بابه‌ت: گه‌وره‌یی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه:
یه‌كێك لهوزانايانهی كه زۆر رقی له‌ئیمام ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له‌مه‌جلیسی مهنسورا بیشكێنی.. ده‌لێت" ئیمام! ئێمه خه‌لیفه ئه‌مرمان پێ ده‌كات.. به‌كوشتنی كه‌سانێك ئایا ئێمه گوناهبار ده‌بین یان نه؟
ئه‌ویش بییر ده‌كاته‌وه لێره‌دا بلێ چی؟ ده‌فه‌رموێ: ئایا به‌ناحه‌ق پێتان ده‌كوژێ یا به‌حه‌ق؟ ئه‌ویش ده‌می ده‌بێت بهتهلَهی ته‌قیو خۆ ناوێرێ بلێ به‌ناهه‌ق.. ده‌لێت به‌هه‌ق.. ده‌لێت كه‌مادام به‌هه‌ق پێتان بكوژێ ئیتر پرسیاری ناوێ..
كابرا ته‌ریق ده‌بێته‌وه، ئیمام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مبێی بكات بهمهنسوور ده‌لێ: قوربان! جارێكیان شێری پاشای دارستان نه‌خۆش ده‌بێت، هه‌موو گیانداران ده‌چن بۆلای جگه لهرێوی. گورگیش كه زۆر رقی لهرێوی ده‌بێت ئه‌مه به‌هه‌ل ده‌زانێ تا فیتنه‌یه‌كی بۆ بكات له‌لای پاشا.. ده‌لێ قوربان ئه‌وه ریوی رقیهتی له‌جه‌نابت بۆیه نه‌هات.. چاوت لێیه هه‌مو گیانداران هاتن جگه له‌و.. پاش ماوه‌یك رێوێ دیت وپاشایش غه‌زه‌بی لێ گرتووه , و لێی ده‌پرسێ ئه‌وه بۆ نه‌هاتی بۆلام؟ ئه‌ویش ده‌لێ قوربان بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه چ ده‌رمانێ بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تۆ باشه؟ ئه‌ویش ده‌لێ ده‌ی دۆزیته‌وه؟ ده‌لێ به‌لێ.. پاشا ده‌لێ ده‌ی ئه‌وه چیه؟ ده‌لێ قوربان ! خوێنی پاژنه‌ی گورگه.. ئه‌ویش ده‌لێ چۆن؟ ده‌لێ: ده‌بێ مێخێك به‌لاقی گورگا بكوتی و خوێنه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه‌و به‌وه بیههنوویت.. ئه‌وانیش ئه‌وكاره له‌ته‌ك گورگا ده‌كه‌ن، و گورگ پێلاوه‌كانی سوور ده‌بێت و پاشان ریوی ده‌چێته لایه‌وه‌و پێی دهلَێت: پێلاو سوور! ئه‌مجاره لاقت بوو جارێكی تر كهلـلهت ده‌بێ!! له‌به‌ر ئه‌وه ئاگات له‌خۆت بێ.. هه‌موو مه‌جلیسه‌كه به‌جارێك ده‌ده‌نه هاڕه‌ی پێكه‌نیین.
سه‌رچاوه : م. حسن پێنجوێنی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!