تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
بابهته چالاكهكان بابهته بێ وهڵامهكان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وهڵامی نوێ بنووسه
وهڵامی نوێ بنووسه
وهڵامه نوێكهی بنووسه و بینێره
دهتوانیت: BBCode وێنه خهنده بهكار ببهیت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینهوهی بابهت / نوێترین یهكهم
ياس نووسی:[size=16]من بيم واية ئةم كورة توشى نةخوشى دةرونى بوة نةك هةلجون
جونكة هةلجونى مروف بةبةردةوامى خوى لةخوى دا نةخوشى دةرونية
وة زور خةلك كةكيشةيان دةبيت ئةوروبايان بى جارةسةرة
بةلام تا نةكةنة وى نازانن جارةسةر دةبى لةخودى مروف دابيت
مروف كةر لةخودى خوى بةدواى جارةسةرنةكةرى شوين ودوركةوتنةوة جارةسةرت ناكات
دةستةكانت خوش بيت كاك ديلمان سةركةوتوبيت بزيت[/size]
[size=16]ههڵچوینیش كێشهی دهرونیه ...!
خاتوو یاس مهرج نیه دووره كهوتنهوه له وڵات كێشهكان چاره سهر نهكات ،له ههموو كاتێك نا ،بهڵام زۆر كاتت دوور كهوتنهوه ئهبێته هۆكارێك بۆ گۆرانكاریهكانی ژیان ، ئیتر كه كهسێك سهیر ئهكات له شوێنهی كه لێ ئهژی تهمهنێكی زۆری بهسهر بردوه ،ئهم تهمهنه زۆر لهم شوێنه
به فیڕۆ چوه ،ئیتر ناچاره شوێنی خۆی بگۆرێت لهم شوێنی كه هیچ خۆشیهكی نهدیوه بڕوات بۆ شوێنكتر ،،
سهرچڵ سهدانی وهكوو سهرچڵ ژیانی خۆیان له ناوبردوه ،ئهگهرچی ئهمه بریارێكی ههڵهیه بهڵام بێزاری وای لێ كردوون كه پهنا بهرن بۆ خۆ كووشتن ،وه به سهدانی وا كه رۆژانه به رۆح ئهمرن تهنها به جهسته ئهژین ،
ئایا هۆكاری چیه ،،كه گهنج بێزاره له وڵات ...؟كه گهنج خۆی ئهكوژێت ..؟كهنج بهرهو ههندران كۆچ ئهكات ..؟
ئهم پرسیاره له كێ بكرێ ...؟ كێ وهڵامی ئهم پرسیاره ئهداتهوه ...؟كێ گوێت لێ ئهگرێت ؟ كێ روحی رۆڵهی وهڵاتهكهی لا شیرینه ؟
[/size]
[size=16]من بيم واية ئةم كورة توشى نةخوشى دةرونى بوة نةك هةلجون
جونكة هةلجونى مروف بةبةردةوامى خوى لةخوى دا نةخوشى دةرونية
وة زور خةلك كةكيشةيان دةبيت ئةوروبايان بى جارةسةرة
بةلام تا نةكةنة وى نازانن جارةسةر دةبى لةخودى مروف دابيت
مروف كةر لةخودى خوى بةدواى جارةسةرنةكةرى شوين ودوركةوتنةوة جارةسةرت ناكات
دةستةكانت خوش بيت كاك ديلمان سةركةوتوبيت بزيت[/size]
[size=16]وەك ئەوەی خۆی بۆ بەرنامەی خۆكوشتنەكەی ئامادە كردبێت، ئەو ئێوارەیە داوای لەبراو خوشكەكانی كردووە پێكەوە نانی ئێوارە بخۆن، بەڵام ئەوە تەنها خەیاڵی نێو مێشكی خۆی بوو تا ئەو كاتەی دەنگی فیشەكێك هاوارو قیژەیەكی زۆری نایەوە. برادەرێكی سەرچڵ دەڵێ " تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی لێم ببوورە، لەگەڵ ماڵەوە بووەتە دەنگە دەنگم و پاش كاژێرێكی دیكە خۆم دەكوژم".
شەهێن عومەر، خوشكە گەورەكەی سەرچڵ، ماڵیان بەتەنیشت ماڵی باوكییەوەیە و دەڵێ درەنگی ئێوارە سەرچڵ هات و گوتی، وەرە ئەودیو، بائێوارە پێكەوە نان بخۆین "بەڵام من خواردنم ئامادەكردبوو، بۆیە گوتم سەرچڵ گیان دوای نان خواردن دێم"، بەڵام كاژێر 8ی شەو، دەنگی گریان و هاوار شەهێنی بردە سەر تەرمی براكەی "بەفیشەك خۆی كوشتبوو".
كەیوان ساڵح، كە هاوسەری شەهێنە گوتی ئەو هیچ نهێنییەكی خۆی لای من باس نەكردووە"كەسێكی زۆر توڕەبوو، كە دەنگە دەنگ پەیدابوو، وامزانی سەرچڵ لەمنداڵەكان دەدات"، بەڵام دەنگە دەنگەكە، هاتوهاواری دوای خۆكوشتنی سەرچڵ بووە. كەیوان گوتی"بەشێوەیەك رەفتاری دەكرد، وەك ئەوەی نەخۆشی دەروونی هەبێ".
سەرچڵ عومەر ئەحمەدی تەمەن 19ساڵ، خەڵكی شارۆچكەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی بوو، پۆلیسی بەرگری شارستانی ئەو شارۆچكەیە بوو. كاژێر 8ی شەوی 23/5/2010 لەنێو ماڵی خۆیدا بە گوللەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
كەسوكاری سەرچڵ كێشەكە تەنیا بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، كە ماوەیەكە داوای ئەوەی كردووە بڕواتە هەندەران، بەڵام رێگەی پێنەدراوە. چۆمان عومەر برای سەرچڵ دەڵێ، هیچ كێشەیەكی نەبوو "ماوەیەك بوو هەر دەیگووت دەڕۆمە دەرەوەو لێرە بێزارم". پێش نان خواردنی ئێوارە سەرچڵ بەچۆمانیشی گوتووە با ئێوارە پێكەوە نان بخۆین "بەڵام من دەچووم بۆ ماڵی برایەكم لە سلێمانی، بۆیە نەمامەوە"، دواتر چۆمان بە تەلەفۆن هەواڵی خۆكوشتنی براكەی دەبیستێ.
چۆمان ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی ئەوەی لەتەمەنی 7ساڵیدا سەرچڵ كەوتووەتە ئاوێكەوەو خەریكبووە بخنكێت، پزیشك پێیگوتبوون تا تەمەنی 18ساڵی دەبێت ئاگایان لێی بێت "چونكە وەك پزیشك گوتی، ئەو تووشی نەخۆشی هەڵچوون بووە، هەرواش بوو، چونكە زۆر توڕەبوو".
هەواڵی مەرگی سەرچڵ بۆ یەكێك لە برادەرە هەرە نزیكەكانی، چاوەڕوان كراو بوو. پشتیوان مەحموودی هاوڕێی نزیكی سەرچڵ، كە ماوەی دە مانگە تێكەڵی بووە دەڵێ، یەكتریمان زۆر خۆشدەویست و هەموو كێشەكانمان بۆ یەك باس دەكرد "ئەو رۆژە تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی لێم ببورە، دەبێت گەردنم ئازاد بكەی، لەگەڵ ماڵەوە بووەتە دەنگە دەنگم و پاش كاژێرێكی دیكە خۆم دەكوژم".
پشتیوان بەپەلە خۆی دەگەیێنێتە سەرچڵ تا لەكێشەكەی تێبگات "رۆشتم بۆ لای و زۆرم قسە لەگەڵ كرد، بەڵام ئەو هەر دەیگوت من بێزارم و دەمەوێت بڕۆمە ئەوروپا، سووربوو لەسەر ئەوەی كە یان بڕوات، یان خۆی بكوژێت". پاش چەند خولەكێك، دەنگە دەنگ و هاوار جارێكی دیكە پشتیوان دەبەنەوە بەردەم ماڵی سەرچڵ " ئەو خۆی كوشتبوو". پشتیوان وایگوت.
قسەیەك زۆر جار ئارام لە سەرچڵی هاوڕێی بیستبێت ئاخ و داخی گەیشتنی بووە بە ئەوروپا. ئارام حەمە نوری، كە یەكێكە لەهاوڕێكانی سەرچڵ دەڵێ، پشتیوان تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی"سەرچڵ بێزارەو دەڵێ خۆم دەكوژم"، بەڵام كاتێك ئەو گەیشتووەتە ماڵیان، تەنیا تەرمی بێ گیانی سەرچڵ مابوو.
نەقیب عەتا، بەرپرسی پۆلیسی شارۆچكەی عەربەت بە(رووداو)ی راگەیاند، ئەوان لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكەن"كەسوكاری دەڵێن لەبەر ئەوروپا وای لەخۆی كردووە، بەڵام ئێمە هێشتا لێكۆڵینەوەی خۆمان تەواو نەكردووە .
سهربهست [/size]