ده ست خۆش جوانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » * * * مـــــــــــــــن و تــــــــــــۆ * * * » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خۆش جوانه
مـــــــن و تـــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ
سه‌ده‌یه‌که من ده‌سوتێم و
سه‌ده‌یه‌که تۆش له گله‌یی تێر نابی
سه‌ده‌یه‌که
من ده‌ڵێم نزیکه واده‌ی ڕامووسان و
ووردبوونه‌وه له چۆله‌که خورماییه‌کانی یه‌کتری
تۆش ده‌ڵێ ی سیا گیان دووره
من ده‌لێم هاکا ڕوبارێ ..
له گڕ و ماچ هه‌ڵی گرتین
له پیینی پلوسکه نارنجییه‌کانی موحیبه‌تدا
توڕی داین و
بووین بهداری ده‌سماڵ گره‌ی خۆشه‌ویستی
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی نه‌بووه‌وه و نابێ ..
زه‌مانی لاس وخه‌زاڵ ڕۆیی سیا !
من ده‌ڵێم تاریکی مه‌چۆ ،
کچێ وا به‌ڕێوه‌یه
سه‌ر قه‌تاری شه‌وه په‌مه‌ییه‌کان
ههوهڵینیان ،
به‌هاری به‌خته‌که‌ی خۆمان
شه‌وی به‌یبوون و بوغورد و ڕووتبوونه‌وه
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی ورێنهیه
به‌م زستانی بێوه‌فایی و
به‌م خوڕه‌می ناپاکییه
خورافاته
تاریک مه‌چۆ
قه‌تاری چی و شیفۆنی چی ؟¬
من ده‌ڵێم گوێم له جریوه‌ی ڕۆژێکه گه‌ش
له‌و ڕۆژه‌دا پێده‌چێ من
عه‌یاره گوڵ
سه‌رم به سێوی سه‌ر سنگت و
ته‌مه‌نیشم
به سێبه‌ری
بزه‌یه‌کت ڕابسپیرم
تۆش دیسان ده‌ڵێ ی سیا گیان
له‌من گه‌ڕێ
سێبه‌ری چی و جریوه‌ی چی ؟
من ده‌ڵێم کهنیشکهپایزه ..
نزیکه نزیکه واده‌ی
تێکه‌ڵبوونمان ، هاکا کچێ
هاکا هاکا ، له‌ئاگری نێوانمانا
دۆزه‌خ ..دۆزه‌خ به به‌هه‌شت و
به‌هه‌شت به ئاگر که‌وته‌وه!
تۆش ..تۆش ..ده‌ڵێ ی
هه‌وراز مه‌چۆ
تاریک مه‌چۆ سیا
دۆزه‌خی چی و فیرده‌وسی چی ؟
دۆزه‌خی چی و فیرده‌وسی چی ؟
****اســـــــــماعیل خۆرمـــــــــــــــاڵی*********
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » * * * مـــــــــــــــن و تــــــــــــۆ * * * » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]