تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

سوپاس بۆ وتنەکانت
هەر لە زیاتر تێگەیشتندا بیت
بە نسبەت گلەییەکەت دەیخەمە سەر چاوانم بەڵام ئەو دێڕەی من کە هاتۆتە نوسین بەرئەنجامی ئەو گەڕانە کەمە بوو لە شاری هەولێر و بینینی دوو کتێبخانە بوو کە کەمترین ڕیژەی کتێبی دانستەی تێدابوو ... دیارە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ شارێک بە دوو کتێبخانە بناسینەوە نا ...
بەڵام ئەبێ ئەوەمان بیرنەچێت کە ئەو دوو کتێبخانەیەش کڕیاری خۆیان هەیە و ئەوەشی دەیفرۆشن ئەو کتێبە کەمنرخانەن ...
لە کاتێکدا ناوی نوسەری ئەو کتێبە بە ناوی نوسەر هاتبوو وە بەرهەمەکانشی لە تەک وێنەکەیدا دنرابوون کە بە بەرهەم ناچن هیوادارم چیتر تاکی کورد بەو جۆرە نوسینانەوە سەرقاڵ و مێشک ماندوو نەکەن ...

لەگەڵ ڕێزێکی زۆرم بۆ هەموو کوردستانیان لە هەر کوێیەک بن و خۆشەویستیشم بۆ خاکی سەرکەشی کوردستان بە گشتی بە هەر چوار پارچەکەیەوە

13

غه‌زه‌لنوس نووسی:

سڵاوتان لێبێت ...
بابه‌تکه‌ باشه‌ ده‌ستتان خۆشبێت ... به‌ نسبه‌تی زۆر قسه‌ کردن و که‌م وتنه‌وه‌ ئه‌وه‌ زۆرجار ئێمه‌ نین که‌ زۆر و که‌می قسه‌ هه‌ڵده‌بژێرین .. به‌ تایبه‌ت که‌ له‌ مه‌جلیسی که‌متێگه‌یشتواندا دابنیشین ..
له‌گه‌ڵ زۆری قسه‌کردنیشدا نیم و که‌میش هه‌ر به‌ باش نازانم چونکه‌ مرۆڤه‌کان هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ن پێویستیان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ و پێویستیان به‌ ئاڵوگۆڕی زانست و ئه‌و زانینه‌ هه‌یه‌ که‌ لایان گه‌ڵاڵه‌ بوه‌ جا زانینه‌که‌ له‌ هه‌ر بوارێکدا بێت یان ته‌نیا وشه‌ی ساده‌ و زۆر ه‌کارهێنراویش بێت ..

له‌ وته‌کانی هاوڕێیاندا ده‌رده‌که‌وێت که‌ زۆر باس له‌و کتێبه‌ ده‌که‌ن ... بۆیه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستیه‌تان بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی کتێبه‌کان سودی هه‌یه‌ بۆیه‌ هیوادارم بییان خوێننه‌وه‌ ... به‌ڵام په‌رتوکی هیچ و پوچ نا ... وه‌ک ئه‌و په‌رتوکه‌ی که‌ بینیم له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕیزم نوسرابوو ( ئه‌و کچه‌ی که‌ری کردم )) ئامان ئاگاتان لێبێت شتی وا نه‌خوێننه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ڕیزم

[size=16]سڵاو غه‌زه‌لنوس....
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ووته‌كانت به‌راستی منیش له‌گه‌ڵ گشت قسه‌كانتم زۆر ووتن باش نیه‌ و كه‌م ووتنیش باش نییه‌ سوپاس
به‌ڵام به‌راستی پێم ناخۆش بوو كه‌ ناوی شارێكت هێنا ئاساییی بوو كه‌ ناوی كتێبه‌كه‌ بڵێی به‌ڵام ناوی شاره‌كه‌ جوان نیه‌
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ:)ت...

[/size]

12

سڵاوتان لێبێت ...
بابه‌تکه‌ باشه‌ ده‌ستتان خۆشبێت ... به‌ نسبه‌تی زۆر قسه‌ کردن و که‌م وتنه‌وه‌ ئه‌وه‌ زۆرجار ئێمه‌ نین که‌ زۆر و که‌می قسه‌ هه‌ڵده‌بژێرین .. به‌ تایبه‌ت که‌ له‌ مه‌جلیسی که‌متێگه‌یشتواندا دابنیشین ..
له‌گه‌ڵ زۆری قسه‌کردنیشدا نیم و که‌میش هه‌ر به‌ باش نازانم چونکه‌ مرۆڤه‌کان هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ن پێویستیان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ و پێویستیان به‌ ئاڵوگۆڕی زانست و ئه‌و زانینه‌ هه‌یه‌ که‌ لایان گه‌ڵاڵه‌ بوه‌ جا زانینه‌که‌ له‌ هه‌ر بوارێکدا بێت یان ته‌نیا وشه‌ی ساده‌ و زۆر ه‌کارهێنراویش بێت ..

له‌ وته‌کانی هاوڕێیاندا ده‌رده‌که‌وێت که‌ زۆر باس له‌و کتێبه‌ ده‌که‌ن ... بۆیه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستیه‌تان بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی کتێبه‌کان سودی هه‌یه‌ بۆیه‌ هیوادارم بییان خوێننه‌وه‌ ... به‌ڵام په‌رتوکی هیچ و پوچ نا ... وه‌ک ئه‌و په‌رتوکه‌ی که‌ بینیم له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕیزم نوسرابوو ( ئه‌و کچه‌ی که‌ری کردم )) ئامان ئاگاتان لێبێت شتی وا نه‌خوێننه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ڕیزم

11

WHITE PAGE نووسی:

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده‌، زۆربه‌ی شته‌کانی باست کردووه‌ من خوێندومه‌ته‌وه‌ له‌و کتێبه‌ی که‌ باست کردووه‌ به‌ڕاستی کتێبێکی به‌سوود بووه بۆ من، سه‌رکه‌وتووبیت.

[size=16].ززۆۆۆۆۆۆررررر سوپاس كاك شاخه‌وان خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌كه‌ت....
هیوادارم سوودت لێ وه‌رگرتبێت....
[/size]

10

- Sirwan - نووسی:

[size=16]له‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ چه‌ند هه‌ستێكم لا دروست بوو ..

1- زۆر نه‌ وتن : مرۆڤ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ وتن ته‌رخان بكات، كه‌م فێر ئه‌بێت، چونكه‌ كاتی ئه‌وه‌ی نیه‌ گوێ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی شل بكات، هه‌موو فێربونێكیش له‌ ڕێگای بیست و بینینه‌وه‌ ئه‌بێت .

2- ئه‌گه‌ر مرۆڤ چه‌نده‌ زۆریش بیه‌وێ قسه‌ بكات و پێویستی به‌ كات هه‌بێت، با ئێمه‌ ڕێزی لێ بنێین و كاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان بكه‌ین، تاكو ئه‌وه‌ی پێیه‌تی هه‌ڵی ڕێژێت..

3- كتێب : مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ببێته‌ خاوه‌ن به‌سودترین شت، دیل كارنگی ئێستا خاوه‌ن به‌سودترین كتێبه‌، به‌ڕاستی ئه‌و كتێبه‌ شای شاكاره‌كانه‌ .

به‌ گشتی له‌م باسه‌دا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ بێده‌نگی چ داناییه‌كه‌ ...!


ده‌سته‌كانت خۆش ئایه‌ خان سه‌ركه‌وتو سه‌ر فرازبیت ...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت .........
[/size]

[size=16]سڵاو كاك سیروان

سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت
ئه‌و سێ خاڵه‌ی كه‌ وروژاندوته‌ زۆر ڕاستن، وه‌ ئه‌وه‌ش زۆر راسته‌ كه‌ بێده‌نگی و گوێ گرتن دانایی تێدایه‌

هیوادارم گشت لایه‌كمان سود له‌م بابه‌ته‌ وه‌رگرین:)
[/size]

9

MARYAM نووسی:

واو  منیش ئه‌م كتیبه‌م هه‌یه‌
به‌راستی  به‌ سوده‌

[size=16]هیوادارم سوودت لێ بینی بێ سوپاس...[/size]

8

ياس نووسی:

[size=24]بةراستى ئةمة بابةتيكى بةسودة من ئةو برتوكةم هةية
هةموو شتيكى ئةو بةرتوكة بةشيكة لةفراوان بونى هزرو بيرو بوجونةكانمان
هةموو كةسيك حةزدةكات كةقسة دةكات مروفيكى قسة زان بيت ومروفةكانى تريش بة
تاسةوة كوى بو بكرن ئةم بابةتةش يارمةتيةكى باشة
سوباس بو دانانى ئايةكيان
[/size]

[size=16]په‌رتووكه‌كه‌م بۆ دانێ;)
قسه‌كانت زۆر جوانن بێگومان ئه‌گه‌ر تۆزێ قسه‌زان نه‌بێ و نه‌زانی گوێ بۆ شت راگری كه‌سێكی رۆشنبیر ده‌رناچیت و كه‌م زان نه‌بیت.زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هیوادارم سودت لێ وه‌رگرتبێ
[/size]

7

Sarhang Muhsin نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت ئایه‌ خان، له‌ ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ زۆر گرنگه‌، كتێبه‌كه‌ كه‌ به‌ناوی "هونه‌ری هاوڕێ گرتن"ــه‌ به‌م دوو باسه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ پێناسه‌ی دروستی كتێبه‌كه‌مان بۆ ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ چه‌نده‌ به‌سوده‌. ئینشائه‌ڵا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌چمه‌وه‌ كتێبخانه‌ داوای ئه‌م كتێبه‌ ده‌كه‌م.

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خۆشحاڵم به‌ سه‌ردانه‌كه‌ت هیواوادرم سوودت لێ بینی بێ انشاءالله‌ رۆژی پێنج شه‌م به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێ;)ت...[/size]

6

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده‌، زۆربه‌ی شته‌کانی باست کردووه‌ من خوێندومه‌ته‌وه‌ له‌و کتێبه‌ی که‌ باست کردووه‌ به‌ڕاستی کتێبێکی به‌سوود بووه بۆ من، سه‌رکه‌وتووبیت.

5

[size=16]له‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ چه‌ند هه‌ستێكم لا دروست بوو ..

1- زۆر نه‌ وتن : مرۆڤ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ وتن ته‌رخان بكات، كه‌م فێر ئه‌بێت، چونكه‌ كاتی ئه‌وه‌ی نیه‌ گوێ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی شل بكات، هه‌موو فێربونێكیش له‌ ڕێگای بیست و بینینه‌وه‌ ئه‌بێت .

2- ئه‌گه‌ر مرۆڤ چه‌نده‌ زۆریش بیه‌وێ قسه‌ بكات و پێویستی به‌ كات هه‌بێت، با ئێمه‌ ڕێزی لێ بنێین و كاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان بكه‌ین، تاكو ئه‌وه‌ی پێیه‌تی هه‌ڵی ڕێژێت..

3- كتێب : مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ببێته‌ خاوه‌ن به‌سودترین شت، دیل كارنگی ئێستا خاوه‌ن به‌سودترین كتێبه‌، به‌ڕاستی ئه‌و كتێبه‌ شای شاكاره‌كانه‌ .

به‌ گشتی له‌م باسه‌دا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ بێده‌نگی چ داناییه‌كه‌ ...!


ده‌سته‌كانت خۆش ئایه‌ خان سه‌ركه‌وتو سه‌ر فرازبیت ...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت .........
[/size]

4

واو  منیش ئه‌م كتیبه‌م هه‌یه‌
به‌راستی  به‌ سوده‌

3

[size=24]بةراستى ئةمة بابةتيكى بةسودة من ئةو برتوكةم هةية
هةموو شتيكى ئةو بةرتوكة بةشيكة لةفراوان بونى هزرو بيرو بوجونةكانمان
هةموو كةسيك حةزدةكات كةقسة دةكات مروفيكى قسة زان بيت ومروفةكانى تريش بة
تاسةوة كوى بو بكرن ئةم بابةتةش يارمةتيةكى باشة
سوباس بو دانانى ئايةكيان
[/size]

2

ده‌ستت خۆش بێت ئایه‌ خان، له‌ ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ زۆر گرنگه‌، كتێبه‌كه‌ كه‌ به‌ناوی "هونه‌ری هاوڕێ گرتن"ــه‌ به‌م دوو باسه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ پێناسه‌ی دروستی كتێبه‌كه‌مان بۆ ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ چه‌نده‌ به‌سوده‌. ئینشائه‌ڵا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌چمه‌وه‌ كتێبخانه‌ داوای ئه‌م كتێبه‌ ده‌كه‌م.

1

[size=16]سڵاو به‌رێزان....
"گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی قسه‌زانێکی لێهاتوو بی گوێ بۆ خه‌ڵک رابگره‌ له‌جیات ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ی به‌زۆر گۆتن پێت بڵێن قسه‌زان."

ئه‌وه‌ ووته‌ی من نیه‌ به‌ڵکو دیل کارنجی ده‌روون زان ئه‌مه‌ ده‌ڵێت. به‌سه‌ر هاتێکی خۆی ده‌گێرێته‌وه‌ که‌ شه‌وێک له‌ئاهه‌نگ زانایه‌کی رووه‌کی ده‌ناسێت دوای ئه‌وه‌ یه‌کتری ده‌ناسن زانایه‌که‌ باسی رووه‌کی بۆ ده‌کات وا ده‌چێته‌ نێو باسه‌که‌ دیل کارنجی قه‌وسێکی بۆدروست نابێت تا قسه‌ی تیابکات.هه‌ر گوێی بۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ خۆی به‌تاسه‌وه‌ بۆ گوێ گرتنی له‌باسه‌که‌ی راده‌دێرێت وا له‌ زانایه‌که‌ ده‌کات که‌ زۆر قسه‌کانی درێژ بکاته‌وه،‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی قسه‌ ده‌کات زیاتر سه‌رقاڵه‌ هه‌ست به‌وه‌ناکات که‌ چه‌ندی  ووتوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ ده‌گرێت له‌ قسه‌کانی زۆر پرسیاری بۆ دروست ده‌بێت زۆر پاڵه‌په‌ستۆی ده‌که‌وێته‌سه‌ر به‌ قسه‌کردن ،هه‌ندێک که‌سیش هه‌یه‌ هه‌ر حه‌ز به‌ گوێ گرتن ناکات هه‌میشه‌ حه‌زه‌کات خۆی حه‌رزکات سا له‌م نێوانه‌ نزیکه‌ له‌ قسه‌که‌ره‌که‌ بێزاری بنوێنێ.
ديل كارنگي ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند من چ قسه‌م نه‌کرد وه‌ کاتێکی زۆریش گوێم بۆگرت به‌ حه‌زه‌وه‌. به‌ڵام له‌دوای رۆیشتنی من زانایه‌که‌ زۆر باسی کردبووم له‌نێو براده‌ران که‌ من که‌سێکی قسه‌زانم له‌کاتێکیش من چ قسه‌م نه‌کرد بوو.
هۆی چی بوو وابڵێت؟ به‌ڵێ به‌ته‌کید ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێم بۆگرت تاکو وویستی وه‌ نه‌م هێشت ئه‌وه‌نده‌ وه‌ره‌سیم به‌سه‌ر زاڵ بێت که‌وا هه‌ست بکات حه‌زم له‌قسه‌کانی نیه‌.

هه‌ر له‌به‌سه‌رهاتێکی تردا، دیل کارنجی ده‌ڵێت: له‌سه‌یرکردنی یاری (بریدج) بووم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ من ئه‌و یاریه‌م نه‌کردبوو لێی دانیشتم .بینیم کچێکی شۆخو شه‌نگ له‌به‌رامبه‌رم دانیشتیه‌ ئه‌ویش یاری ناکات.که‌وتینه‌ نزیک یه‌ک به‌قسه‌کردن کاتمان به‌سه‌ربرد.هه‌رکه‌زانی من مامۆستای (لویل تۆماسم) و له‌گه‌ڵی گه‌شتم کردووه‌ بۆ ئه‌وروپا بۆ یارمه‌تی دانی له‌ وێنه‌گرتنی فلمی سینه‌مایه‌کانی دا، رووی تێکردم ووتی(بێ زه‌حمه‌ت مسته‌ر کارنجی هه‌ر هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌م بۆ بکه‌ که‌ بینیوتن). پێش ئه‌وه‌ی داوایه‌که‌ی جێ به‌جێ بکه‌م ئه‌و له‌خۆیه‌وه‌ که‌وته‌ قسه‌و  ووتی: من له‌و دواییانه‌ گه‌راومه‌ته‌وه‌ بۆ لای مێرده‌که‌م له‌ ئه‌فریقیابووم) هه‌رکه‌  ئه‌م ووته‌یه‌م لێ بیست هاوارم کرد ووتم ئه‌وه‌ به‌راستته‌ !!! ئای چه‌نده‌ ئاواته‌ خوازبووم سه‌رێک له‌ ئه‌فریقا بده‌م ، به‌ڵام داخه‌که‌م ئه‌م ئاواته‌م نه‌هاته‌دی... له‌دوای ئه‌مه‌ که‌وته‌ باسی گه‌شته‌که‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قه‌ درێژه‌ی پێدا .. هه‌ر لێشی نه‌پرسیم که‌ ئه‌ورووپا چۆنه‌.
له‌راستی دا ئه‌م ئافره‌ته‌ نه‌ی ده‌ویست باسی گه‌شته‌که‌می بۆ بکه‌م ،به‌ڵکو ده‌یوویست گوێگرێکی تینوی ده‌ست که‌وێت تاباسی ئه‌فریقای بۆبکات.

ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ وباسه‌ گرنگانه‌ی که‌له‌کتێبه‌ پر فرۆشه‌که‌ی خۆی باس ده‌کات که‌ تائیستا له‌ئه‌مریکا پر فرۆشترین کتێبه‌  که‌ تاساڵی 1951 بۆ 56 زمان وه‌رگێردرا له‌ساڵی 1946 عبدالمنعم محمد الزیادی له‌ قاهیره‌ وه‌ریگێرایه‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ،وه‌ک خۆی ده‌ڵێت  هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌م دا هه‌مووی ته‌واو بوو فرۆشا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ واتا تاساڵی 1951 (61)جار له‌چاپم دایه‌وه‌. دیسان له‌بازار دانه‌مایه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئیستای بێنینه‌ ناو هه‌ر باسی لێوه‌ناکرێت دوای ئه‌و هه‌موو له‌چاپ دانه‌ی دیسان پرفرۆش ترین کتێبه‌ له‌بازاره‌کان وه‌له‌بازاری کوردستانیش که‌ ئێستا دووباره‌ چاپی نوێی ده‌بێت لێ بدرێته‌وه‌ چونکه‌ به‌شێکی که‌می له‌بازارماوه‌.

ئه‌مه‌ وه‌سفی ئه‌و کتێبه‌یه‌ که‌ ئه‌و باسه‌ی تیانووسراوه‌ ،گه‌یشتن به‌ وقعێکی نوێ له‌بیر کردنه‌وه‌ جێ به‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ترین راهێنانیان له‌سه‌ر بووه‌ تائیستا  وه‌ سه‌ر که‌وتنیان تیابینرا بۆیه‌ ده‌بێت به‌دوایانه‌وه‌ رێچکه‌ بگرین بۆ خۆش به‌ختی ... کاتێک حه‌زه‌که‌ی قسه‌بکه‌ی ئه‌وا بزانه‌ به‌رده‌مه‌که‌شت مرۆڤه‌و ئه‌و حه‌زه‌ی هه‌یه‌  کاتێک حه‌ز به‌گوێگرتنێکی زۆر ناکه‌ی بۆ به‌رده‌مه‌که‌شت هه‌ڵوێستت هه‌بێت ئه‌ویش زۆر حه‌ز ناکات به‌ڵام گه‌ر تۆ حه‌زت هه‌بوو گوێگریبی دڵنیابه‌ ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ده‌بێت بۆ چاکه‌کانت. مادام خۆت هه‌ست ده‌که‌ی بزانه‌ هه‌ست له‌هه‌موو که‌سێک هه‌یه‌ بێ جیاوازی .سا گه‌رشتێک دڵ ته‌نگته‌کات که‌سه‌کانیش هه‌روان ئاگاداربه‌ گه‌رده‌ته‌وێت لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست بی ده‌بێت سۆزیان به‌ده‌ست بێنی ،وه‌ هه‌میشه‌ به‌وشه‌یه‌ ده‌ست به‌قسه‌کردن بکه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌مت که‌ حه‌ز له‌و وشه‌یه‌ بکات، یان له‌و کرداره‌ی که‌دیکه‌ی هه‌مان شت..له‌ کۆتای هیوادارم  هه‌میشه‌ له‌خه‌می خۆتان بن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی جوان ره‌فتار که‌ن تاله‌گه‌ڵتان باش بن.به‌باش ناوتان ببه‌ن.که‌متری چاکه‌ی خه‌ڵکی باسبکه‌ن رۆبچن له‌رێز لێنانیان..

ئا: ئایه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سودم لێی بینی:‌ هونه‌ری هاورێ گرتن.[/size][/b]