بابه‌ت: بةتيبةربونى كات ئيستالة هةموو
به تێپه‌ڕبوونی كات ئێستا له هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ڕۆژی 11 / 6 / 2010 ده‌ست پێكی یاریه‌كانی جامی جیهانی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ن كه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تیه له ئاستی جیهان ، سه‌ره‌تای ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930 كه یه‌كه‌م مۆندیال بوو ئه‌وكات 13 هه‌ڵبژارده به‌ژداریان كردوو خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای توانی به‌ناوی یه‌كه‌م مۆندیال ناوی خۆی بخاته مێژوو پاشان ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌رده‌وام بوو تاساڵی 1938 پاشان مۆندیال وه‌ستا به هۆی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانیه‌وه ، له ساڵی 1950 دووباره به سیسته‌مێكی نوێ مۆندیال ده‌ستی پێكرده‌وه پاشان هه‌رچوار ساڵێك بێ وه‌ستان ده‌ستی پێكرد تاكو ئێستا ، بۆ یه‌كه‌م جار مۆندیال له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری " ئه‌مریكای باشوور و ئه‌وروپا " مۆندیال له كیشوه‌ری ئاسیا كه هه‌ردوو وڵاتی " كۆریای باشوور و ژاپۆن " به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وكات پاڵه‌وانی مۆندیال به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه بوو كاتێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له مۆندیالی ئه‌مجاره‌ش كیشوه‌ری ڕه‌ش " ئه‌فریقیا " ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی پێ ده‌سپێردرێت كاتێك دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ین ، هه‌ڵبژارده زلهێزه‌كانی جیهان " به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئینگلته‌ره .....هتد .. " كه هه‌رده‌م پاڵێوراو بووینه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی مۆندیال .
پاڵه‌وانه‌كانی جامی جیهانی له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006
1 - 1930 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له ووڵاتی ئۆره‌گوای
2 - 1934 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئیتاڵیا
3 - 1938 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
4 - 1950 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له ووڵاتی به‌ڕازیل
5 - 1954 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی سویسرا
6 - 1958 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی سوید
7 - 1962 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی شیلی
8 - 1966 پاڵه‌وان ( ئینگڵته‌را ) له ووڵاتی ئینگڵته‌ره
9 - 1970 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی مه‌كسیك
10 - 1974 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
11 - 1978 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئیسپانیا
13 - 1986 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) له ووڵاتی مه‌كسیك
14 - 1990 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی ئیتاڵیا
15 - 1994 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی ئه‌مریكا
16 - 1998 پاڵه‌وان ( فه‌ڕه‌نسا ) له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
17 - 2002 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی كۆریای باشوور و ژاپۆن
18 - 2006 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
19 - 2010 پاڵه‌وان ( ؟ ) له ووڵاتی ئه‌فریقیای باشوور