saman.sangawy نووسی:من بەوەفام
ئەگەر کەسێ لە بیر بکەی هەرگیز وەفات بۆخۆت نیە
ڕەنگە بۆ ژیان دڵت بێ بەڵام هیچ هەستێکی نیە
من هەرکەسێ لە دڵمابێت زۆر ئەستەم دێتە دەرەوە
چی بکەم دڵم بەوەفایەوە بێ وەفایی ناڵێمەوە
بەهیچ کەس ناڵێم بێ وەفا تاکو کەس لەبیرم نەکا
تۆش بۆخۆت شیعرێ بنوسە کەڕەنگی لە شیعر بکا
من ئەڵێم چی بکەم ناتوانم کەتۆم لەبیر بچێتەوە
تۆ جێ ژوانیش ئەڕوخێنی و یادەکان ئەسڕیتەوە
ئەوینی من لەدڵدایە و وەکو خوێنە بۆژیانم
تۆ ئەوینت بۆخۆت نیەو ئەڵێ بیگۆڕە ژیانم
من ئەڵێم هەموو ژینم تۆی قەت لەبیرم مەبەرەوە
تۆئەڵێی لەیادم بکە و پێگەکەشم مەکەەوە
من بە تەنها شوێنی ژوانت سەبوری ئەدات بەدڵم
تۆشار بەیار ئەڕوخێنی و پێی ئەڵێ لێم دوربە گوڵم
بۆ بەخۆت ئەڵێ ئەویندار کەهێند وەفات بۆ یار نیە
بڕواناکەم بەم شێوەبی گەر وابی تۆ هەستت نیە
یادگاری هەرچەندە تاڵ بێت هەرگیز کۆتایی پێ نایە
ئەمە وەڵامی منە بۆت تۆش وەڵامت بێنە کایەسامان سەنگاوی
وەڵامێک بۆ کاک سەرهەنگ موحسینوهڵامی من:
تا توانیم ماڵه‌كه‌یم ڕازانده‌وه،
به‌هه‌ستی جوان و
گه‌وره‌یی وه‌فام
ئه‌وكاتانه‌ی كه بێده‌نگ ده‌بوو،
وام هه‌ست ده‌كرد
گه‌لێ تهنیامبوومه چرای
شه‌وه پڕ له هه‌سته‌كانی
به وێنه‌ی شێت
ڕجام لێیكرد، وتم بمپارێزه،
تا منیش ببمه هاوشانی ڕێتماڵم بۆی چێ كرد
له كۆشكی خه‌یاڵ و
دڵمی لێكچوو
له شاری جه‌نگ لێ‌بوو،
متمانه‌ی ته‌واوم پێوو،
ئه‌و خۆشه‌ویست،
كه‌س و كارم و
هه‌م هاوڕێ بوولهناكاو ڕه‌شه‌بای خیانه‌ت
ته‌مه‌نی گوڵی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
وه‌راندم به خۆڕایی!
هۆكار ئه‌وه‌یه كه نه‌فره‌تم لێكرد‌و
خۆم دایه ده‌ست
ژینی تهنیاییبهم حاڵه‌وه كێ هه‌یه
گله‌یم لێبكات و
به داماڵێنه‌ری دڵێكم بزانێ،
سوێندی بۆ ده‌خۆم
كه بێ گوناهم،
خه‌تا هه‌ر خۆی هۆكاره
خودا دهزانێسهرههنگ موحسین
02\06\2010، هه‌ولێر.
سوپاس کاک سەرهەنگ بەڵام
[size=16]ئازاری دوری و دابڕان تابڵێی ژانی گرانە
شەوانی تەنهایی عاشق تەنها چارەیان گریانە
بەس ئازار نیە و مردنە خەمی خیانەت لێ كرا‌و
ئازاری كۆتایی نایە هی ڕەنجێكی بەبا دراو
منیش وەك تۆ كوشتەی دەستی خیانەت و بێ وەفایم
شەوانە هاوڕێی قەڵەم و پەڕە و پەرتوك و تەنهایم
من ئازاری بێ وەفایی و خیانەت گەنجی گشت بردم
ڕەنگی لاوێتی نەهێشتم سەری ڕەشی سپی كردم
بەڵام دۆستم بێ وەفابوو ئەوبوكە خیانەتی كرد
بێ وەفایی و خیانەتیم بۆهەموو عاشقان باس كرد
بەڵام من بێ وەفا نابم ناگرم ڕێگەی خیانەت كار
بانەبم بەقسەی سەرزاری گەورەو بچوكی خەڵی شار
بەوەفام و یادرگاری كۆن قەت ناسڕمەوە لەژینم
گەر هەزار هیندەی تر خەم بی و قەت خۆشی لە تۆ نەبینم
تۆش ڕێگایەك بگرە رەبەر چارە دانێ بۆگریانت
یادگاری گۆن مەسوتێنە باڕەشی نەكات ژیانت
سامان سەنگاوی
٥ - ٦- ٢٠١٠ سلێمانی [/size]