شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ی لای گشت نوێژ خوێن و باوه‌ڕ دارێك.
ده‌ست خۆش بێ وسهركهوتووبیت.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئاوه پاكهكان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ...... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ی لای گشت نوێژ خوێن و باوه‌ڕ دارێك.
ده‌ست خۆش بێ وسهركهوتووبیت.
ده ست خؤش مه ريم خان بؤ ئه م بابه ته جوانه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم
سوپاسی توش ئه‌كه‌م
ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو مه‌ریه‌م بابه‌تێکی زۆر به‌سوده .
ده ست خؤش مه ريم خان بؤ ئه م بابه ته جوانه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم
[center][size=16]بابه‌تێكی زۆر جوان و زۆر پێویست بوو
له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌كه‌تم بۆ جێگیر كردی
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو مه‌ریه‌م به گواستنه‌وه‌ی
به‌هیوای به‌رده‌وامیت .
[/size][/center]
سوپاس كاك ئاسو ...
هیوادارم سود به‌خش بیت
[center][size=16]بابه‌تێكی زۆر جوان و زۆر پێویست بوو
له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌كه‌تم بۆ جێگیر كردی
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو مه‌ریه‌م به گواستنه‌وه‌ی
به‌هیوای به‌رده‌وامیت .
[/size][/center]
[size=16]بسم الله الرحمن الرحیم
** كتاب الطهاره **
* ئه‌و ئاوانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی پێ دروسته (7) ئاوه :
1- ئاوی ئاسمان .
2- ئاوی ده‌ریا .
3- ئاوی ڕوبار .
4- ئاوی بیر .
5- ئاوی كانی .
6- ئاوی به‌فر .
7- ئاوی ته‌زره .
• ئینجا ئاو ده‌كرێته چوار به‌ش :
1- پاكه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه ناپه‌سه‌ند نیه : ئاوێكی بێ گه‌رده و ڕووته له هه‌ر شتێكی تر .
2- پاكه وپاككهرهوهیه ناپه‌سه‌نده : ئه‌و ئاوه‌یه له ژێر خۆر گه‌رم بووه .
3- پاكه پاككه‌ره‌وه نیه : ئه‌مه ئاوی به‌كار هێنراو و , گۆڕابێ به تێكه‌ڵاوبوونی شته پاكهكان .
4- ئاوی پیس : ئه‌و ئاوه‌یه شتێكی پیسی كه‌وتبێته ناویه‌وه , له كاتێكدا ئاوه‌كه كه‌متر بێت له قوله‌ته‌ین ( قلتین : 190 لتر ئاو ) یان به ئه‌ندازه‌ی قوله‌ته‌ین بێت به‌ڵام گۆڕابێ .
• پێسته‌ی مردوو پاك ده‌بێته‌وه به غاراندن ( به شێوه‌یه‌ك زیاده‌و ته‌ڕاتی نه‌مێنێ ) ته‌نها پێسته‌ی سه‌گ و به‌راز نه‌بێ و ئه‌وه‌ی له‌وانه له دایك ده‌بێ یان له یه‌كێكیان , ئیِسك و موی مردوو پیسه ته‌نها هی ئاده‌میزاد نه‌بێ .
• به‌كار هێنانی قاپ و ده‌فری زێڕ و زیو دروست نیه , جگه له زێڕو زیو هه‌ر مادده‌یه‌كی تربێ دروسته بۆ به‌كارهێنانی قاپ و كه‌ل و په‌لی نان خوارن .
• سیواك سوننه‌ته له هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا , ته‌نها بۆ ڕۆژوه‌وان دوای لادانی خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان , له سێ كاتتدا زۆر سوننه‌ته :
1- له كاتی گۆڕانی ده‌م به‌هۆی داخستنی یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ .
2- كاتی له خه‌و هه‌ڵسان .
3- كاتی هه‌ڵسان بۆ نوێژ .
• فه‌ڕزه‌كانی نوێژ (6) ه :
1- نیه‌ت هێنان له كاتی شۆردنی ڕوو ( نیه‌ت به دڵه ) .
2- شۆردنی ڕوو .
3- شۆردنی ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشك .
4- ده‌ست پیادا هێنانی (مه‌سحی) به‌شێكی سه‌ر .
5- شۆردنی پێیه‌كان تا گۆزینگ .
6- ڕیزكردنی فه‌ڕزه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی باسمان كرد .
• سوننه‌ته‌كانی ده‌ستنوێژ (7) ه :
1- پێش ده‌سنوێژ گرتن ( بسم الله الرحمن الرحیم ) .
2- شۆردنی ناودهستهكان پێش ئه‌وه‌ی له جامی ئاوه‌كه بنرێ .
3- شۆردنی ده‌م و لووت .
4- مه‌سح كردنی سه‌ر به گشتی .
5- مه‌سح كردنی هه‌ردوو گوێیه‌كان , ده‌ره‌وه‌و ژوره‌وه‌یان به ئاوێكی نوێ ی به‌كار نه‌هاتوو .
6- ده‌ست هێنان به‌ناو ڕیش .
7- ده‌ست هێنان به نێو په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێ .
8- پێشخستنی ڕاسته بهسهرلای چه‌پدا .
9- پاككردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك به سێ جار .
10- جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كان له دوای یه‌ك .
• خۆ پاككردنه‌وه له میزو پاشه‌ڕۆ واجبه , باشتر وایه سه‌ره‌تا به به‌رد بێ ئینجا به ئاو , دروستیشه ته‌نها به ئاو بێ , یان به سێ به‌ر شوێنه‌كه پاك بكرێته‌وه , گه‌ر ویستی به یه‌كێكیان ( ئاو , به‌رد ) خۆی پاك بكاته‌وه ئاوه‌كه باشتره .
له شوێنی چۆڵی و بیاباندا خۆی بپارێزێ بگرێ له پشت و ڕوو له ڕوگه كردن , وه خۆی بپارێزێ له دانانی پاشه‌ڕۆ له ئاوی ڕاوه‌ستاو و , ژێردار و , له ڕێگا و , له ژێر سێبه‌ر و , له كون و كه‌له‌به‌ر و , له كاتی دانانی پاشه‌ڕۆ قسه نه‌كا , پشت و ڕوو له خۆر‌و مانگ نه‌كا .
• (6) شت ده‌سنوێژ ده‌شكێنن :
1- هه‌ر شتێك ده‌ربچێ له هه‌ردوو ڕێگاكانی پێش و پشته‌وه .
2- نوستن , گه‌ر به شێوازی دانیشتنێكی چوار گۆشه نه‌بێ .
3- نه‌مانی بیر‌و هۆش به هۆی مه‌ستی و ( سه‌رخۆشی ) نه‌خۆشی .
4- ده‌ستدانی پیاو له پێستی ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م بێ هیچ به‌ربه‌ستێك .
5- ده‌ست دانی دامێنی ( عه‌وره‌ت ) ئاده‌میزاد به ناو له‌پی .
6- ده‌ستدانی كۆم له‌سه‌ر فه‌رموده‌ی نوێ .
• (6) شت خۆ شۆردن په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن :
سێیانیان ئافره‌ت و پیاو هاوبه‌شن :
1- جووت بوون .
2- دابه‌زینی مه‌نی .
3- مردن .
وه سێیانیش تایبه‌ته به ئافره‌ت :
4- سوڕی مانگانه .
5- له‌ش پیسی دوای منداڵ بوون .
6- منداڵ بوون .
• فه‌ڕزه‌كانی خۆ شۆردن (3) شته :
1- نیه‌ت هێنان .
2- لادانی هه‌ر پیسیه‌ك گه‌ر به‌لاشه‌ی هه‌بێ .
3- گه‌یاندنی ئاو به گشت پێست و موو .
• سوننه‌ته‌كانی خۆ شۆردن (5) شته :
1- ووتنی : بسم الله الرحمن الرحیم .
2- ده‌سنوێژ گرتن پێش خۆشۆردن .
3- ده‌ست هێنان به هه‌موو لاشه‌دا .
4- جێ به‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كان له دوای یه‌ك .
5- پێشخستنی لای ڕاست به‌سه‌ر لای چه‌پ .
• خۆشۆردنه سوننه‌ته‌كان (17) سوننه‌تن :
1- بۆ نوێژی هه‌ینی .
2- پێش نوێژی جه‌ژنی قوربان .
3- پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان .
4- داخوازی باران .
5- گیرانی خۆر .
6- گیرانی مانگ .
7- ئه‌وه‌ی مردووی شۆردووه .
8- موسڵمان بوونی بێ باوه‌ڕ .
9- شێت و له كاتی بورانه‌وه كاتێك هۆشیان دێته‌وه .
10- له كاتی ئیحرام به‌ستن بۆ حه‌ج و عومره .
11- له كاتی چوونه مه‌ككه .
12- له راِوهستانی كێوی عه‌ره‌فه .
13- له كاتی مانه‌وه له موزده‌لیفه .
14- له كاتی به‌ردبارن كردنی ( ڕه‌جم ) شه‌یتان .
15- بۆ ته‌واف كردن .
16- بۆ هاتو چۆی صه‌فاو مه‌روه .
17- بۆ چوونه شاری مه‌دینه .
• مه‌سح له‌سه‌ر خوف دروسته ( وه‌ك گۆره‌وی یان ئه‌ستورتره له بری داكهلاندن و شۆردنی ده‌توانرێ مه‌سح بكرێ ) , به سێ مه‌رج :
1- ده‌بێ له دوای پاكیهكی ته‌واو بپۆشری .
2- ده‌بێ له شوێنی شۆردنی فه‌ڕز به‌كار بهێنرێ له هه‌ردوو پێیه‌كانی .
3- خوفه‌كان ده‌بێ بگونجێ ڕۆیشتنی پێ بكرێ به پیاده بێ پێڵاو پێ .
ئه‌وه‌ی جێنیشه ده‌توانێ شه‌وو ڕۆژێك داینهكهنێ و بۆ نوێژه‌كان مه‌سحی بكات , بۆ ڕێبوار ده‌توانی داینهكهنێ تا سێ ڕۆژ به شهوهكانیهوه .
ده‌ست پێكردنی ئه‌م ماوه‌یه له دوای بێ دهسنوێژیه له‌و كاته‌وه‌ی خوفه‌كانی پۆشیه , ئه‌گه‌ر جێنیش بوو كاتی مه‌سحی كرد ئینجا بووه ڕێبوار , یان له كاتی ڕێبواری مه‌سحی كردبوو ئینجا بووه جێنیش , له‌م دوو بارودۆخه‌دا مه‌سحی جێنیش ته‌واو ده‌كا ( واته ڕۆژو شه‌وێكی بۆ هه‌یه مه‌سح بكات ) .
مه‌سح كردنیان له ده‌ست ده‌داو نامێنێ به سێ كردار :
1- گه‌ر خوفه‌كانی داكه‌ند .
2- ته‌واو بوونی ماوه‌ی ڕێپێدراو له شه‌رع .
3- ئه‌وانه‌ی خۆشۆردن په‌یوه‌ست و واجب ده‌كه‌ن .
• مه‌رجه‌كانی ته‌یه‌موم ( ده‌سنوێژ گرتن به خۆڵ ) (5) شته :
1- هه‌بوونی به‌هانه به‌هۆی ڕێبواری یان نه‌خۆشی .
2- كاتی نوێژ هاتبێ و , داوای ئاو بكات و نه‌بێ .
3- نه‌توانینی به‌كار هێنانی ئاو .
4- له دوای داواكردنی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بدات .
5- ده‌بێ خۆڵێكی پاك و تۆزاوی بێ .
• واجبه‌كانی ته‌یه‌موم (4) ه :
1- نیه‌ت هێنان بۆ ته‌یه‌موم كردن .
2- خشاندنی ده‌ستی تۆزاوی به ده‌م و چاو .
3- خشاندنی ده‌ستی تۆزاوی به ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشكه‌كان .
4- ڕیز كردنی واجبه‌كان له دوای یه‌ك .
• سوننه‌ته‌كانی ته‌یه‌موم (3) شته :
1- له سه‌ره‌تا ووتنی : بسم الله الرحمن الرحیم .
2- پێشخستنی لای ڕاست به‌سه‌ر لای چه‌پدا .
3- سوننه‌ته‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا ڕیز بكرێ .
• ئه‌وانه‌ی ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كه‌نوه (3) شتن :
1- گشت به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی ده‌سنوێژ .
2- ده‌ستكه‌وتنی ئاو كه هێشتا كاتی نوێژ نه‌هاتبێ .
3- پاشگه‌ز بوونه‌وه له ئیسلام .
ته‌یه‌موم جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستنوێژگرتن به ئاو ته‌یه‌موم بۆ گشت نوێژێكی فه‌ڕز ده‌بێ نوێ بكرێته‌وه .
ئاماده كردنی : نوسه‌یبه میرانی[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئاوه پاكهكان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ...... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]