تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ماكان نووسی:
saman.sangawy نووسی:

من بەوەفام

ئەگەر کەسێ لە بیر بکەی هەرگیز وەفات بۆخۆت نیە
ڕەنگە بۆ ژیان دڵت بێ بەڵام هیچ هەستێکی نیە
من هەرکەسێ لە دڵمابێت زۆر ئەستەم دێتە دەرەوە
چی بکەم دڵم بەوەفایەوە بێ وەفایی ناڵێمەوە
بەهیچ کەس ناڵێم بێ وەفا تاکو کەس لەبیرم نەکا
تۆش بۆخۆت شیعرێ بنوسە کەڕەنگی لە شیعر بکا
من ئەڵێم چی بکەم ناتوانم کەتۆم لەبیر بچێتەوە
تۆ جێ ژوانیش ئەڕوخێنی و یادەکان ئەسڕیتەوە
ئەوینی من لەدڵدایە و وەکو خوێنە بۆژیانم
تۆ ئەوینت بۆخۆت نیەو ئەڵێ بیگۆڕە ژیانم
من ئەڵێم هەموو ژینم  تۆی قەت لەبیرم مەبەرەوە
تۆئەڵێی لەیادم بکە و پێگەکەشم مەکەەوە
من بە تەنها شوێنی ژوانت سەبوری ئەدات بەدڵم
تۆشار بەیار ئەڕوخێنی و پێی ئەڵێ لێم دوربە گوڵم
بۆ بەخۆت ئەڵێ ئەویندار کەهێند وەفات بۆ یار نیە
بڕواناکەم بەم شێوەبی گەر وابی تۆ هەستت نیە
یادگاری هەرچەندە تاڵ بێت هەرگیز کۆتایی پێ نایە
ئەمە وەڵامی منە بۆت تۆش وەڵامت بێنە کایە

سامان سەنگاوی
وەڵامێک بۆ کاک سەرهەنگ موحسین

وه‌ڵامی من:

تا توانیم ماڵه‌كه‌یم ڕازانده‌وه،‌
به‌هه‌ستی جوان و
گه‌وره‌یی وه‌فام
ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ بێده‌نگ ده‌بوو،
وام هه‌ست ده‌كرد
گه‌لێ ته‌نیام

بوومه‌ چرای
شه‌وه‌ پڕ له‌ هه‌سته‌كانی
به‌ وێنه‌ی شێت
ڕجام لێیكرد، وتم بمپارێزه‌،
تا منیش ببمه‌ هاوشانی ڕێت

ماڵم بۆی چێ كرد
له‌ كۆشكی خه‌یاڵ و
دڵمی لێكچوو
له‌ شاری جه‌نگ لێبوو،
متمانه‌ی ته‌واوم پێوو،
ئه‌و خۆشه‌ویست،
كه‌س و كارم و
هه‌م هاوڕێ بوو

له‌ناكاو ڕه‌شه‌بای خیانه‌ت
ته‌مه‌نی گوڵی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
وه‌راندم به‌ خۆڕایی!
هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌فره‌تم لێكردو
خۆم دایه‌ ده‌ست
ژینی ته‌نیایی

به‌م حاڵه‌وه‌ كێ هه‌یه‌
گله‌یم لێبكات و
به‌ داماڵێنه‌ری دڵێكم بزانێ،
سوێندی بۆ ده‌خۆم
كه‌ بێ گوناهم،
خه‌تا هه‌ر خۆی هۆكاره‌
خودا ده‌زانێ

سه‌رهه‌نگ موحسین
02\06\2010، هه‌ولێر.

سوپاس کاک سەرهەنگ  بەڵام


[size=16]ئازاری دوری و دابڕان تابڵێی ژانی گرانە
شەوانی تەنهایی عاشق تەنها چارەیان گریانە
بەس ئازار نیە و مردنە خەمی خیانەت لێ‌ كراو
ئازاری كۆتایی نایە هی ڕەنجێكی بەبا دراو
منیش وەك تۆ كوشتەی دەستی خیانەت و بێ‌ وەفایم
شەوانە هاوڕێی  قەڵەم و پەڕە و پەرتوك  و تەنهایم
من ئازاری بێ‌ وەفایی و خیانەت گەنجی گشت بردم
ڕەنگی لاوێتی نەهێشتم سەری ڕەشی سپی كردم
بەڵام دۆستم بێ‌ وەفابوو ئەوبوكە خیانەتی كرد
بێ‌ وەفایی و خیانەتیم بۆهەموو عاشقان باس كرد
بەڵام من بێ‌ وەفا نابم ناگرم ڕێگەی خیانەت كار
بانەبم بەقسەی سەرزاری گەورەو بچوكی خەڵی شار
بەوەفام و یادرگاری كۆن قەت ناسڕمەوە لەژینم
گەر هەزار هیندەی تر خەم بی و قەت خۆشی لە تۆ نەبینم
تۆش ڕێگایەك بگرە رەبەر چارە دانێ‌ بۆگریانت 
یادگاری گۆن مەسوتێنە باڕەشی نەكات ژیانت 
سامان سەنگاوی
٥ - ٦- ٢٠١٠  سلێمانی [/size]

7

[size=16]سوپاس بۆ وەڵامەکانتان و بۆ پەیامە جوانەکانتان ...  بەڵام کەسی مەبست دەنگی نەبوو [/size]

6

ده سته كانتان خؤش بى و سه ركه وتوو بن
هؤنراوه ى زؤر خؤش و بر مانان
هيواى به رده واميتان بؤ ده خوازم
هيوام سه ركه وتنتانه كاكه سامان و كاكه سه رهه نك

5

ماشاالله‌
ده‌ست خوش كاكا سامان به‌راستی وه‌لامه‌كی جوانه‌ هیوادارم سه‌رهه‌نگ  وه‌لامه‌كه‌ی به‌ قوه‌ت تر بیت

4

[size=19]ماشاءالله‌ له‌و دوو شاعیره‌!! ڕووبه‌روو بونه‌وه‌یكی رێك و جوانه‌ smile به‌هیوای سه‌ركه‌ووتن بۆ هه‌ردوو شاعیره‌كه‌مان.:).[/size]

3

هه‌ر بژيت کاک سامان

2

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ سامان گیان هه‌ر بژیت هه‌ر سه‌رکه‌توبی [/size]

1

[center][size=16]سڵاو ئەم کاتەتان باش هیوام وایە هەموولایەکتان هەر شاد بن
ئەم هۆنراوەیە بو بەمایەی ئەوەی چەند شیحرۆچکەیەکی لێ بکەوێتەوە ... هیوم وایە کاک سەرهەنگیش بەدڵێکی فراوان وەری بگرێت و تەنها بۆ خۆشی نوسیومە ....

من سەرەتا شیعرێکم نوسی بە ناوی چی بکەم

چــــــــی بـــــــکـــــه‌م
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ‌ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا
چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ‌ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە
چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە
چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە
چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ‌ خۆش بكاتەوە
چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا
چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا
چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ‌ خەیاڵم جێ‌ بێڵێ‌
چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ‌
چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران
چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ‌ وەكو پیری دەردەداران
چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر
چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر
چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ‌ كاتەوە
چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە
چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم
چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ‌ ژینم
چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە
چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە .

سامان سه‌نگاوی
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

پاشان کاک سەرهەنگ بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە

ئه‌م شیعره‌، وه‌ڵامێكه‌ بۆ بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌ندام ئازیزی YSM21.net مه‌ریه‌م خان، بابه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی: چی بكه‌م؟ بڵاو كردۆته‌وه‌.

(ده‌زانی چی بكه‌)

بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌به‌دی
له‌ هیچ شتێكی
من مه‌نۆڕه‌،
تێكه‌ڵ به‌خوێنمی،
بمبه‌ فریاكه‌وتن* و
خوێنه‌كه‌م بگۆڕه‌

بۆ جیابوونه‌وه‌مان
ده‌زانی چی بكه‌:
شریتی ته‌مه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌
دووباره‌ ناوم
له‌ گۆگڵ سێرچ مه‌كه‌،
كه‌ كردیشت
ته‌نانه‌ت ناونیشانی پێگه‌كه‌شم**
مه‌خوێنه‌وه!‌

بۆ ئه‌وه‌ی
لێم جیا ببیته‌وه‌،
ئه‌و شوێنانه‌ی
یادگاریمان لێی هه‌یه‌
بیڕوخێنه‌،
واته‌ هه‌موو كوردستان!‌
بۆ ئه‌مه‌شیان هێزی ڕه‌شه‌با،
لافاو و بومه‌له‌رزه‌
به‌ده‌ست بێنه‌

ئه‌گه‌ر به‌ هیچ ڕێگه‌یێ
نه‌تتوانی
له‌من جیاببیته‌وه‌،
به‌ دنیایه‌ك داوای لێبوردن
خۆت ساز بده‌،
مۆبایله‌كه‌م كردیته‌وه‌!

سه‌رهه‌نگ موحسین
17\04\2010، هه‌ولێر.
_____________________
پاشان منیش بەم شێوەیە وەڵامم بۆ وتەکانی بەڕێز سەرهەنگ موحسین نوسیوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوم ...


من بەوەفام


ئەگەر کەسێ لە بیر بکەی هەرگیز وەفات بۆخۆت نیە
ڕەنگە بۆ ژیان دڵت بێ بەڵام هیچ هەستێکی نیە
من هەرکەسێ لە دڵمابێت زۆر ئەستەم دێتە دەرەوە
چی بکەم دڵم بەوەفایەوە بێ وەفایی ناڵێمەوە
بەهیچ کەس ناڵێم بێ وەفا تاکو کەس لەبیرم نەکا
تۆش بۆخۆت شیعرێ بنوسە کەڕەنگی لە شیعر بکا
من ئەڵێم چی بکەم ناتوانم کەتۆم لەبیر بچێتەوە
تۆ جێ ژوانیش ئەڕوخێنی و یادەکان ئەسڕیتەوە
ئەوینی من لەدڵدایە و وەکو خوێنە بۆژیانم
تۆ ئەوینت بۆخۆت نیەو ئەڵێ بیگۆڕە ژیانم
من ئەڵێم هەموو ژینم  تۆی قەت لەبیرم مەبەرەوە
تۆئەڵێی لەیادم بکە و پێگەکەشم مەکەەوە
من بە تەنها شوێنی ژوانت سەبوری ئەدات بەدڵم
تۆشار بەیار ئەڕوخێنی و پێی ئەڵێ لێم دوربە گوڵم
بۆ بەخۆت ئەڵێ ئەویندار کەهێند وەفات بۆ یار نیە
بڕواناکەم بەم شێوەبی گەر وابی تۆ هەستت نیە
یادگاری هەرچەندە تاڵ بێت هەرگیز کۆتایی پێ نایە
ئەمە وەڵامی منە بۆت تۆش وەڵامت بێنە کایە

سامان سەنگاوی

وەڵامێک بۆ کاک سەرهەنگ موحسین [/size][/center]