بابه‌ت: گه‌ر حه‌زه‌که‌ی قسهزانبی ...له‌قسه‌کردن.!!!
[size=16]سڵاو به‌رێزان....
"گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی قسه‌زانێکی لێهاتوو بی گوێ بۆ خه‌ڵک رابگره له‌جیات ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ی به‌زۆر گۆتن پێت بڵێن قسه‌زان."
ئه‌وه ووته‌ی من نیه به‌ڵکو دیل کارنجی ده‌روون زان ئه‌مه ده‌ڵێت. به‌سه‌ر هاتێکی خۆی ده‌گێرێته‌وه که شه‌وێک له‌ئاهه‌نگ زانایه‌کی رووه‌کی ده‌ناسێت دوای ئه‌وه یه‌کتری ده‌ناسن زانایه‌که باسی رووه‌کی بۆ ده‌کات وا ده‌چێته نێو باسه‌که دیل کارنجی قه‌وسێکی بۆدروست نابێت تا قسه‌ی تیابکات.هه‌ر گوێی بۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده خۆی به‌تاسه‌وه بۆ گوێ گرتنی له‌باسه‌که‌ی راده‌دێرێت وا له زانایه‌که ده‌کات که زۆر قسه‌کانی درێژ بکاته‌وه، هه‌میشه ئه‌وه‌ی قسه ده‌کات زیاتر سه‌رقاڵه هه‌ست به‌وه‌ناکات که چه‌ندی ووتوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ ده‌گرێت له قسه‌کانی زۆر پرسیاری بۆ دروست ده‌بێت زۆر پاڵه‌په‌ستۆی ده‌که‌وێته‌سه‌ر به قسه‌کردن ،هه‌ندێک که‌سیش هه‌یه هه‌ر حه‌ز به گوێ گرتن ناکات هه‌میشه حه‌زه‌کات خۆی حهرزکات سا له‌م نێوانه نزیکه له قسه‌که‌ره‌که بێزاری بنوێنێ.
ديل كارنگي ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند من چ قسه‌م نه‌کرد وه کاتێکی زۆریش گوێم بۆگرت به حه‌زه‌وه. به‌ڵام له‌دوای رۆیشتنی من زانایه‌که زۆر باسی کردبووم له‌نێو براده‌ران که من که‌سێکی قسه‌زانم له‌کاتێکیش من چ قسه‌م نه‌کرد بوو.
هۆی چی بوو وابڵێت؟ به‌ڵێ به‌ته‌کید ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێم بۆگرت تاکو وویستی وه نهم هێشت ئه‌وه‌نده وهرهسیم به‌سه‌ر زاڵ بێت که‌وا هه‌ست بکات حه‌زم له‌قسه‌کانی نیه.
هه‌ر لهبهسهرهاتێکی تردا، دیل کارنجی ده‌ڵێت: له‌سه‌یرکردنی یاری (بریدج) بووم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم. له‌به‌ر ئه‌وه من ئه‌و یاریه‌م نه‌کردبوو لێی دانیشتم .بینیم کچێکی شۆخ‌و شه‌نگ له‌به‌رامبه‌رم دانیشتیه ئه‌ویش یاری ناکات.که‌وتینه نزیک یه‌ک به‌قسه‌کردن کاتمان به‌سه‌ربرد.هه‌رکه‌زانی من مامۆستای (لویل تۆماسم) و له‌گه‌ڵی گه‌شتم کردووه بۆ ئه‌وروپا بۆ یارمه‌تی دانی له وێنه‌گرتنی فلمی سینه‌مایه‌کانی دا، رووی تێ‌کردم ووتی(بێ زه‌حمه‌ت مسته‌ر کارنجی هه‌ر هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌م بۆ بکه که بینیوتن). پێش ئه‌وه‌ی داوایه‌که‌ی جێ به‌جێ بکه‌م ئه‌و له‌خۆیه‌وه که‌وته قسه‌و ووتی: من له‌و دواییانه گه‌راومه‌ته‌وه بۆ لای مێرده‌که‌م له ئهفریقیابووم) هه‌رکه ئه‌م ووته‌یه‌م لێ بیست هاوارم کرد ووتم ئه‌وه به‌راستته !!! ئای چه‌نده ئاواته خوازبووم سه‌رێک له ئه‌فریقا بده‌م ، به‌ڵام داخه‌که‌م ئه‌م ئاواته‌م نه‌هاته‌دی... له‌دوای ئه‌مه که‌وته باسی گه‌شته‌که‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قه درێژه‌ی پێدا .. هه‌ر لێشی نه‌پرسیم که ئه‌ورووپا چۆنه.
له‌راستی دا ئه‌م ئافره‌ته نه‌ی ده‌ویست باسی گهشتهکهمی بۆ بکه‌م ،به‌ڵکو ده‌یوویست گوێگرێکی تینوی ده‌ست که‌وێت تاباسی ئه‌فریقای بۆبکات.
ئه‌مه به‌شێکه له وباسه گرنگانه‌ی که‌له‌کتێبه پر فرۆشه‌که‌ی خۆی باس ده‌کات که تائیستا له‌ئه‌مریکا پر فرۆشترین کتێبه که تاساڵی 1951 بۆ 56 زمان وه‌رگێردرا له‌ساڵی 1946 عبدالمنعم محمد الزیادی له قاهیره وه‌ریگێرایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ،وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌م دا هه‌مووی ته‌واو بوو فرۆشا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ واتا تاساڵی 1951 (61)جار له‌چاپم دایه‌وه. دیسان له‌بازار دانهمایهوه. ئه‌گه‌ر ئیستای بێنینه ناو هه‌ر باسی لێوه‌ناکرێت دوای ئه‌و هه‌موو له‌چاپ دانه‌ی دیسان پرفرۆش ترین کتێبه له‌بازاره‌کان وهلهبازاری کوردستانیش که ئێستا دووباره چاپی نوێی ده‌بێت لێ بدرێته‌وه چونکه به‌شێکی که‌می لهبازارماوه.
ئه‌مه وه‌سفی ئه‌و کتێبه‌یه که ئه‌و باسه‌ی تیانووسراوه ،گه‌یشتن به وقعێکی نوێ له‌بیر کردنه‌وه جێ به‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یه که گه‌وره‌ترین راهێنانیان له‌سه‌ر بووه تائیستا وه سه‌ر که‌وتنیان تیابینرا بۆیه ده‌بێت به‌دوایانه‌وه رێچکه بگرین بۆ خۆش به‌ختی ... کاتێک حه‌زه‌که‌ی قسه‌بکه‌ی ئه‌وا بزانه بهردهمهکهشت مرۆڤه‌و ئه‌و حه‌زه‌ی هه‌یه کاتێک حه‌ز بهگوێگرتنێکی زۆر ناکه‌ی بۆ بهردهمهکهشت هه‌ڵوێستت هه‌بێت ئه‌ویش زۆر حه‌ز ناکات به‌ڵام گه‌ر تۆ حه‌زت هه‌بوو گوێگریبی دڵنیابه ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ده‌بێت بۆ چاکه‌کانت. مادام خۆت هه‌ست ده‌که‌ی بزانه هه‌ست له‌هه‌موو که‌سێک هه‌یه بێ جیاوازی .سا گهرشتێک دڵ تهنگتهکات که‌سه‌کانیش هه‌روان ئاگاداربه گه‌رده‌ته‌وێت لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست بی ده‌بێت سۆزیان به‌ده‌ست بێنی ،وه هه‌میشه به‌وشه‌یه ده‌ست به‌قسه‌کردن بکه له‌گه‌ڵ به‌رده‌مت که حه‌ز له‌و وشه‌یه بکات، یان له‌و کرداره‌ی کهدیکهی هه‌مان شت..له کۆتای هیوادارم هه‌میشه له‌خه‌می خۆتان بن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی جوان ره‌فتار که‌ن تالهگهڵتان باش بن.به‌باش ناوتان ببه‌ن.که‌متری چاکه‌ی خه‌ڵکی باسبکه‌ن رۆبچن له‌رێز لێنانیان..
ئا: ئایه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سودم لێی بینی: هونه‌ری هاورێ گرتن.[/size][/b]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]