بابه‌ت: شیعری نوێ و کۆنی سرهنگ محسن !
سڵاو هاوڕێیان
پێم خۆش‌بوو گفت‌و گۆیه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر شیعره‌کانی کاک سرهنگ، شتێکی به‌رچاوه که کاک سرهنگ خاوه‌ن نووسینی زۆره که زۆرده‌مێکه خه‌ریکی نووسینه، له‌و کاته‌ی ناوسیومه خوێنه‌ری زۆربه‌ی شیعره‌کانم بێگومان هه‌ندێ شیعر هه‌یه زیاتر کاریگه‌رن یاخود جوانترن له هه‌ندێکی تر، من وه‌کوو خۆم زۆر شیعری ئه‌وم ئه‌ز به‌ر کردووه نه‌وه‌ک هه‌ر ته‌نها خوێندم بێته‌وه، به‌ڵام به‌تایبه‌تی شیعره کۆنه‌کانی، من به‌ڕای خۆم پێم وایه چه‌ند نووسینێکی ئێستای کاک سه‌رهه‌نگ به‌رامبه‌ر ده‌بێت به یه‌ک نووسینی کۆنی ئه‌مه ته‌نهای ڕای خۆمه، ئایه هۆی ئه‌مه ده‌بێ چی بێ ؟ له‌وانه‌یه ئه‌و کات بۆمن کاریگه‌ری هه‌بووبێت چوونکه ده‌بێت له‌و حاله‌ته‌دا بووبم که ئه‌و شیعره‌م خوێندۆته‌وه هه‌روه‌ک بڵێن بۆمن و به‌سه‌رهاتێکم درووست کرابێت!، ئه‌وه‌ش ده‌بێ که کاک سه‌رهه‌نگ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نووسیبێته‌وه که ئه‌و به‌سه‌رهاته وایکردبێت جوان شیعره‌که بنووسێت و به‌لای ئێمه‌وه‌ش جوان بێت، یان ووشه‌ی جوانتری به‌کارهێنرابێت، نازانم ! ئه‌م پرسیاره بۆ خۆیی و هاوڕێیانی تر که چۆن ئه‌مه ده‌بینن !
نموونه‌ی هه‌ندێ له هۆنراوه کۆنه‌کان ( من و تۆ ، ئه‌وه چیت کرد ، ته‌نها شیعرن و به‌س ، تۆ ڕازی ، ویستم به‌بێ هۆ نه‌کوژێته‌وه ، له‌و ڕۆژه‌ی تۆم خۆش ویستووه ، تێکه‌ڵ ، له نێوان هه‌ولێر و تۆدا ، پێم سه‌یره ئه‌م پرسیاره ئه‌پرسی ، ئیتر سه‌رنج ناده‌مه چاوی هیچ کچێ ، شه‌رم مه‌که ) ئه‌مانه نموونه‌ی هه‌ندێ له کۆنه شیعری کاک سرهنگن که به شێوای پۆسته‌ر له‌لای منن وه بۆمن بوونه‌ته یادگارییه‌ک و تا هه‌میشه له‌گه‌ڵم ده‌بن
لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که شیعره نوێیه‌کانی کاک سرهنگ به شتێکی جوان دایان نهنێنم، شیعری ئێستای جوانه به‌ڵام به‌ڕای من ناگات به کۆنه‌کان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که کاک سرهنگ به‌وه ئاگه‌دار بێت که ئێمه شیعری کۆنی ئه‌ومان پێ جوانتر بوو نامانه‌وێ شێوازی نووسینی پێشان فه‌رامۆش بکات، من له‌گه‌ڵ بڵاو بوونی هه‌ر شیعرێکی نوێی کاک سرهنگ به په‌رۆشم بۆ خوێندنه‌وه‌ی چوونکه له سه‌ره‌تادا کاتێ ده‌مخوێنده‌وه زۆرم به‌لاوه جوان بوون مه‌به‌ستم شیعره کۆنه‌کانه بۆیه ئێستاش وا فێربوومه که به په‌رۆش بم بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شیعرێکی کاک سرهنگ که نهم خوێندبێته‌وه، به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موومان.
شاخه‌وان