تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

ڕه‌نخه‌ یه‌ك ڕووی هه‌یه‌، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ دوو جۆره‌، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه‌ به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه‌ ڕه‌خنه‌كه‌ به‌ هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه

8

ڕه‌نخه‌ یه‌ك ڕووی هه‌یه‌، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ دوو جۆره‌، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه‌ به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه‌ ڕه‌خنه‌كه‌ به‌ هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.

وه‌ڵا من نازانم ره‌نخه‌ چه‌ند رووی هه‌یه‌ smile ، به‌س ئه‌وه‌نه‌ ئه‌زانم
ره‌خنه‌ یه‌ک رووی نیه‌ و چه‌ند روویه‌کی هه‌یه‌ ته‌واوی نوسه‌ران و رۆشنبیران له‌سه‌ر ئه‌مه‌ کۆکن .
تۆ له‌ خۆته‌وه‌ سه‌یر مه‌که‌ که‌ هه‌رشتیکت به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بێت ره‌خنه‌ی لێناگریت ، ره‌خنه‌گری تر هه‌یه‌ وانیه‌ .

7

ڕه‌نخه‌ یه‌ك ڕووی هه‌یه‌، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ دوو جۆره‌، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه‌ به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه‌ ڕه‌خنه‌كه‌ به‌ هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.

6

خاتوو زین جێگای داخه‌ که‌ که‌م که‌س هه‌ن خۆیان له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ده‌ده‌ن ...
به‌ڵام خۆزگه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیانی لێناده‌ن هه‌موو یستێکیان ه‌ر وابێ نه‌وه‌ک خۆیان به‌ سۆپه‌رمان بزانن و وابزانن که‌ مرۆڤێکی نمونه‌یی و بالان چونکه‌ ئه‌مه‌ کێشه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌

بژین

5

ده‌ستت خۆشبێ مه‌ریه‌م خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌
من له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ڕۆمانم كه‌ ده‌ڵێ: ڕه‌خنه‌ گر جۆری هه‌یه‌

هه‌یه‌ ڕه‌خنه‌ ئه‌گرێت دڵسۆزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌لێگیراو به‌ره‌و پێش بچیت و شتی جوانتر بكات، ڕه‌خنه‌گریش هه‌یه‌ ڕوخێنه‌ر مه‌به‌ستی له‌ ره‌خنه‌كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌خنه‌ی لێ ده‌گری وێرانی بكات .
ڕه‌خنه‌گریش هه‌یه‌ ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ربخات و ناوبانگ بۆ خۆی په‌یدا بكات، ئه‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ كه‌سانیك ده‌گرن كه‌ ناودارن

هه‌رسێكیان ره‌خنه‌گرین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوینه‌ریك ساده‌بێت لێكیان جیاناكاته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بیت كه‌ خوێنه‌رێكی باش و رۆشنبیرن.
من هیوام وایه‌ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن دڵسۆزانه‌ ره‌خنه‌ بگرن وه‌ ره‌خنه‌ لێگیراویش به‌ دڵسۆزانه‌ تێی بڕوانێت و دڵ و ده‌رونیان فراوان بێت
ئه‌گه‌ر له‌ دڵیشیان گران بوو به‌ چه‌ند په‌یڤێكی جوان و شیرین وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ نه‌هێڵن بگاته‌ ڕاده‌ی زویر بوون .

هه‌ر که‌سێک پرسیاری هه‌بێت ئاماده‌ی وه‌لامم ...
به‌لام به‌ داخه‌وه‌ که‌م که‌س به‌شداریان کردوه‌ له‌ کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاده‌ من چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ به‌شداری له‌م بابه‌تدا بکه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان

منیش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه‌ كه‌ كه‌س خۆی له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ نادات. ده‌ی خویننه‌وه‌ به‌ڵام جورئه‌ت ناكه‌ن شتێكی له‌سه‌ر بنوسن یان پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌ن
ئه‌ویش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئه‌وان هێشتا متمانه‌یان به‌ زانیاری و ئاستی رۆشنبیری و بیروبۆچونی خۆیان نیه‌، زۆر به‌ داخه‌وه‌ خۆزگه‌ ئه‌و ترسه‌ ده‌شكا ...

4

ڕه‌خنه‌ وه‌ک پێناسه‌یه‌ک :
پێم وایه‌ یه‌که‌م ڕه‌خنه‌ که‌ گیرا بێت به‌ ئامانجێکی جوان گیرابێت واتا له‌ سه‌ره‌تای دروستبونی ره‌خنه‌وه‌ ئامانج له‌ ڕه‌خنه‌ هه‌ر جوانیه‌ ...
چۆن .... به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌ که‌سێک باشییه‌ک یان ئاکار و گوفتار و چاکی هه‌بێ کاتێک ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ ئه‌وا ڕه‌خنه‌ له‌و کاته‌دا واتای خۆی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤه‌که‌ خۆی واتا بۆ ڕه‌خنه‌ لێگیراوه‌که‌ .... ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ ڕه‌خنه‌که‌ بنیاتنانی زیاتری ئه‌و که‌سه‌ بوو ئه‌وا .. ناوی ڕه‌خنه‌یه‌ ... خۆ ئه‌گه‌ر بۆ بچوککردنه‌وه‌ و ناوزڕاندن و له‌که‌دارکردن و شێواندنی سه‌روه‌ریه‌کانی ڕه‌خنه‌ لێگیراو بێت ئه‌وا ڕه‌خنه‌ واتای خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات چونکه‌ من پێم وانیه‌ ڕه‌خنه‌ بۆ ڕوخاندن بێت به‌لام ئێستا که‌ کۆمه‌ڵێ که‌سانێک هه‌ن به‌ ناوی ره‌خنه‌وه‌ خه‌ڵکی له‌که‌دار و ناشرین ده‌که‌ن ئه‌وا ناچنه‌ بیردۆزی ڕه‌خنه‌ گر و خاوه‌ن ڕه‌خنه‌وه‌ بگره‌ پێناسه‌ی تریان بۆ ده‌کرێ به‌ پێ ی جۆری ئاکاریان ....
ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ ڕه‌خنه‌ لێگیراو به‌ ساردی و بێ هه‌ڵجونه‌وه‌ هه‌م ڕه‌خنه‌گر و هه‌م ڕه‌خنه‌که‌شی شیبکاته‌وه‌ و بیخاته‌وه‌ سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی ڕه‌خنه‌که‌ خۆی ئه‌و کات ڕه‌خنه‌گر وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچی نه‌کردبێ و بێ مایه‌ و بێ سه‌ره‌نجام ده‌مێنێته‌وه‌ .... خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که‌شی به‌ پێ ی واتای ڕه‌خنه‌ بێت و له‌ جێگای خۆی سه‌نگ و بونی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ به‌ شێوازێک بیگرێت ڕه‌خنه‌که‌ی که‌ به‌ هیچ جۆرێ .... ڕه‌خنه‌ لێگیراو ته‌ریق نه‌کاته‌وه‌ و دڵی نه‌شکێنێت و له‌ ڕیگای چه‌ند ووشه‌یه‌ک یان جه‌ند رسته‌یه‌که‌وه‌ ڕه‌خنه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و که‌سی ڕه‌خنه‌ لێگیراوه‌ ... چونکه‌ شێوازی ده‌ربڕێنی ڕه‌خنه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌که‌ له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌ لێگیراوه‌وه‌ .... وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که‌ به‌ هێمنی و بونیاتنانی بێت و شێوازی ده‌ربڕینی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌ده‌بو ده‌ربڕین له‌ ده‌ست نه‌دا ئه‌وا وا نایبینم که‌ ڕه‌خنه‌ لێگیراو توڕه‌ بێت ،،،،

بێینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ کێ ده‌گیرێ و کێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن :
ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت که‌سێک بێت ده‌رونی خۆی له‌ هه‌موو کردار و ئاکار و گوفتار و نیگایه‌کی ناشرین پاک کردبێته‌ و خۆی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌و که‌سانه‌ ئاماده‌ بکات به‌ هه‌موو بنچینه‌ عه‌قڵانی و ده‌رونی و ئاکاری و گوفتاریه‌کانه‌وه‌ ... به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ ناخی خۆیشیدا کۆک بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م شێوازی مرۆڤاندنه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا چه‌سپاندوه‌ ئینجا هه‌ستێت به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ که‌سێک یان شوێنێک یان هه‌ر شتێکی که‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ بێت ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت ....

له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانکرد که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ بۆ جوانترکردن دروست بوه‌ ... که‌واته‌ ڕه‌خنه‌ لێگیراو ده‌بێ به‌ زانایی و دانایی و توانایی هێزێکی زۆری مێشکه‌وه‌ گوێ بداته‌ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی که‌ لێیده‌گیرێت .... ئه‌گه‌ر بنیاتنه‌رانه‌ بوو ئه‌وا سوپاس و ستایشی ڕه‌خنه‌گر بکات و به‌ جه‌ند وته‌یه‌کی کورت سوپاسی بکات و کۆتایی به‌و باسه‌ بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کات به‌ فیرۆ نه‌چێت ... خۆ ئه‌گه‌ریش ره‌خنه‌ لێگیراو هه‌ڵگری ئه‌و خاڵانه‌ نه‌بوو که‌وا ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر لێگیراوه‌ ..... ئه‌وا ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هه‌ڵه‌ ڕه‌خنه‌ گرتنه‌ و تێگه‌یشتنه‌ بچێته‌ سه‌ر ڕێگای راسته‌قینه‌ی خۆی و ڕه‌خنه‌گریش هه‌ست به‌وه‌ بکا که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ شتێک گرتوه‌ که‌ وا نیه‌ وبه‌هه‌ڵه‌دا چوه‌ له‌ ڕه‌خنه‌گرتنه‌که‌دا ...

شتێک که‌ به‌ پێویستی ده‌زانم هه‌ر لێره‌دا باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێگای ڕه‌خنه‌ گرتن ... ده‌بێ جێگایه‌کی گوڵبژێر بێت واتا له‌ جێگایه‌کدا ره‌خنه‌ له‌ که‌سێک نه‌گرین که‌ ببته‌ هۆی شکاندنی ڕه‌خنه‌ لێگیراو بۆ نمونه‌ لای منداڵ شیاو نیه‌ .. لای که‌سێک ڕه‌خنه‌ گونجاو نیه‌ که‌ له‌ مانای ره‌خنه‌ تێنه‌گات ... واتا ڕه‌خنه‌ گرتن ئه‌گه‌رچی به‌ زمانی گوڵیش بێت ئه‌وا مه‌ترسی شکاندنی ناخی ره‌خنه‌ لێگیراوی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی خراپ ده‌بن له‌ جیاتی سود گه‌یاندن ..


هه‌ر که‌سێک پرسیاری هه‌بێت ئاماده‌ی وه‌لامم ...
به‌لام به‌ داخه‌وه‌ که‌م که‌س به‌شداریان کردوه‌ له‌ کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاده‌ من چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ به‌شداری له‌م بابه‌تدا بکه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان


غه‌زه‌لنوس

3

سڵاو ،پێم باشبوو شتێک له‌م بابه‌ته‌دا بنوسم ..

من پێم وایه‌ یه‌کتر قبوڵنه‌کردن هۆکاری زۆرێک له‌ کێشه‌کانه‌ ،
هه‌ر یه‌کتر قبوڵنه‌کردنیشه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توند و
روخێه‌ر بگیرێت له‌ بری ره‌خنه‌ به‌زمانی گوڵ و بونیادنه‌ر .
ره‌خنه‌گریش چه‌ند جۆرێکن و هه‌ریه‌که‌یان ئامانجێکیان هه‌یه‌ ،
له‌وانه‌ هه‌ندێ ره‌خنه‌گر دڵسۆزانه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرن و ئامانجیان پێشکه‌وتنه‌ ،
هه‌ندێ ره‌خنه‌گر ده‌یانه‌وێت که‌سی ره‌خنه‌لیگیرا و یاخود لایه‌نی ره‌خنه‌لێگیرا و
بڕوخێنێت و به‌ ره‌خنه‌کانی برینداری بکات .  هه‌شمانه‌ ره‌خنه‌ له‌ که‌سه‌ به‌ناوبانگ و
دیاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ده‌گرێت و ئامانجی ناوبانگ ده‌رکردنه‌ به‌و ڕێگه‌یه‌.
به‌ گشتی ره‌خنه‌ شتێکی باش و به‌سوده‌ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌کارنه‌هێنرێت و
قبوڵکردنی ره‌خنه‌ش له‌ لایه‌ن ره‌خنه‌لێگیراو به‌ ده‌روونێکی ئارامه‌وه‌ به‌ره‌وپێشچوونی له‌ دوایه‌.

2

سوپاس بۆ مه‌ریه‌م خان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ..

* خۆی جیهان و سروشت له‌سه‌ر دووشت كۆڵه‌كه‌ی داكوتیوه‌، سارد و گه‌رم، موجه‌ب و سالب، ڕاست و هه‌ڵه‌، نێر ۆ مێ..هتد
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ و ڕه‌گه‌ پێچه‌وانانه‌ نه‌بوایه‌ بێگومان شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژین و بوون له‌ ڕه‌وتی خۆی ئه‌كه‌وت.

- ڕه‌خنه‌: به‌بڕوای من ڕه‌خنه‌، واته‌ پێشكه‌وتن، هه‌نگاونان، ڕۆشنبیرتربوون..هتد به‌ڵام.. ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌ ئه‌بێ هه‌ڵگری په‌یامێكی پاك و دڵسۆزانه‌ بێت، واته‌ ئامانجی پێشكه‌وتن و بونیات نان بێت نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، وه‌ هه‌موو ئاكار و ڕه‌فتاره‌كانی ڕه‌خنه‌ شاره‌زابێت و بزانێت ڕه‌خنه‌ چۆن و كه‌ی و له‌كێی ده‌گرێت .

وه‌ كه‌سی ڕه‌خنه‌ لێگیراویش ئه‌بێت ئه‌و په‌ری سینگ فروان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتودا ببێته‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌زموندار له‌ نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا .

ده‌سته‌كانت خۆش مه‌ریه‌م خان ... سه‌ركه‌وتوبیت ...

1

[size=16][center]زۆربه‌ی زۆرمان به‌ ڕه‌خنه‌ په‌ست ده‌بین و جۆرێک له‌ زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون
ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که‌ له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.
کاتێک که‌ یه‌کێک ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه‌ که‌ بتوانیت خۆتی بۆ
ئاماده‌بکه‌یت به‌ عه‌قڵ/ مێشک.
ئه‌مه‌ چه‌ند شێوازێکیانه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و خۆ ئاماده‌کردن
1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ک هه‌بێت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.
ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ک هه‌بوو له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا، له‌ ڕاستیدا هیچ هۆکارێک نیه‌ که‌ وابکات تۆ زوویر ببیت.
ئه‌مه‌ یه‌ک بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌
باشه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ بزانیت که‌ ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی.
ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به‌ که‌موکوڕیه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ زۆر گرنگه‌
جیاوازی بکه‌یت له‌ نێوان که‌سه‌که‌ که‌ڕه‌خنه‌که‌ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که‌ ده‌یڵێت/شته‌کان، وه‌
ڕه‌خنه‌ به‌ شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی
هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له‌ ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.
2. هیچ ڕاستیه‌ک نیه‌ له‌و ڕه‌خنه‌دا که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یگرێت له‌ تۆ.
له‌وانه‌یشه‌ که‌ ڕه‌خنه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه‌ هه‌ر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بوو ئه‌وا دیسانه‌وه‌
هیچ هۆیه‌ک نیه‌ که‌ تۆ توڕه‌و زوویر بکات. ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هه‌ریه‌که تان جۆره‌ بۆ
چوونێکی هه‌یه. وه‌ گرنگترین شت بۆتۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆتدا ئه‌وه‌ بزانیت که‌ تۆ چی
ده‌ڵێیت و له‌ کوێدایت، که‌ تۆ ڕاستت کردوه‌ به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌ خۆت وه‌رتگرتووه شتت
باسکردووه. چه‌ند جیهانێکی ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌مان بۆچوون و ئاره‌زوومان
هه‌بوایه بۆ هه‌موو شته‌کان.
ئه‌وه‌ی که‌ فێری ده‌بیت لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ریه‌ککه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌کان ڕوونترو باشتر ده‌بن له‌
نێوان تۆو که‌سه‌ ڕه‌خنه‌گره‌کاندا، ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانت به‌م شێوه‌یه‌بێت له‌ داهاتوودا.
ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌ هه‌رگیز ڕه‌خنه‌ مه‌گره‌ له‌ کاتێکدا که‌ تۆ له‌
بارێکی خراپدابیت و هه‌میشه‌ جیاوازی بکه‌ له‌ نێوان و شت و که‌سدا.
له‌شوێنی گشتی و له‌ ناو خه‌ڵکدا ستایشی/باشی که‌سێک بکه‌ ، به‌ڵام که‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت به‌ ته‌نهابه
‌‌له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا.
سه‌رکه‌وتوبن[/center][/size]