بابه‌ت: چه‌ند چیرۆکێکی سه‌یری مۆنیال
چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپی به‌شداریان له ووشانه‌ی یه‌كه‌می جامی جیهانی نه‌كرد!
دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا بۆ یه‌كه‌م جار پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا چه‌ند ووڵاتێكی ئه‌وروپی فایلی خۆیان پێشكه‌ش كرد بۆ له خۆ گرتنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه و له یۆلیۆ ـی ساڵی 1930 فایلی گشت ووڵاته‌كانی گه‌یشته سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی فیفا جۆل ریمێ كه داهێنه‌ری جامی جیهانی بوو وه له‌وانه ووڵاتی ئۆڕۆگوایی فایله‌كه‌ی له هه‌مووانی تر ته‌واو تر بوو بۆیه شه‌ره‌فی له خۆ گرتنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌وان به‌خشرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری له لایه‌ن چه‌ندین ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان دورست كرد و له‌وانه فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا و ڕۆمانیا و یۆگۆسلافیا به‌شداریان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه نه‌كرد.
شۆرتی جۆزێپی میاتزا كه‌ته خواره‌وه..به‌ڕازیلیه‌كان پێ كهینین..دواتر به گریان چوونه ده‌ره‌وه
له یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی كه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ئه‌نجام درا له ساڵی 1938 له‌سه‌ر یاریگای ڤیلیدڕۆم له شاری مارسیلیا له فه‌ڕه‌نسا،ناوبژیوانی یارییه‌كه سویسری هانس ویترێخ لێدانێكی سزای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی هه‌ژمار كرد و گۆڵكاری ئیتاڵی جۆزێپی میاتزا له كاتی چوونه پێش بۆ لێدانی تۆپه‌كه شۆرته‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی پێكه‌نینی گشت لایه‌كی یاریگا و تایبه‌ت گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی ۆاڵتێر جۆیلبێر به حوكمی نزیكی له یاریزانه‌وه به‌مه‌ش میاتزا نه‌وه‌ستا و توانی گۆڵ تۆمار بكات ئه‌مه‌ش وای كرد به‌ڕازیلیه‌كان ڕه‌خنه بگرن به‌ڵام میاتزا به‌م گۆڵه توانی هه‌ڵبژارده‌ی بگه‌ینێته یاری كۆتایی و له دوای یارییه گشت یاریزانانی به‌ڕازیل به گریان چوونه ده‌ره‌وه.
به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یۆهان كرۆیف
ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یۆهان كرۆیف به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی 1978 ـدا نه‌كرد هه‌رچه‌نده یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانه‌كانی جیهانی له‌و كاته بێ ڕكابه‌ر وه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی،،هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی كرۆیف بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به هۆی زۆری په‌یوه‌ندی له لایه‌ن نه ناسراوانه‌وه و به‌رده‌وامی گه‌یشتنی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه به كرۆیف كه تیادا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرا ئه‌گه‌ر به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی بكردایه به‌مه‌ش كرۆیف داوای لێ بوردنی له هۆڵه‌ندیه‌كان كرد.
خێزانی یوری دیجۆركایێف و فۆرلان و چیرۆكێكی مێژوویی!!
ڕووداوێكی سه‌یر له مێژووی تۆپی پێ ئه‌ویش كاتێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئۆڕۆگوایی له ساڵی 2002 به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد له كۆریا و یابان،هه‌ردوو ئه‌ستێره دیجۆركایێف و دیێگۆ فۆرلان به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد و له پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی 1966 باوكی هه‌ردوو یاریزان به‌رامبه‌ر یه‌ك یارییان كرد بوو ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه ببێته شتێكی مێژووی بۆ هه‌ردوو خێزان.
ئێمه له‌سه‌ر شه‌قام یاری ناكه‌ین لیۆنیداس..ئێمه له جامی جیهان ـین!
له ڕووداوێكی سه‌یری تری جامی جیهانی 1938 وه له یاری نێوان به‌ڕازیل و پۆله‌ندا كاتێك هێڕشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی لیۆنیداس لاپچینهكهی له پێ كرده‌وه و فڕێی دایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و به ناوبژیوانی یارییه‌كه ووت كه‌وا ڕانه‌هاتووه له كه‌شی باراناوی به لاپچین یاری بكات بۆیه به پێ په‌تی ده‌یه‌وێت یاری بكات كه‌چی ناوبژیوانی سویدی ئیڤان ئیكلندا ناچاری كرد كه‌وا دووباره لاپچینهكه له پێ بكاته‌وه به هۆی یاسایی یارییه‌كه،جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا لیۆنیداس به هه‌شت گۆڵ نازناوی گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریگا