بابه‌ت: چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه؟
[size=16][center]زۆربه‌ی زۆرمان به ڕه‌خنه په‌ست ده‌بین و جۆرێک له زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون
ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه ئێمه نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.
کاتێک که یه‌کێک ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه که بتوانیت خۆتی بۆ
ئاماده‌بکه‌یت به عه‌قڵ/ مێشک.
ئه‌مه چه‌ند شێوازێکیانه بۆ بیرکردنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردن
1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ک هه‌بێت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا که ئه‌و که‌سه ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.
ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ک هه‌بوو له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا، له ڕاستیدا هیچ هۆکارێک نیه که وا‌بکات تۆ زوویر ببیت.
ئه‌مه یه‌ک بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه
باشه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه بزانیت که ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی.
ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به که‌موکوڕیه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه بزانه که زۆر گرنگه
جیاوازی بکه‌یت له نێوان که‌سه‌که کهڕهخنهکه ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که ده‌یڵێت/شته‌کان، وه
ڕه‌خنه به شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی
هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی گه‌وره‌یه له گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.
2. هیچ ڕاستیه‌ک نیه له‌و ڕه‌خنه‌دا که ئه‌و که‌سه ده‌یگرێت له تۆ.
له‌وانه‌یشه که ڕه‌خنه‌که په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه هه‌ر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وا دیسانه‌وه
هیچ هۆیه‌ک نیه که تۆ توڕه‌و زوویر بکات. ئێوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هه‌ریه‌که تان جۆره بۆ
چوونێکی هه‌یه. وه گرنگترین شت بۆتۆ ئه‌وه‌یه که تۆ له ناوه‌وه‌ی خۆتدا ئه‌وه بزانیت که تۆ چی
ده‌ڵێیت و له کوێدایت، که تۆ ڕاستت کردوه به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی که خۆت وه‌رتگرتووه شتت
باسکردووه. چه‌ند جیهانێکی ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌مان بۆچوون و ئاره‌زوومان
هه‌بوایه بۆ هه‌موو شته‌کان.
ئه‌وه‌ی که فێری ده‌بیت لێره‌دا ئه‌وه‌یه که به‌ریه‌ککه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌کان ڕوونترو باشتر ده‌بن له
نێوان تۆ‌و که‌سه ڕه‌خنه‌گره‌کاندا، ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانت به‌م شێوه‌یه‌بێت له داهاتوودا.
ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه هه‌رگیز ڕه‌خنه مه‌گره له کاتێکدا که تۆ له
بارێکی خراپدابیت و هه‌میشه جیاوازی بکه له نێوان و شت و که‌سدا.
له‌شوێنی گشتی و له ناو خه‌ڵکدا ستایشی/باشی که‌سێک بکه ، به‌ڵام که ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت به ته‌نهابه
له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا.
سه‌رکه‌وتوبن[/center][/size]