1

بابه‌ت: پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

[size=24]له‌به‌ر گرنگی بابه‌ت و له‌سه‌ر داواکاری کاک لێدوان حه‌زمکرد پرفایلی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا” تان بۆ بڵاو بکه‌مه‌وه‌..
نوسه‌ر:سه‌فین

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ناسراوه‌ به‌ : Federazione Italiana Giuoco FIGC كه‌ له‌ ساڵی 1898 دامه‌زراوه‌.

نه‌خشه‌ی ووڵاتی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/b1eee89c0a.jpg

  ئاڵای ووڵاتی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/235ec09d27.jpg

لۆگۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/dcfe6408e7.gif

درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/299668654d.jpg

ڕاهێنه‌ری : مارسێلۆ لیپیhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/2b87521c53.jpg
كیشوه‌ری ئیتاڵیا : ئه‌وروپا
ڕیزبه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا : پله‌ی چواره‌م
ده‌ركه‌وتنی پێشوو له‌ جامی جیهانی : 16 جار،،براوه‌ لـه‌(1934،1938،1982،2006)…یاری كۆتایی و پێش كۆتایی لـه‌ (1970،1990،1994)…به‌شدارییه‌كان..(1950،1954،1962،1966،1974،1978،1986،1998،2002)

*******************************

باكگراوندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/7558b0fef9.jpg
به‌شداری كردنی ئه‌مجاره‌ی ئیتاڵیا پێویستی به‌ هیچ پێشه‌كیه‌ك نیه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌وا ئیتاڵیا دێت وه‌ك سه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی چونكه‌ چوار نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌ وه‌ له‌ جامی جیهانی ساڵی 2006 گشت جیهانیان تووشی شۆك كرد كاتێك بوونه‌ پاڵه‌وانی جیهان،له‌ دوای ئاستێكی خراپ له‌ یۆرۆـی 2008 وه‌ دوای ئه‌وه‌ پێشكه‌ش كرنی ئاستێكی ناشیاو له‌ كۆنفیدرێشن كاپ ئه‌وا هانده‌رانی ئیتاڵیا زیاتر متمانه‌یان به‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌مجاره‌ی جیهان.

*******************************

چۆنیه‌تی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ جامی جیهانی :
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی له‌ گروپی هه‌شته‌مدا بوو وه‌ توانی تا ڕاده‌یه‌ك به‌ ئاسانی سه‌ربكه‌وێت وه‌ به‌ چه‌ندین شێواز یاری كرد له‌ پاڵاوتنی جامی جیهانی وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی تووشی هیچ دۆڕانێك نه‌هات له‌ پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.

*******************************

خاڵی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :http://kurdup.com/up/uploads/picture/60186be607.jpg
مارسێلۆ لیپی حه‌ز ده‌كات باس له‌ گروپی خۆی و تیمه‌كه‌ی بكات وه‌ هه‌رگیز نایه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كانی به‌ ته‌نیا بكات وه‌ ئیتاڵیا به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ یاری ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن له‌ 2006 یاری كرد وه‌ هێڵی به‌رگری زۆر به‌هێزه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ بوفۆن و كاناڤاڕۆ و چیلینی.

*******************************http://kurdup.com/up/uploads/picture/99f1ffe4b8.jpg

خاڵی لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا :
كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ هێڵی هێڕش بردن ـدایه‌ وه‌ ئیتاڵیا پێویستی به‌ یاریزانێكی جیهانی وه‌ك میسی یان كاكا یان تۆرێس یان ڕۆنالدۆ هه‌یه‌ چونكه‌ ناتوانێت به‌ یاریزانانی وه‌ك جیلاردینۆ و یاكوینتا و ڕۆسی و دی ناتالی هیچ شتێك به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانن مه‌ترسیه‌ك بخه‌نه‌ به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر وه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆتی ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك شت بگۆڕێت.

*******************************

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا : مارسێلۆ لیپی

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f46c8faae0.jpg

مارسێلۆ لیپی براوه‌یه‌ وه‌ خاوه‌ن تۆمارێكی زۆر باشه‌ چونكه‌ گشت نازناوه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ خوولی ئیتاڵی و ئینتێركۆنتینێنتال و جامی جیهانی بۆیه‌ هیچ شتێكی كه‌م نیه‌ وه‌ خاوه‌ن هزرێكی كراوه‌یه‌ وه‌ ده‌توانێت زۆر به‌ باشی له‌گه‌ڵ گشت شته‌كان كار بكات.

*******************************

ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ جامی جیهانی

جیانلویجی بوفۆن (یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/a529446025.jpg

جیۆرجیۆ چیلینی (یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا)
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ba6aeb031e.jpg

ئاندرێیا پیرلۆ (ئه‌یسی میلان-ئیتالیا)
http://kurdup.com/up/uploads/picture/1845d5d307.jpg

*******************************

چانسه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌ جامی جیهانی

http://kurdup.com/up/uploads/picture/51e74e12dc.png

*******************************
پێکهاته‌ی سه‌ره‌تای ئیتالیا له‌28 یاریزان پێک دێت
گۆڵچی
بۆفۆن یوڤی...فیدریکۆ مارچێتی[کالیاری]....مۆرگان دی سانشێز[ناپۆلی]..

به‌گری

سلڤادۆری بۆچێتی و دۆمۆنیکۆ کریسیتۆ[جێنه‌وا]...لیۆناردۆ بۆنیچی [باری]...فابیۆ کانه‌ڤارۆ و چیلینی [یوڤی]http://kurdup.com/up/uploads/picture/8568a30cd0.jpg.... ماتیا کاسانی [پالێرمۆ]...کریستیان ماجیۆ [ناپۆلی]...زامبرۆتا[میلان]...

ناوه‌راست...

کامۆرانیزی و ماچیسیۆ[یوڤی]...ئاندریا کۆسۆ [کالیاری] دی رۆسی [رۆما] ...گاتووزۆ و پێرلۆ [میلان]...مۆتۆلیڤۆ[ڤیۆره‌نتینا]...بالمبۆ[سامپه‌دۆریا]...
سیمۆنی پیپی[ئۆدنیزی]

هێرشبه‌ر

ماركو بورييلو (ميلان) وئه‌نتۆونيو دي ناتالی (أودينيزی) وئه‌لبرتۆ جيلاردينۆ (فيوره‌نتينا) ڤیچوینزۆ یاکوینتا (يوڤانتۆس) وجانپاولۆ باتزينی (سامپه‌دۆريا) وفابيو گوالياريلا (ناپولی) وجيوسيبپی رۆسی (ڤياريال ).[/size]

2

وه‌ڵام: پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

ده ست خؤش وقه ت ماندوونه بيت.
هه رچه نده زؤرياريزانى شايسته ى بانگ نه كردووه،به لام إنشاالله نازناوبؤ إيتالياده بيت.

3

وه‌ڵام: پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

إنشاالله بۆ خۆمان ده‌بێت ،،،،
زۆر سوپاس ماه‌ هه‌لوێست

4

وه‌ڵام: پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

[size=18]به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی مۆنجیالی ئه‌م جاره‌ بۆ ئیتاڵیا، ده‌ست خۆش كاك سه‌فین ماندوونه‌بی...[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

5

وه‌ڵام: پرۆفایلی “هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ..
به‌هیوای به‌ده‌ست هێنانی مۆندیالی 2010