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته‌ داوێ"، به‌ نوسینی "كه‌وتۆته‌ داوێ" ڕوو كردنه‌ له‌ كه‌سی سێیه‌م له‌ كاتێكدا بنوسی شیعره‌كه‌ ڕووی ڕازی كردنی له‌ كه‌سی دووه‌مه‌!، ده‌بوو وه‌ها بێت: "ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته‌ داوت"
له‌دێری پێنجه‌م نوسراوه‌: "له‌ ده‌ریای ئیشقت باوێ"، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره‌، به‌ نووسینی "له‌" له‌ جیاتی "بۆ" دێره‌كه‌ شێواوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش "ی" ئامرازی په‌یوه‌ندی كه‌ فه‌ڕزه‌ به‌ "ئیشقت" بنوسێ نه‌نوسراوه‌. ڕاسته‌كه‌ی ده‌بوو بنوسرێ:
"ئه‌م دڵه‌ شێته‌م بگره‌و بۆ ده‌ریای ئیشقتی باوێ"

* ئه‌وه‌ به‌ ئه‌قڵی كێ مه‌ی ده‌رمانی دڵانه‌؟
- تراكی 7 ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕكی شیعره‌كه‌م به‌دڵ نیه چونكه‌ بانگه‌شه‌یه‌ بۆ چوونه‌ مه‌یخانه‌وه‌! له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ووڵاته‌ غه‌یره‌ ئیسلامییه‌كانیش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ن هه‌رچۆنێك بێت ‌خه‌ڵكان له‌ مه‌یخانه‌كان دووربخه‌نه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش شیعره‌كه‌ له‌ هه‌ر سێ كۆپڵه‌كه‌ ته‌نیا فرمانی تێ كردن ده‌كات، واته‌ سه‌ره‌تایه‌كی بێ ناوه‌ڕۆك و كۆتایی!، هیچ گۆڕانكارییه‌كیش‌ له‌ ویستی كۆپڵه‌كان نیه‌ جگه‌ له‌ گۆڕینی ووشه‌كان، جا له‌ویا ئه‌م دێره‌م به‌رگوێ كه‌وت "مه‌ی ده‌رمانی دڵانه‌"، بنوسی ئه‌م دێره‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هه‌ر شتێ بێت هه‌ڵه‌یه‌ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی چه‌وتی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ هه‌مان تراكدا كه‌ 7ــه‌، له‌ خوله‌كی 53 بۆ 1:01، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بڵێ "كه‌ ڕوحم غه‌رقی خه‌مێكه‌"، به‌ له‌رانه‌وه‌یه‌كی ناشاز ده‌ڵێ: (كه‌ ڕوحممممممممقی غه‌مێكه‌!!!). ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش گوێگر توشی شۆك ده‌كا به‌وه‌ی له‌ هه‌موو زمانی كوردیدا "ڕوحمقی" نیه‌!.
هه‌ر له‌ هه‌مان تراكدا و له‌ خوله‌كی 2:45 هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "تێكه‌ دڵم پڕ له‌ ژانه"‌، وتویه‌تی (تێكه دێدم پڕ له‌ ژانه‌)!!!‌، جا نازانم بۆ به‌م دێره‌دا نه‌چۆته‌وه‌ و چاكی نه‌كردۆته‌وه‌، خۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش ناخه‌مه‌ پاڵ ئه‌ندامانی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ستۆدیۆ چونكه‌ ئه‌وان له‌ زمانه‌كه‌ ناگه‌ن و توركن، لێ ئه‌وه‌ خه‌می زه‌كه‌ریا خۆی بووه‌ كه‌ به‌ شێوازی ده‌ربڕین بچێته‌وه‌ و ئه‌و هه‌ڵه‌ زه‌قانه‌‌ چاك بكات.

* له‌ تراكی 2، شاعیر نووسیویه‌تی: "یه‌كه‌م جار ماچێ، جا لێو لێوانێ!".
- به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووم لێو لێوانێش هه‌ر ماچه‌. .

سه‌رهه‌نگ موحسین.