تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

وه‌ره‌ گیانه‌ به‌ کامێرای ئه‌و ڕوخساره‌ کش و ماته‌ت
وێنه‌ی ڕه‌نگی زه‌ردم بگره‌
له‌ ئه‌لبومه‌ شێواوه‌که‌ی په‌ڕه‌ی دڵدا
بۆ ئه‌به‌دی هه‌ڵی بگره

گیانه‌ من که‌شکۆڵی غوربه‌تم له‌ شانه و‌
ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ت پێ ئه‌سپێرم
نه‌ک گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن بێت و
ئیتر نه‌توانم له‌ دوریشه‌وه‌ نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم

ZOR GORANEKI XOSHA DAST XOSH

9

سوپاس خاتوو دڵیار ، هه‌ر بژیت .

8

Dast xosh
goranyki xosha zoorrrr

7

سه‌رت خۆش بێت خاتوو یاس ، سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت .

6

هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م ده‌نگێ نییه‌
سه‌بووری بێ بۆ گشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتی
ده‌ستم بگرێ بۆ هه‌ڵسانم

دةستةكانت هةميشة خوش بيت كاك سةهةند
سةركةوتوبيت هاورى بةريز

5

سوپاس کاکه‌ ڕابه‌ر ، خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵی تۆی ئه‌زیزه‌ ...

4

[size=16]له‌که‌یه‌وه‌ به‌ دوای ئه‌و گۆرانیه‌دا ده‌گه‌ڕێم ده‌ستم ناکه‌وێت له‌ youtubeیش و له‌ بازاریش به‌ سیدی ده‌ستم نه‌ده‌که‌وت نه‌مه‌زانی ناوی گۆرانیه‌که‌ چیه‌ تا بۆی بگه‌ڕێم له‌  youtube،،،،
ده‌سته‌کانت خۆش بۆ دانانی به‌ڕاستی گۆرانیه‌کی زۆر خۆشه‌.[/size]

3

سوپاس کاکه‌ دیلمان ، خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵی تۆی ئه‌زیزه‌ ...
منیش گوێگری زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانی (به‌رهه‌م حه‌سه‌ن)ــم.

ڕاست ئه‌که‌یت ئه‌وه‌ من له‌به‌رم کردوه به‌لام خۆم یه‌‌که‌م جار هه‌ر ئه‌و کۆپله‌یه‌ ئه‌ڵێمه‌وه‌ بۆیه‌ لێره‌ش به‌ هه‌ڵه‌ وام نوسیوه‌، سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ت ئێستا چاکی ئه‌که‌مه‌وه‌.

2

[size=16]ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت كاكه‌ سه‌هه‌ند ،،، گۆرانیه‌كی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆشه‌ منیش زۆر زۆر گوێ له‌م گۆرانیه‌ ئه‌گرم
گوێ له‌ زۆری گۆرانیه‌كانی به‌رهه‌م حه‌سه‌ن ئه‌گه‌رم به‌ڵام زیاتر ئه‌م گۆرانیه‌ smile

به‌ڵام كاك سه‌هه‌ند له‌ گۆرانیه‌كه‌ یه‌كه‌م كۆپله‌ی به‌

ئه‌م شه‌و نیگات تارماییه‌
له‌ ژور سه‌رم سه‌ما ئه‌کات
دڵم ده‌روێشی ته‌کییه‌ته‌
له‌ خانه‌قات دوعا ئه‌کات

ده‌ست پێ ئه‌كات ،،،،به‌ڵام لێره‌ له‌ دووه‌مدا نووسیوته‌ [/size]

1

[center]ئه‌و گۆرانییه‌ی که‌ خۆم زۆرم حه‌ز لێیه‌تی ، هیوادارم ئێوه‌ش به‌ دڵتان بێت .

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Nk_2xEWQ9II[/youtube]


ئه‌م شه‌و نیگات تارماییه‌
له‌ ژور سه‌رم سه‌ما ئه‌کات
دڵم ده‌روێشی ته‌کییه‌ته‌
له‌ خانه‌قات دوعا ئه‌کات

خه‌فه‌ت مه‌خۆ زه‌مه‌نێکه‌
له‌ یه‌کی دوور کردینه‌وه‌
ڕۆژێ دادێ وه‌کو جاران
به‌ یه‌کتر شاد ببینه‌وه

که‌س شک نابه‌م بێجگه‌ له‌ تۆ
له‌م شاره‌دا بم لاوێنێ
ماڵی ته‌نیایم خامۆشه‌
وا خه‌ریکه‌ هه‌ره‌س دێنێ

هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م ده‌نگێ نییه‌
سه‌بووری بێ بۆ گشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتی
ده‌ستم بگرێ بۆ هه‌ڵسانم

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که‌ ئاشنات بووم
هه‌ر ناوی تۆم له‌سه‌ر ده‌مه‌
خوا ئه‌زانی حه‌زی ئێمه‌
وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی وه‌لی و شه‌مه‌

با پێکه‌وه‌ له‌م ژینه‌دا
تروسکه‌ی حه‌ز و هیوا بین
بۆ یه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین
هه‌ڵگری ئاڵای وه‌فا بین

ئه‌وسا ژیان به‌هه‌شتێکه‌
من و تۆ تیایه‌ ساوا بین
له‌ ئامێزی یه‌کتریدا
تا دوونیا مابێ پیر نابین
* * * *
وه‌ره‌ گیانه‌ به‌ کامێرای ئه‌و ڕوخساره‌ کش و ماته‌ت
وێنه‌ی ڕه‌نگی زه‌ردم بگره‌
له‌ ئه‌لبومه‌ شێواوه‌که‌ی په‌ڕه‌ی دڵدا
بۆ ئه‌به‌دی هه‌ڵی بگره

گیانه‌ من که‌شکۆڵی غوربه‌تم له‌ شانه و‌
ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ت پێ ئه‌سپێرم
نه‌ک گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن بێت و
ئیتر نه‌توانم له‌ دوریشه‌وه‌ نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم
[/center]



ووتنی : به‌رهه‌م حه‌سه‌ن
ناوی نوسه‌ری هۆنراوه‌که‌ نازانم !