تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

zor spas bo payamakantan

5

ده‌ستت خۆش زۆر جوان بوو بابه‌ته‌كه‌ت
هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازین .

4

دةستةكانت خؤش بيت هةناسة خان سةركةوتو بيت

بئ كومان مرؤف بة خةندة جوانة و خؤشةويستة

بابةتيكى جوان بوو هيواى بةردةوامى بؤ تؤ

3

dast xoshbet hanasa xan

2

پێکه‌نیی به‌چێژ و به‌ قاقا ته‌مه‌ن درێژده‌کات.

سه‌یره‌ !
ئه‌وه‌ی من زانیبێتم پێکه‌نین سودی زۆره‌ به‌ڵام نه‌ک به‌ قاقا. . .
ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

1

هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین پێکه‌نین سودێکی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌ر بۆیه‌ ووتراوه: پێکه‌نیی به‌چێژ و به‌ قاقا ته‌مه‌ن درێژده‌کات. لێره‌دا گرنگه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ ئاگابین له‌و پێکه‌نینه‌مان هه‌تا ئه‌و سوده‌ گه‌وره‌یه‌ باشتر وه‌ربگرین.

هه‌ر چه‌نده‌ ئێمه‌ ئه‌بوایه‌ زیاتر پێبکه‌نینایه‌ به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌و زیاتر به‌ئاگابونمان له‌و ڕوداوانه‌ی که‌ به‌ده‌وروبه‌رمانه‌وه‌ هه‌ن و سه‌رقاڵیمان به‌ کاری ڕۆژانه‌مانه‌وه‌ وایکردووه‌ که‌ که‌متر له‌ چێژی پێکه‌نین بگه‌ین و هه‌تا به‌هۆیه‌وه‌ به‌ره‌نگاری زۆرترین فشارو کێشه‌کانی ژیان ببینه‌وه.

یه‌کێك له‌ زۆرترین سوده‌کانی پێکه‌نین ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رگری له‌شمان زیاد ده‌کات و که‌متر نه‌خۆش ده‌که‌وین، هه‌روه‌ها ئاسانتر ئه‌تونین زاڵبین به‌سه‌ر فشاره‌ ده‌روونیه‌کاندا که‌ رۆژانه‌ به‌ره‌وڕومان ئه‌بیته‌وه/ سترێس.

‌ پێکه‌نین چه‌ند کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌یه‌ وه‌ك ده‌ڵێن پێکه‌نین مه‌ساج/ شێلانی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌مانه، پێکه‌نین ووزه‌مان به‌رزده‌کاته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌و ڕۆحماندا، توانای کارکردنی سیه‌کانمان باشتر ئه‌کات و هه‌ناسه‌مان ئاسانتر بۆ ئه‌درێت، سوڕی خوێنی له‌شمان باشتر ئه‌کات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ باشتر خوێن بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شمان بچێت و مێشکمان چالاکتر ده‌کات.


پێکه‌نین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونمان هه‌یه/ بڕوا به‌خۆبونمان زیاد ده‌کات، تواناکانمان زیاتر ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه، باشتر داهێنان ده‌که‌ین، دوودڵیت لێ دورده‌خاته‌وه‌ و بێزاریه‌کانت که‌م ده‌بنه‌وه، توانای وه‌رگرتن و فێربوونت به‌رزده‌کاته‌وه‌ ، هیلاکیت ناهێڵێت، ژیانت خۆش و گه‌شبینترت ده‌کات.


پێکه‌نین کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری هه‌یه/ که‌ توانای په‌یوه‌ندیه‌کانت باشتر ده‌کات، ناکۆکی که‌م ده‌کاته‌وه و توانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان زیاتر ده‌کات.

هه‌روه‌ها پیکه‌نین گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ ناو ژیانی ئیش و کارکردندا له‌ ناو کارمه‌نده‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کان به‌دڵێکی خۆش و ئاره‌زووه‌وه‌ بچنه‌ سه‌رکاره‌کانیان و به‌رهه‌میان باشتر بێت، له‌شیان ساغبێت له‌سه‌ر کاره‌که‌یان.


هه‌ر بۆیه‌ من ئاواته‌خوازم له‌ سوده‌کانی پێکه‌نین بگه‌ین و ڕۆژانه‌ به‌ ئاگابین و هه‌وڵبده‌ین بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ یه‌کتردا پیبکه‌نین بۆ ته‌ندروستی و ژیانێکی باشتر بۆ هه‌موو کوردێك.


هه‌تا زۆرتر پێبکه‌نین ته‌ندروستر ده‌بین، هه‌ر ‌بۆیه‌ به‌ئاگاییه‌ك بۆ خۆت سه‌باره‌ت به‌ پێکه‌نین دروست بکه‌و بزانه‌ له‌ ته‌واوی ڕۆژێکدا چه‌ند خوله‌ك پێده‌که‌نیت­­؟

سةرجاوه.warzshidarwni