تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ئێستا له‌ هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ڕۆژی 11 / 6 / 2010 ده‌ست پێكی یاریه‌كانی جامی جیهانی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تیه‌ له‌ ئاستی جیهان ، سه‌ره‌تای ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1930 كه‌ یه‌كه‌م مۆندیال بوو ئه‌وكات 13 هه‌ڵبژارده‌ به‌ژداریان كردوو خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای توانی به‌ناوی یه‌كه‌م مۆندیال ناوی خۆی بخاته‌ مێژوو پاشان ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌رده‌وام بوو تاساڵی 1938 پاشان مۆندیال وه‌ستا به‌ هۆی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانیه‌وه‌ ، له‌ ساڵی 1950 دووباره‌ به‌ سیسته‌مێكی نوێ مۆندیال ده‌ستی پێكرده‌وه‌ پاشان هه‌رچوار ساڵێك بێ وه‌ستان ده‌ستی پێكرد تاكو ئێستا ، بۆ یه‌كه‌م جار مۆندیال له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری " ئه‌مریكای باشوور و ئه‌وروپا " مۆندیال له كیشوه‌ری ئاسیا كه‌‌ هه‌ردوو وڵاتی " كۆریای باشوور و ژاپۆن " به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وكات پاڵه‌وانی مۆندیال به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه‌ بوو كاتێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ مۆندیالی ئه‌مجاره‌ش كیشوه‌ری ڕه‌ش " ئه‌فریقیا " ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی پێ ده‌سپێردرێت كاتێك دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ین ، هه‌ڵبژارده‌ زلهێزه‌كانی جیهان " به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئینگلته‌ره‌ .....هتد .. " كه‌ هه‌رده‌م پاڵێوراو بووینه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی مۆندیال .



 


پاڵه‌وانه‌كانی جامی جیهانی له‌ مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006

1 - 1930 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له‌ ووڵاتی ئۆره‌گوای
2 - 1934 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له‌ ووڵاتی ئیتاڵیا
3 - 1938 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له‌ ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
4 - 1950 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له‌ ووڵاتی به‌ڕازیل
5 - 1954 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له‌ ووڵاتی سویسرا
6 - 1958 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له‌ ووڵاتی سوید
7 - 1962 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له‌ ووڵاتی شیلی
8 - 1966 پاڵه‌وان ( ئینگڵته‌را ) له‌ ووڵاتی ئینگڵته‌ره‌
9 - 1970 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له‌ ووڵاتی مه‌كسیك
10 - 1974 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
11 - 1978 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له‌ ووڵاتی ئیسپانیا
13 - 1986 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) له‌ ووڵاتی مه‌كسیك
14 - 1990 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له‌ ووڵاتی ئیتاڵیا
15 - 1994 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له‌ ووڵاتی ئه‌مریكا
16 - 1998 پاڵه‌وان ( فه‌ڕه‌نسا ) له‌ ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
17 - 2002 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له‌ ووڵاتی كۆریای باشوور و ژاپۆن
18 - 2006 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
19 - 2010 پاڵه‌وان ( ؟ ) له‌ ووڵاتی ئه‌فریقیای باشوور