تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
من خۆم ئه‌م جۆره‌ی ئێستام پێ باشتره، لێ ئه‌وانه‌ی پێشووش تامی خۆیان هه‌یه،كاك شاخه‌وان گوته‌نی ئه‌وان له ڕووداوی ڕاسته‌قینه نزیك بوون و ئاسانن بۆ تێگه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا بێنه‌و به‌رده‌ی زۆریان هه‌یه! په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر درێژه‌م به نووسین دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كه ساده بنووسم به‌ڵام بێ فه‌رامۆش كردنی "ته‌كنیك و واتا و ره‌وانبێژى و وێنه" هه‌روه‌ك كاك سیروانیش ئاماژه‌ی پێكردووه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌م كه كاك سه‌هه‌ند ئاماژه‌ی پێكردووه، قوڵ بوونه‌وه‌ی په‌یامی شیعره‌كه كێشه‌یه‌كه، كه په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی ووشه‌ی ساده و زاتی نیه! جا له‌م نێوه‌نده ئه‌وه‌ی خۆشحاڵم ده‌كا ئه‌وه‌یه كه شیعره‌كان بوونه‌ته دڵنه‌وایی بۆ هه‌ندێك هه‌روه‌ك كاك ڕه‌وان باسی لێوه كردووه.
Rawan_sherwani نووسی:ته‌وه‌رێکی جوانه، هه‌ردووکیان جوانن، من وه‌ک خۆم کۆنه‌کانم پێ جوانتر و خۆشتره نازانم له سه‌ره‌تادا له رووی ماناوه ساده‌تر بوون یان هۆکارێکی تره، پێ ده‌چیت نووسینی شیوازی ئیستای هۆنراوه‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ زه‌حمه‌ت تر بێت له شیوازی کۆنی . وه له وانه‌یه له لای زۆر که‌س شیوازی ئیستای جوانتریش بێت به‌لام من کۆنه‌کانم پێ خۆشتره،
ئیشتاش شعره کۆنه‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ زۆر ئه‌خوێنمه‌وه و له زۆر حاله‌تدا به‌کاریان ئه‌هێنم ..
بژین..
ده‌ستت خۆش بێت کاک شاخه‌وان . . .
منیش زۆرێک له هۆنراوه‌کانی کاک سه‌رهه‌نگم خوێندۆته‌وه له‌وانه‌ی پێشتر نوسیویه‌تی و ئه‌وانه‌ی ئێستاشی.
ڕاسته هه‌موومان هه‌ست به گۆڕانکاری ده‌که‌ین له شێوازی گشتی نوسینی شیعره‌کانی ، وه من پێم وایه ئه‌مه زیاتر به‌ره‌و پێش چونی نوسه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، به ڕای من له ڕووی ماناوه ئه‌وانه‌ی ئێستای زیاتر و قوڵتر بونهتهتهوه له واتاداری.
له هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم. . . که هۆنراوه‌کانی پێشتری ساده‌تر بوون و زۆرینه لێیان تێده‌گه‌یشت.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆ کاک سه‌رهه‌نگ.
[size=16]منیش وه‌ك خوینه‌رێكی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رهه‌نگ مافی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم هه‌یه
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من پێشكه‌وتنێكی زۆر باش به شیعره‌كانی سه‌رهه‌نگه‌وه ئه‌بینم، له ڕووی ته‌كنیك و واتا و ره‌وانبێژى و ڕوخساریشهوه، جاران سه‌رهه‌نگ شیعری بۆ كۆمه‌لێك كه‌سی سنوردار ئه‌نوسی، به‌ڵام وا هه‌سته‌كه‌م ئێستا بۆ خوێنه‌ر ئه‌نوسێت.
* یاریزان و ئه‌كته‌ر و گۆرانی بێژ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نێك به‌سه‌ر ببه‌ن ڕه‌نگه ئاستیان دابه‌زێت، به‌ڵام شاعیر تا ته‌مه‌نی هه‌ڵكشێت زیاتر ئه‌بێته خاوه‌ن به‌هره و ئه‌زمون و به‌رهه‌می جوان و ناوازه.. بۆیه بڕوام وایه سه‌رهه‌نگیش ڕۆژ به ڕۆژ پێشهكهوێت ..
ده‌ست خۆش كاكه شاخه‌وان ...[/size]
ته‌وه‌رێکی جوانه، هه‌ردووکیان جوانن، من وه‌ک خۆم کۆنه‌کانم پێ جوانتر و خۆشتره نازانم له سه‌ره‌تادا له رووی ماناوه ساده‌تر بوون یان هۆکارێکی تره، پێ ده‌چیت نووسینی شیوازی ئیستای هۆنراوه‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ زه‌حمه‌ت تر بێت له شیوازی کۆنی . وه له وانه‌یه له لای زۆر که‌س شیوازی ئیستای جوانتریش بێت به‌لام من کۆنه‌کانم پێ خۆشتره،
ئیشتاش شعره کۆنه‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ زۆر ئه‌خوێنمه‌وه و له زۆر حاله‌تدا به‌کاریان ئه‌هێنم ..
بژین..
سڵاو هاوڕێیان
پێم خۆش‌بوو گفت‌و گۆیه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر شیعره‌کانی کاک سرهنگ، شتێکی به‌رچاوه که کاک سرهنگ خاوه‌ن نووسینی زۆره که زۆرده‌مێکه خه‌ریکی نووسینه، له‌و کاته‌ی ناوسیومه خوێنه‌ری زۆربه‌ی شیعره‌کانم بێگومان هه‌ندێ شیعر هه‌یه زیاتر کاریگه‌رن یاخود جوانترن له هه‌ندێکی تر، من وه‌کوو خۆم زۆر شیعری ئه‌وم ئه‌ز به‌ر کردووه نه‌وه‌ک هه‌ر ته‌نها خوێندم بێته‌وه، به‌ڵام به‌تایبه‌تی شیعره کۆنه‌کانی، من به‌ڕای خۆم پێم وایه چه‌ند نووسینێکی ئێستای کاک سه‌رهه‌نگ به‌رامبه‌ر ده‌بێت به یه‌ک نووسینی کۆنی ئه‌مه ته‌نهای ڕای خۆمه، ئایه هۆی ئه‌مه ده‌بێ چی بێ ؟ له‌وانه‌یه ئه‌و کات بۆمن کاریگه‌ری هه‌بووبێت چوونکه ده‌بێت له‌و حاله‌ته‌دا بووبم که ئه‌و شیعره‌م خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ک بڵێن بۆمن و به‌سه‌رهاتێکم درووست کرابێت!، ئه‌وه‌ش ده‌بێ که کاک سه‌رهه‌نگ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نووسیبێته‌وه که ئه‌و به‌سه‌رهاته وایکردبێت جوان شیعره‌که بنووسێت و به‌لای ئێمه‌وه‌ش جوان بێت، یان ووشه‌ی جوانتری به‌کارهێنرابێت، نازانم ! ئه‌م پرسیاره بۆ خۆیی و هاوڕێیانی تر که چۆن ئه‌مه ده‌بینن !
نموونه‌ی هه‌ندێ له هۆنراوه کۆنه‌کان ( من و تۆ ، ئه‌وه چیت کرد ، ته‌نها شیعرن و به‌س ، تۆ ڕازی ، ویستم به‌بێ هۆ نه‌کوژێته‌وه ، له‌و ڕۆژه‌ی تۆم خۆش ویستووه ، تێکه‌ڵ ، له نێوان هه‌ولێر و تۆدا ، پێم سه‌یره ئه‌م پرسیاره ئه‌پرسی ، ئیتر سه‌رنج ناده‌مه چاوی هیچ کچێ ، شه‌رم مه‌که ) ئه‌مانه نموونه‌ی هه‌ندێ له کۆنه شیعری کاک سرهنگن که به شێوای پۆسته‌ر له‌لای منن وه بۆمن بوونه‌ته یادگارییه‌ک و تا هه‌میشه له‌گه‌ڵم ده‌بن
لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که شیعره نوێیه‌کانی کاک سرهنگ به شتێکی جوان دایان نهنێنم، شیعری ئێستای جوانه به‌ڵام به‌ڕای من ناگات به کۆنه‌کان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که کاک سرهنگ به‌وه ئاگه‌دار بێت که ئێمه شیعری کۆنی ئه‌ومان پێ جوانتر بوو نامانه‌وێ شێوازی نووسینی پێشان فه‌رامۆش بکات، من له‌گه‌ڵ بڵاو بوونی هه‌ر شیعرێکی نوێی کاک سرهنگ به په‌رۆشم بۆ خوێندنه‌وه‌ی چوونکه له سه‌ره‌تادا کاتێ ده‌مخوێنده‌وه زۆرم به‌لاوه جوان بوون مه‌به‌ستم شیعره کۆنه‌کانه بۆیه ئێستاش وا فێربوومه که به په‌رۆش بم بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شیعرێکی کاک سرهنگ که نهم خوێندبێته‌وه، به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موومان.
شاخه‌وان