تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌سته‌کانت خۆش کاک لێزمه‌...
بێگومان به‌سه‌رهاته‌که‌ زیره‌کی و لێهاتوویی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌رده‌خات!
ئه‌و که‌سێکی زۆر لێزان و شاره‌زا بووه‌ له‌ باره‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

1

یه‌كێك له‌وزانايانه‌ی كه‌ زۆر رقی له‌ئیمام ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له‌مه‌جلیسی مه‌نسورا بیشكێنی.. ده‌لێت" ئیمام! ئێمه‌ خه‌لیفه‌ ئه‌مرمان پێ ده‌كات.. به‌كوشتنی كه‌سانێك ئایا ئێمه‌ گوناهبار ده‌بین یان نه‌؟
ئه‌ویش بییر ده‌كاته‌وه‌ لێره‌دا بلێ چی؟ ده‌فه‌رموێ: ئایا به‌ناحه‌ق پێتان ده‌كوژێ یا به‌حه‌ق؟ ئه‌ویش ده‌می ده‌بێت به‌ته‌لَه‌ی ته‌قیو خۆ ناوێرێ بلێ به‌ناهه‌ق.. ده‌لێت به‌هه‌ق.. ده‌لێت كه‌مادام به‌هه‌ق پێتان بكوژێ ئیتر پرسیاری ناوێ..
كابرا ته‌ریق ده‌بێته‌وه‌، ئیمام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مبێی بكات به‌مه‌نسوور ده‌لێ: قوربان! جارێكیان شێری پاشای دارستان نه‌خۆش ده‌بێت، هه‌موو گیانداران ده‌چن بۆلای جگه‌ له‌رێوی. گورگیش كه‌ زۆر رقی له‌رێوی ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌هه‌ل ده‌زانێ تا فیتنه‌یه‌كی بۆ بكات له‌لای پاشا.. ده‌لێ قوربان ئه‌وه‌ ریوی رقیه‌تی له‌جه‌نابت بۆیه‌ نه‌هات.. چاوت لێیه‌ هه‌مو گیانداران هاتن جگه‌ له‌و.. پاش ماوه‌یك رێوێ دیت وپاشایش غه‌زه‌بی لێ گرتووه‌ , و لێی ده‌پرسێ ئه‌وه‌ بۆ نه‌هاتی بۆلام؟ ئه‌ویش ده‌لێ قوربان بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ چ ده‌رمانێ بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تۆ باشه‌؟ ئه‌ویش ده‌لێ ده‌ی دۆزیته‌وه‌؟ ده‌‌لێ به‌لێ.. پاشا ده‌لێ ده‌ی ئه‌وه‌ چیه‌؟ ده‌‌لێ قوربان ! خوێنی پاژنه‌ی گورگه‌.. ئه‌ویش ده‌لێ چۆن؟ ده‌لێ: ده‌بێ مێخێك به‌لاقی گورگا بكوتی و خوێنه‌كه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌وه‌ بیهه‌نوویت.. ئه‌وانیش ئه‌وكاره‌ له‌ته‌ك گورگا ده‌كه‌ن، و گورگ پێلاوه‌كانی سوور ده‌بێت و پاشان ریوی ده‌چێته‌ لایه‌وه‌و پێی ده‌لَێت: پێلاو سوور! ئه‌مجاره‌ لاقت بوو جارێكی تر كه‌لـله‌ت ده‌بێ!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاگات له‌خۆت بێ.. هه‌موو مه‌جلیسه‌كه‌ به‌جارێك ده‌ده‌نه‌ هاڕه‌ی پێكه‌نیین.

سه‌رچاوه‌ : م. حسن پێنجوێنی