[size=24]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و شعره جوانه‌نه[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شه‌وێکی شاد » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و شعره جوانه‌نه[/size]
هۆنراوه‌كه جوان بوو جوانتریش ده‌بوو گه‌ر ناوی شاعیره‌كه‌ت دابنابوایه
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م ،،، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازین
شه‌وت شاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
کردت به خۆڵ هیواکانم
وا نیوه‌ی شه‌ویش تێپه‌ڕی
هه‌ر بێداره چاوه‌کانم
. . .
خۆ ده‌زانم گۆڵم دووری
تۆ بێاگای له سووتانم
پێلۆی چاوت له خه‌ودایا
منیش هاوڕێی بێدارانم
. . .
هه‌ر چه‌ند دووریت خۆشه‌ویستیت
گه‌وره ده‌بێ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌ردی دووریت ئه‌مخاته گڵ
. . .
دڵنیا به مه‌گه‌ر بمرم
من عه‌شقی تۆ بکه‌م له یاد
ئێستاش بنوو به ئارامی
به ئومێدی شه‌وێکی شاد
.................................................
عاشقێکی شێت
من ده‌زانم تۆ دڵڕه‌قی
ده‌ست هه‌ڵناگری له‌م کرداره
تا به چاوی خۆت نه‌بینی
له ڕۆژنامه و له گۆفارا
. . .
له سوچێکی په‌ڕه‌یه‌کدا
وێنه‌یه‌کم هه‌ڵواسراوه
له خواری وێنه که شمه‌وه
به خه‌تێکی ڕه‌ش نووسراوه
. . .
سه‌د مه‌خابن له‌م ڕۆژانه
ئه‌م عاشقه تازه لاوه
له پێناوی خۆشه‌ویستی
کچێک عاقڵی له ده‌ست داوه
.........................................
دیلی ئه‌وین
مانگم کردۆته ئاوێنه
لێی ده‌ڕوانم هه‌موو شه‌وێ
به ئومێدم ته‌نها جارێ
ڕوخساری تۆ تیا ده‌ر که‌وێ
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و
دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه
تۆ هه‌ر نایه‌ی کۆرپه‌ی دڵم
له باوه‌شتا ژیر بێته‌وه
نه‌نیگایه‌کم پێ ماوه
به‌دوای تۆدا هه‌نگاو بنێم
نه ئه‌جنۆم هێزی پێماوه
تاکو له‌ده‌ستی خه‌م هه‌ڵێم
تۆ به‌جۆرێ دیلت کردووم
له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌دا
نه ئه‌وه‌تا خه‌م بمکوژێ
نه‌ده‌ستیشم به تۆ بگا
................................
بێ تۆ
بێ تۆ چۆن بژیم ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ
چوار وه‌رزی ساڵم له پایزدایه
ته‌من له وه‌رزی گه‌ڵا ڕێزانه
ده‌ریا وه‌ستاوه خۆریش هه‌ڵنایه
بێ تۆ وڵاتی دڵم ڕوخاوه
خۆشیم پێنه‌ما خه‌م به ده‌ریایه
له دوای خۆت شاریش بوو به گۆڕستان
ترپه‌ی هه‌ناسه‌ی مرۆفێک نایه
بێ تۆ هه‌ر ده‌گریم وه‌ک ته‌عزێ بارێ
که‌سێک به‌هانای ناڵێم نایه
شعری بێ نازم پرسه‌ی داناوه
پێنوس هه‌ر ده‌گرێ و به لایه نایه
ده بگه‌ڕێوه له جێی هه‌ناسه‌م
بێ تۆ ژیانم وه‌ک دۆزه‌خ وایه
ده‌ڵێی له نازی دایک بێ به‌شم
بێ تۆ سه‌بوویم به هیچ که‌س نایه
..................................................
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شه‌وێکی شاد » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]