زۆر سوپاس ئایه خان ..
به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی مۆندیالی 2010
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا” » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس ئایه خان ..
به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی مۆندیالی 2010
[size=18]به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی مۆنجیالی ئه‌م جاره بۆ ئیتاڵیا، ده‌ست خۆش كاك سه‌فین ماندوونه‌بی...[/size]
إنشاالله بۆ خۆمان ده‌بێت ،،،،
زۆر سوپاس ماه هه‌لوێست
ده ست خؤش وقه ت ماندوونه بيت.
هه رچه نده زؤرياريزانى شايسته ى بانگ نه كردووه،به لام إنشاالله نازناوبؤ إيتالياده بيت.
[size=24]له‌به‌ر گرنگی بابه‌ت و له‌سه‌ر داواکاری کاک لێدوان حه‌زمکرد پرفایلی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا” تان بۆ بڵاو بکه‌مه‌وه..
نوسه‌ر:سه‌فین
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ناسراوه به : Federazione Italiana Giuoco FIGC كه له ساڵی 1898 دامه‌زراوه.
ڕاهێنه‌ری : مارسێلۆ لیپی
كیشوه‌ری ئیتاڵیا : ئه‌وروپا
ڕیزبه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا : پله‌ی چواره‌م
ده‌ركه‌وتنی پێشوو له جامی جیهانی : 16 جار،،براوه لـه(1934،1938،1982،2006)…یاری كۆتایی و پێش كۆتایی لـه (1970،1990،1994)…به‌شدارییه‌كان..(1950،1954،1962،1966،1974،1978،1986،1998،2002)
*******************************
باكگراوندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :
به‌شداری كردنی ئه‌مجاره‌ی ئیتاڵیا پێویستی به هیچ پێشه‌كیه‌ك نیه له دوای هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌وا ئیتاڵیا دێت وه‌ك سه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی چونكه چوار نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه وه له جامی جیهانی ساڵی 2006 گشت جیهانیان تووشی شۆك كرد كاتێك بوونه پاڵه‌وانی جیهان،له دوای ئاستێكی خراپ له یۆرۆـی 2008 وه دوای ئه‌وه پێشكه‌ش كرنی ئاستێكی ناشیاو له كۆنفیدرێشن كاپ ئه‌وا هانده‌رانی ئیتاڵیا زیاتر متمانه‌یان به‌م هه‌ڵبژارده‌یه هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌مجاره‌ی جیهان.
*******************************
چۆنیه‌تی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ جامی جیهانی :
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی له گروپی هه‌شته‌مدا بوو وه توانی تا ڕاده‌یه‌ك به ئاسانی سه‌ربكه‌وێت وه به چه‌ندین شێواز یاری كرد له پاڵاوتنی جامی جیهانی وه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی تووشی هیچ دۆڕانێك نه‌هات له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
*******************************
خاڵی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :
مارسێلۆ لیپی حه‌ز ده‌كات باس له گروپی خۆی و تیمه‌كه‌ی بكات وه هه‌رگیز نایه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كانی به ته‌نیا بكات وه ئیتاڵیا به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه یاری ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن له 2006 یاری كرد وه هێڵی به‌رگری زۆر به‌هێزه كه پێك هاتووه له بوفۆن و كاناڤاڕۆ و چیلینی.
*******************************
خاڵی لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :
كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له هێڵی هێڕش بردن ـدایه وه ئیتاڵیا پێویستی به یاریزانێكی جیهانی وه‌ك میسی یان كاكا یان تۆرێس یان ڕۆنالدۆ هه‌یه چونكه ناتوانێت به یاریزانانی وه‌ك جیلاردینۆ و یاكوینتا و ڕۆسی و دی ناتالی هیچ شتێك به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانن مه‌ترسیه‌ك بخه‌نه به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر وه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆتی ڕه‌نگه هه‌ندێك شت بگۆڕێت.
*******************************
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا : مارسێلۆ لیپی
مارسێلۆ لیپی براوه‌یه وه خاوه‌ن تۆمارێكی زۆر باشه چونكه گشت نازناوه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه له خوولی ئیتاڵی و ئینتێركۆنتینێنتال و جامی جیهانی بۆیه هیچ شتێكی كه‌م نیه وه خاوه‌ن هزرێكی كراوه‌یه وه ده‌توانێت زۆر به باشی له‌گه‌ڵ گشت شته‌كان كار بكات.
*******************************
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له جامی جیهانی
جیانلویجی بوفۆن (یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا)
جیۆرجیۆ چیلینی (یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا)
ئاندرێیا پیرلۆ (ئه‌یسی میلان-ئیتالیا)
*******************************
چانسه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له جامی جیهانی
*******************************
پێکهاته‌ی سه‌ره‌تای ئیتالیا له28 یاریزان پێک دێت
گۆڵچی
بۆفۆن یوڤی...فیدریکۆ مارچێتی[کالیاری]....مۆرگان دی سانشێز[ناپۆلی]..
به‌گری
سلڤادۆری بۆچێتی و دۆمۆنیکۆ کریسیتۆ[جێنه‌وا]...لیۆناردۆ بۆنیچی [باری]...فابیۆ کانه‌ڤارۆ و چیلینی [یوڤی].... ماتیا کاسانی [پالێرمۆ]...کریستیان ماجیۆ [ناپۆلی]...زامبرۆتا[میلان]...
ناوه‌راست...
کامۆرانیزی و ماچیسیۆ[یوڤی]...ئاندریا کۆسۆ [کالیاری] دی رۆسی [رۆما] ...گاتووزۆ و پێرلۆ [میلان]...مۆتۆلیڤۆ[ڤیۆره‌نتینا]...بالمبۆ[سامپه‌دۆریا]...
سیمۆنی پیپی[ئۆدنیزی]
هێرشبه‌ر
ماركو بورييلو (ميلان) وئهنتۆونيو دي ناتالی (أودينيزی) وئهلبرتۆ جيلاردينۆ (فيورهنتينا) ڤیچوینزۆ یاکوینتا (يوڤانتۆس) وجانپاولۆ باتزينی (سامپهدۆريا) وفابيو گوالياريلا (ناپولی) وجيوسيبپی رۆسی (ڤياريال ).[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا” » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]