1

بابه‌ت: * * * مـــــــــــــــن و تــــــــــــۆ * * *

مـــــــن و تـــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ

سه‌ده‌یه‌که‌ من ده‌سوتێم و
سه‌ده‌یه‌که‌ تۆش له‌ گله‌یی تێر نابی
سه‌ده‌یه‌که‌
من ده‌ڵێم نزیکه‌ واده‌ی ڕامووسان و
ووردبوونه‌وه‌ له‌ چۆله‌که‌ خورماییه‌کانی یه‌کتری
تۆش ده‌ڵێ ی سیا گیان دووره‌
من ده‌لێم هاکا ڕوبارێ ..
له‌ گڕ و ماچ هه‌ڵی گرتین
له‌ پیینی پلوسکه‌ نارنجییه‌کانی موحیبه‌تدا
توڕی داین و
بووین به‌داری ده‌سماڵ گره‌ی خۆشه‌ویستی
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی نه‌بووه‌وه‌ و نابێ ..
زه‌مانی لاس وخه‌زاڵ ڕۆیی سیا !
من ده‌ڵێم تاریکی مه‌چۆ ،
کچێ وا به‌ڕێوه‌یه‌
سه‌ر قه‌تاری شه‌وه‌ په‌مه‌ییه‌کان
هه‌وه‌ڵینیان ،
به‌هاری به‌خته‌که‌ی خۆمان
شه‌وی به‌یبوون و بوغورد و ڕووتبوونه‌وه‌
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی ورێنه‌یه‌
به‌م زستانی بێوه‌فایی و
به‌م خوڕه‌می ناپاکییه‌
خورافاته‌
تاریک مه‌چۆ
قه‌تاری چی و شیفۆنی چی ؟¬
من ده‌ڵێم گوێم له‌ جریوه‌ی ڕۆژێکه‌ گه‌ش
له‌و ڕۆژه‌دا پێده‌چێ من
عه‌یاره‌ گوڵ
سه‌رم به‌ سێوی سه‌ر سنگت و
ته‌مه‌نیشم
به‌ سێبه‌ری
بزه‌یه‌کت ڕابسپیرم
تۆش دیسان ده‌ڵێ ی سیا گیان
له‌من گه‌ڕێ
سێبه‌ری چی و جریوه‌ی چی ؟
من ده‌ڵێم که‌نیشکه‌پایزه‌ ..
نزیکه ‌نزیکه‌ واده‌ی
تێکه‌ڵبوونمان ، هاکا کچێ
هاکا هاکا ، له‌ئاگری نێوانمانا
دۆزه‌خ ..دۆزه‌خ به‌ به‌هه‌شت و
به‌هه‌شت به ‌ئاگر که‌وته‌وه‌!
تۆش ..تۆش ..ده‌ڵێ ی
هه‌وراز مه‌چۆ
تاریک مه‌چۆ سیا
دۆزه‌خی چی و فیرده‌وسی چی ؟
دۆزه‌خی چی و فیرده‌وسی چی ؟

****اســـــــــماعیل خۆرمـــــــــــــــاڵی*********

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: * * * مـــــــــــــــن و تــــــــــــۆ * * *

ده‌ ست خۆش جوانه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ea637410d0.jpg