بابه‌ت: کـه‌س شـک نــابـهم بــێــجــگـه لـه تــۆ . . .
[center]ئه‌و گۆرانییه‌ی که خۆم زۆرم حه‌ز لێیه‌تی ، هیوادارم ئێوه‌ش به دڵتان بێت .
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Nk_2xEWQ9II[/youtube]
ئه‌م شه‌و نیگات تارماییه
له ژور سه‌رم سه‌ما ئه‌کات
دڵم ده‌روێشی تهکییهته
له خانه‌قات دوعا ئه‌کات
خه‌فه‌ت مه‌خۆ زه‌مه‌نێکه
له یه‌کی دوور کردینه‌وه
ڕۆژێ دادێ وه‌کو جاران
به یه‌کتر شاد ببینه‌وه
که‌س شک نابه‌م بێجگه له تۆ
له‌م شاره‌دا بم لاوێنێ
ماڵی ته‌نیایم خامۆشه
وا خه‌ریکه هه‌ره‌س دێنێ
هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م ده‌نگێ نییه
سه‌بووری بێ بۆ گشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتی
ده‌ستم بگرێ بۆ هه‌ڵسانم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که ئاشنات بووم
هه‌ر ناوی تۆم له‌سه‌ر ده‌مه
خوا ئه‌زانی حه‌زی ئێمه
وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی وه‌لی و شه‌مه
با پێکه‌وه له‌م ژینه‌دا
تروسکه‌ی حه‌ز و هیوا بین
بۆ یه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین
هه‌ڵگری ئاڵای وه‌فا بین
ئه‌وسا ژیان به‌هه‌شتێکه
من و تۆ تیایه ساوا بین
له ئامێزی یه‌کتریدا
تا دوونیا مابێ پیر نابین
* * * *
وه‌ره گیانه به کامێرای ئه‌و ڕوخساره ک‌ش و ماتهت
وێنه‌ی ڕه‌نگی زه‌ردم بگره
له ئه‌لبومه شێواوه‌که‌ی په‌ڕه‌ی دڵدا
بۆ ئه‌به‌دی هه‌ڵی بگره
گیانه من که‌شکۆڵی غوربه‌تم له شانه و
ئه‌م وهسیهتهت پێ ئه‌سپێرم
نه‌ک گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن بێت و
ئیتر نه‌توانم له دوریشه‌وه نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم[/center]
ووتنی : به‌رهه‌م حه‌سه‌ن
ناوی نوسه‌ری هۆنراوه‌که نازانم !
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !