بابه‌ت: شه‌وێکی شاد
شه‌وت شاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
کردت به خۆڵ هیواکانم
وا نیوه‌ی شه‌ویش تێپه‌ڕی
هه‌ر بێداره چاوه‌کانم
. . .
خۆ ده‌زانم گۆڵم دووری
تۆ بێاگای له سووتانم
پێلۆی چاوت له خه‌ودایا
منیش هاوڕێی بێدارانم
. . .
هه‌ر چه‌ند دووریت خۆشه‌ویستیت
گه‌وره ده‌بێ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌ردی دووریت ئه‌مخاته گڵ
. . .
دڵنیا به مه‌گه‌ر بمرم
من عه‌شقی تۆ بکه‌م له یاد
ئێستاش بنوو به ئارامی
به ئومێدی شه‌وێکی شاد
.................................................
عاشقێکی شێت
من ده‌زانم تۆ دڵڕه‌قی
ده‌ست هه‌ڵناگری له‌م کرداره
تا به چاوی خۆت نه‌بینی
له ڕۆژنامه و له گۆفارا
. . .
له سوچێکی په‌ڕه‌یه‌کدا
وێنه‌یه‌کم هه‌ڵواسراوه
له خواری وێنه که شمه‌وه
به خه‌تێکی ڕه‌ش نووسراوه
. . .
سه‌د مه‌خابن له‌م ڕۆژانه
ئه‌م عاشقه تازه لاوه
له پێناوی خۆشه‌ویستی
کچێک عاقڵی له ده‌ست داوه
.........................................
دیلی ئه‌وین
مانگم کردۆته ئاوێنه
لێی ده‌ڕوانم هه‌موو شه‌وێ
به ئومێدم ته‌نها جارێ
ڕوخساری تۆ تیا ده‌ر که‌وێ
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و
دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه
تۆ هه‌ر نایه‌ی کۆرپه‌ی دڵم
له باوه‌شتا ژیر بێته‌وه
نه‌نیگایه‌کم پێ ماوه
به‌دوای تۆدا هه‌نگاو بنێم
نه ئه‌جنۆم هێزی پێماوه
تاکو له‌ده‌ستی خه‌م هه‌ڵێم
تۆ به‌جۆرێ دیلت کردووم
له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌دا
نه ئه‌وه‌تا خه‌م بمکوژێ
نه‌ده‌ستیشم به تۆ بگا
................................
بێ تۆ
بێ تۆ چۆن بژیم ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ
چوار وه‌رزی ساڵم له پایزدایه
ته‌من له وه‌رزی گه‌ڵا ڕێزانه
ده‌ریا وه‌ستاوه خۆریش هه‌ڵنایه
بێ تۆ وڵاتی دڵم ڕوخاوه
خۆشیم پێنه‌ما خه‌م به ده‌ریایه
له دوای خۆت شاریش بوو به گۆڕستان
ترپه‌ی هه‌ناسه‌ی مرۆفێک نایه
بێ تۆ هه‌ر ده‌گریم وه‌ک ته‌عزێ بارێ
که‌سێک به‌هانای ناڵێم نایه
شعری بێ نازم پرسه‌ی داناوه
پێنوس هه‌ر ده‌گرێ و به لایه نایه
ده بگه‌ڕێوه له جێی هه‌ناسه‌م
بێ تۆ ژیانم وه‌ک دۆزه‌خ وایه
ده‌ڵێی له نازی دایک بێ به‌شم
بێ تۆ سه‌بوویم به هیچ که‌س نایه
..................................................