1

بابه‌ت: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

[size=16]بسم الله الرحمن الرحیم

** كتاب الطهاره‌ **

* ئه‌و ئاوانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی پێ‌ دروسته‌ (7) ئاوه‌ :

1-    ئاوی ئاسمان .
2-     ئاوی ده‌ریا .
3-    ئاوی ڕوبار .
4-    ئاوی بیر .
5-    ئاوی كانی .
6-    ئاوی به‌فر .
7-    ئاوی ته‌زره‌ .
•    ئینجا ئاو ده‌كرێته‌ چوار به‌ش :
1-    پاكه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه‌ ناپه‌سه‌ند نیه‌ : ئاوێكی بێ‌ گه‌رده‌ و ڕووته‌ له‌ هه‌ر شتێكی تر .
2-    پاكه‌ وپاككه‌ره‌وه‌یه‌ ناپه‌سه‌نده‌ : ئه‌و ئاوه‌یه‌ له‌ ژێر خۆر گه‌رم بووه‌ .
3-    پاكه‌ پاككه‌ره‌وه‌ نیه‌ : ئه‌مه‌ ئاوی به‌كار هێنراو و , گۆڕابێ‌ به‌ تێكه‌ڵاوبوونی شته‌ پاكه‌كان  .
4-    ئاوی پیس : ئه‌و ئاوه‌یه‌ شتێكی پیسی كه‌وتبێته‌ ناویه‌وه‌ , له‌ كاتێكدا ئاوه‌كه‌ كه‌متر بێت له‌ قوله‌ته‌ین ( قلتین : 190 لتر ئاو ) یان به‌ ئه‌ندازه‌ی قوله‌ته‌ین بێت به‌ڵام گۆڕابێ‌ .

•    پێسته‌ی مردوو پاك ده‌بێته‌وه‌ به‌ غاراندن ( به‌ شێوه‌یه‌ك زیاده‌و ته‌ڕاتی نه‌مێنێ‌ ) ته‌نها پێسته‌ی سه‌گ و به‌راز نه‌بێ‌ و ئه‌وه‌ی له‌وانه‌ له‌ دایك ده‌بێ‌ یان له‌ یه‌كێكیان , ئیِسك و موی مردوو پیسه‌ ته‌نها هی ئاده‌میزاد نه‌بێ‌ .

•    به‌كار هێنانی قاپ و ده‌فری زێڕ و زیو دروست نیه‌ , جگه‌ له‌ زێڕو زیو هه‌ر مادده‌یه‌كی تربێ‌ دروسته‌ بۆ به‌كارهێنانی قاپ و كه‌ل و په‌لی نان خوارن .

•    سیواك سوننه‌ته‌ له‌ هه‌موو بارو دۆخێكدا , ته‌نها بۆ ڕۆژوه‌وان دوای لادانی خۆر له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان , له‌ سێ‌ كاتتدا زۆر سوننه‌ته‌ :
1-    له‌ كاتی گۆڕانی ده‌م به‌هۆی داخستنی یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ‌ .
2-    كاتی له‌ خه‌و هه‌ڵسان .
3-    كاتی هه‌ڵسان بۆ نوێژ .


•     فه‌ڕزه‌كانی نوێژ (6) ه‌ :
1-    نیه‌ت هێنان له‌ كاتی شۆردنی ڕوو ( نیه‌ت به‌ دڵه‌ ) .
2-    شۆردنی ڕوو .
3-    شۆردنی ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشك .
4-    ده‌ست پیادا هێنانی (مه‌سحی) به‌شێكی سه‌ر .
5-    شۆردنی پێیه‌كان تا گۆزینگ .
6-    ڕیزكردنی فه‌ڕزه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی باسمان كرد .


•    سوننه‌ته‌كانی ده‌ستنوێژ (7) ه‌ :
1-    پێش ده‌سنوێژ گرتن ( بسم الله الرحمن الرحیم ) .
2-    شۆردنی ناوده‌سته‌كان پێش ئه‌وه‌ی له‌ جامی ئاوه‌كه‌ بنرێ‌ .
3-    شۆردنی ده‌م و لووت .
4-    مه‌سح كردنی سه‌ر به‌ گشتی .
5-    مه‌سح كردنی هه‌ردوو گوێیه‌كان , ده‌ره‌وه‌و ژوره‌وه‌یان به‌ ئاوێكی نوێ‌ ی به‌كار نه‌هاتوو .
6-    ده‌ست هێنان به‌ناو ڕیش .
7-    ده‌ست هێنان به‌ نێو په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێ‌ .
8-    پێشخستنی ڕاسته‌ به‌سه‌رلای چه‌پدا .
9-    پاككردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك به‌ سێ‌ جار .
10-    جێبه‌جێ‌ كردنی سوننه‌ته‌كان له‌ دوای یه‌ك .

•    خۆ پاككردنه‌وه‌ له‌ میزو پاشه‌ڕۆ واجبه‌ , باشتر وایه‌ سه‌ره‌تا به‌ به‌رد بێ‌ ئینجا به‌ ئاو , دروستیشه‌ ته‌نها به‌ ئاو بێ‌ , یان به‌ سێ‌ به‌ر شوێنه‌كه‌ پاك بكرێته‌وه‌ , گه‌ر ویستی به‌ یه‌كێكیان ( ئاو , به‌رد ) خۆی پاك بكاته‌وه‌ ئاوه‌كه‌ باشتره‌ .
له‌ شوێنی چۆڵی و بیاباندا خۆی بپارێزێ‌ بگرێ‌ له‌ پشت و ڕوو له‌ ڕوگه‌ كردن , وه‌ خۆی بپارێزێ‌ له‌ دانانی پاشه‌ڕۆ له‌ ئاوی ڕاوه‌ستاو و , ژێردار و , له‌ ڕێگا و , له‌ ژێر سێبه‌ر و , له‌ كون و كه‌له‌به‌ر و , له‌ كاتی دانانی پاشه‌ڕۆ قسه‌ نه‌كا , پشت و ڕوو له‌ خۆرو مانگ نه‌كا .


•    (6) شت ده‌سنوێژ ده‌شكێنن :
1-    هه‌ر شتێك ده‌ربچێ‌ له‌ هه‌ردوو ڕێگاكانی پێش و پشته‌وه‌ .
2-    نوستن , گه‌ر به‌ شێوازی دانیشتنێكی چوار گۆشه‌ نه‌بێ‌ .
3-    نه‌مانی بیرو هۆش به‌ هۆی مه‌ستی و ( سه‌رخۆشی ) نه‌خۆشی .
4-    ده‌ستدانی پیاو له‌ پێستی ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م بێ‌ هیچ به‌ربه‌ستێك .
5-    ده‌ست دانی دامێنی ( عه‌وره‌ت ) ئاده‌میزاد به‌ ناو له‌پی .
6-     ده‌ستدانی كۆم له‌سه‌ر فه‌رموده‌ی نوێ‌ .

•    (6) شت خۆ شۆردن په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن :
سێیانیان ئافره‌ت و پیاو هاوبه‌شن :
1-    جووت بوون .
2-    دابه‌زینی مه‌نی .
3-    مردن .
وه‌ سێیانیش تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌ت :
4-    سوڕی مانگانه‌ .
5-    له‌ش پیسی دوای منداڵ بوون .
6-    منداڵ بوون .

•    فه‌ڕزه‌كانی خۆ شۆردن (3) شته‌ :
1-    نیه‌ت هێنان .
2-    لادانی هه‌ر پیسیه‌ك گه‌ر به‌لاشه‌ی هه‌بێ‌ .
3-    گه‌یاندنی ئاو به‌ گشت پێست و موو .

•    سوننه‌ته‌كانی خۆ شۆردن (5) شته‌ :
1-    ووتنی : بسم الله الرحمن الرحیم .
2-    ده‌سنوێژ گرتن پێش خۆشۆردن .
3-    ده‌ست هێنان به‌ هه‌موو لاشه‌دا .
4-    جێ‌ به‌جێ‌ كردنی سوننه‌ته‌كان له‌ دوای یه‌ك .
5-    پێشخستنی لای ڕاست به‌سه‌ر لای چه‌پ .

•    خۆشۆردنه‌ سوننه‌ته‌كان (17) سوننه‌تن :
1-    بۆ نوێژی هه‌ینی .
2-    پێش نوێژی جه‌ژنی قوربان .
3-    پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان .
4-    داخوازی باران .
5-    گیرانی خۆر .
6-    گیرانی مانگ .
7-    ئه‌وه‌ی مردووی شۆردووه‌ .
8-    موسڵمان بوونی بێ‌ باوه‌ڕ .
9-    شێت و له‌ كاتی بورانه‌وه‌ كاتێك هۆشیان دێته‌وه‌ .
10-    له‌ كاتی ئیحرام به‌ستن بۆ حه‌ج  و عومره‌ .
11-    له‌ كاتی چوونه‌ مه‌ككه‌ .
12-    له‌ راِوه‌ستانی كێوی عه‌ره‌فه‌ .
13-    له‌ كاتی مانه‌وه‌ له‌ موزده‌لیفه‌ .
14-    له‌ كاتی به‌ردبارن كردنی ( ڕه‌جم ) شه‌یتان .
15-    بۆ ته‌واف كردن .
16-    بۆ هاتو چۆی صه‌فاو مه‌روه‌ .
17-    بۆ چوونه‌ شاری مه‌دینه‌ .

•    مه‌سح له‌سه‌ر خوف دروسته‌ ( وه‌ك گۆره‌وی یان ئه‌ستورتره‌ له‌ بری داكه‌لاندن و شۆردنی ده‌توانرێ‌ مه‌سح بكرێ‌ ) , به‌ سێ‌ مه‌رج :
1-    ده‌بێ‌ له‌ دوای پاكیه‌كی ته‌واو بپۆشری .
2-    ده‌بێ‌ له‌ شوێنی شۆردنی فه‌ڕز به‌كار بهێنرێ‌ له‌ هه‌ردوو پێیه‌كانی .
3-    خوفه‌كان ده‌بێ‌ بگونجێ‌ ڕۆیشتنی پێ‌ بكرێ‌ به‌ پیاده‌ بێ‌ پێڵاو پێ‌ .
ئه‌وه‌ی جێنیشه‌ ده‌توانێ‌ شه‌وو ڕۆژێك داینه‌كه‌نێ‌ و بۆ نوێژه‌كان مه‌سحی بكات , بۆ ڕێبوار ده‌توانی داینه‌كه‌نێ‌ تا سێ‌ ڕۆژ به‌ شه‌وه‌كانیه‌وه‌ .
ده‌ست پێكردنی ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ دوای بێ‌ ده‌سنوێژیه‌ له‌و كاته‌وه‌ی خوفه‌كانی پۆشیه‌ , ئه‌گه‌ر جێنیش بوو كاتی مه‌سحی كرد ئینجا بووه‌ ڕێبوار , یان له‌ كاتی ڕێبواری مه‌سحی كردبوو ئینجا بووه‌ جێنیش , له‌م دوو بارودۆخه‌دا مه‌سحی جێنیش ته‌واو ده‌كا ( واته‌ ڕۆژو شه‌وێكی بۆ هه‌یه‌ مه‌سح بكات ) .
مه‌سح كردنیان له‌ ده‌ست ده‌داو نامێنێ‌ به‌ سێ‌ كردار :
1-    گه‌ر خوفه‌كانی داكه‌ند .
2-    ته‌واو بوونی ماوه‌ی ڕێپێدراو له‌ شه‌رع .
3-    ئه‌وانه‌ی خۆشۆردن په‌یوه‌ست و واجب ده‌كه‌ن .

•    مه‌رجه‌كانی ته‌یه‌موم ( ده‌سنوێژ گرتن به‌ خۆڵ ) (5) شته‌ :
1-    هه‌بوونی به‌هانه‌ به‌هۆی ڕێبواری یان نه‌خۆشی .
2-    كاتی نوێژ هاتبێ‌ و , داوای ئاو بكات و نه‌بێ‌ .
3-    نه‌توانینی به‌كار هێنانی ئاو .
4-    له‌ دوای داواكردنی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بدات .
5-    ده‌بێ‌ خۆڵێكی پاك و تۆزاوی بێ‌ .

•    واجبه‌كانی ته‌یه‌موم (4) ه‌ :
1-    نیه‌ت هێنان بۆ ته‌یه‌موم كردن .
2-    خشاندنی ده‌ستی تۆزاوی به‌ ده‌م و چاو .
3-    خشاندنی ده‌ستی تۆزاوی به‌ ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشكه‌كان .
4-    ڕیز كردنی واجبه‌كان له‌ دوای یه‌ك .

•     سوننه‌ته‌كانی ته‌یه‌موم (3) شته‌ :
1-    له‌ سه‌ره‌تا ووتنی : بسم الله الرحمن الرحیم .
2-    پێشخستنی لای ڕاست به‌سه‌ر لای چه‌پدا .
3-    سوننه‌ته‌كان یه‌ك به‌ دوای یه‌كدا ڕیز بكرێ‌ .

•    ئه‌وانه‌ی ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كه‌نوه‌ (3) شتن :
1-    گشت به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی ده‌سنوێژ .
2-    ده‌ستكه‌وتنی ئاو كه‌ هێشتا كاتی نوێژ نه‌هاتبێ‌ .
3-    پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ ئیسلام .

ته‌یه‌موم جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستنوێژگرتن به‌ ئاو ته‌یه‌موم بۆ گشت نوێژێكی فه‌ڕز ده‌بێ‌ نوێ‌ بكرێته‌وه‌ .

ئاماده‌ كردنی : نوسه‌یبه‌ میرانی[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

[center][size=16]بابه‌تێكی زۆر جوان و زۆر پێویست بوو
له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌كه‌تم بۆ جێگیر كردی
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو مه‌ریه‌م به‌ گواستنه‌وه‌ی
به‌هیوای به‌رده‌وامیت .
[/size][/center]

3

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]بابه‌تێكی زۆر جوان و زۆر پێویست بوو
له‌به‌ر گرینگی بابه‌ته‌كه‌تم بۆ جێگیر كردی
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو مه‌ریه‌م به‌ گواستنه‌وه‌ی
به‌هیوای به‌رده‌وامیت .
[/size][/center]

سوپاس كاك ئاسو ...
هیوادارم سود به‌خش بیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

ده ست خؤش مه ريم خان بؤ ئه م بابه ته جوانه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

5

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو مه‌ریه‌م بابه‌تێکی زۆر به‌سوده‌ .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

Lasa نووسی:

ده ست خؤش مه ريم خان بؤ ئه م بابه ته جوانه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

سوپاسی توش ئه‌كه‌م

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

7

وه‌ڵام: ئاوه‌ پاكه‌كان كامانه‌ن ، خۆ شۆردن و واجب بونی ، ده‌ست نوێژ ......

شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ی لای گشت نوێژ خوێن و باوه‌ڕ دارێك.
ده‌ست خۆش بێ وسه‌ركه‌وتووبیت.