تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

burhannet نووسی:

[size=16]هاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاها
زۆر سه‌یر بوو ده‌ست خۆش
[/size]

زۆر سوپاس

4

[size=16]هاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاها
زۆر سه‌یر بوو ده‌ست خۆش
[/size]

3

نووسی:

سه‌ردیر هه‌له‌یه‌ تكایه‌ چاكی كه‌وه‌

ببوره‌ ناتوانم چاکی که‌م
سوپاس بۆ تێبینیکه‌ت

2

سه‌ردیر هه‌له‌یه‌ تكایه‌ چاكی كه‌وه‌

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/d6c9a4630e.jpg
چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپی به‌شداریان له‌ ووشانه‌ی یه‌كه‌می جامی جیهانی نه‌كرد!http://kurdup.com/up/uploads/picture/8631ae42b6.jpg

دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا بۆ یه‌كه‌م جار پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا چه‌ند ووڵاتێكی ئه‌وروپی فایلی خۆیان پێشكه‌ش كرد بۆ له‌ خۆ گرتنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ و له‌ یۆلیۆ ـی ساڵی 1930 فایلی گشت ووڵاته‌كانی گه‌یشته‌ سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی فیفا جۆل ریمێ كه‌ داهێنه‌ری جامی جیهانی بوو وه‌ له‌وانه‌ ووڵاتی ئۆڕۆگوایی فایله‌كه‌ی له‌ هه‌مووانی تر ته‌واو تر بوو بۆیه‌ شه‌ره‌فی له‌ خۆ گرتنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌وان به‌خشرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌ لایه‌ن چه‌ندین ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان دورست كرد و له‌وانه‌ فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا و ڕۆمانیا و یۆگۆسلافیا به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ نه‌كرد.



شۆرتی جۆزێپی میاتزا كه‌ته‌ خواره‌وه‌..به‌ڕازیلیه‌كان پێ كه‌ینین..دواتر به‌ گریان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌

له‌ یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی كه‌ له‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ئه‌نجام درا له‌ ساڵی 1938 له‌سه‌ر یاریگای ڤیلیدڕۆم له‌ شاری مارسیلیا له‌ فه‌ڕه‌نسا،ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ سویسری هانس ویترێخ لێدانێكی سزای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی هه‌ژمار كرد و گۆڵكاری ئیتاڵی جۆزێپی میاتزا له‌ كاتی چوونه‌ پێش بۆ لێدانی تۆپه‌كه‌ شۆرته‌كه‌ی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی پێكه‌نینی گشت لایه‌كی یاریگا و تایبه‌ت گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ۆاڵتێر جۆیلبێر به‌ حوكمی نزیكی له‌ یاریزانه‌وه‌ به‌مه‌ش میاتزا نه‌وه‌ستا و توانی گۆڵ تۆمار بكات ئه‌مه‌ش وای كرد به‌ڕازیلیه‌كان ڕه‌خنه‌ بگرن به‌ڵام میاتزا به‌م گۆڵه‌ توانی هه‌ڵبژارده‌ی بگه‌ینێته‌ یاری كۆتایی و له‌ دوای یارییه‌ گشت یاریزانانی به‌ڕازیل به‌ گریان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.





به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یۆهان كرۆیف



ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یۆهان كرۆیف به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی 1978 ـدا نه‌كرد هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێك بوو له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهانی له‌و كاته‌ بێ ڕكابه‌ر وه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی،،هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی كرۆیف بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌ هۆی زۆری په‌یوه‌ندی له‌ لایه‌ن نه‌ ناسراوانه‌وه‌ و به‌رده‌وامی گه‌یشتنی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ به‌ كرۆیف كه‌ تیادا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرا ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی بكردایه‌ به‌مه‌ش كرۆیف داوای لێ بوردنی له‌ هۆڵه‌ندیه‌كان كرد.

خێزانی یوری دیجۆركایێف و فۆرلان و چیرۆكێكی مێژوویی!!http://kurdup.com/up/uploads/picture/a68faa9668.jpg

ڕووداوێكی سه‌یر له‌ مێژووی تۆپی پێ ئه‌ویش كاتێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئۆڕۆگوایی له‌ ساڵی 2002 به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد له‌ كۆریا و یابان،هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ دیجۆركایێف و دیێگۆ فۆرلان به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد و له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی 1966 باوكی هه‌ردوو یاریزان به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد بوو ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌ ببێته‌ شتێكی مێژووی بۆ هه‌ردوو خێزان.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/52513bdf90.jpg
ئێمه‌ له‌سه‌ر شه‌قام یاری ناكه‌ین لیۆنیداس..ئێمه‌ له‌ جامی جیهان ـین!

له‌ ڕووداوێكی سه‌یری تری جامی جیهانی 1938 وه‌ له‌ یاری نێوان به‌ڕازیل و پۆله‌ندا كاتێك هێڕشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی لیۆنیداس لاپچینه‌كه‌ی له‌ پێ كرده‌وه‌ و فڕێی دایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و به‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ ووت كه‌وا ڕانه‌هاتووه‌ له‌ كه‌شی باراناوی به‌ لاپچین یاری بكات بۆیه‌ به‌ پێ په‌تی ده‌یه‌وێت یاری بكات كه‌چی ناوبژیوانی سویدی ئیڤان ئیكلندا ناچاری كرد كه‌وا دووباره‌ لاپچینه‌كه‌ له‌ پێ بكاته‌وه‌ به‌ هۆی یاسایی یارییه‌كه‌،جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌وا لیۆنیداس به‌ هه‌شت گۆڵ نازناوی گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.http://kurdup.com/up/uploads/picture/ec8d81fe61.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/b721846403.jpg




یاریگا