بابه‌ت: باهةميشةخةندةلةسةرليوةكانتان بيت!!!!!!!
هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین پێکه‌نین سودێکی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌ر بۆیه ووتراوه: پێکه‌نیی به‌چێژ و به قاقا ته‌مه‌ن درێژده‌کات. لێره‌دا گرنگه که ئێمه به ئاگابین له‌و پێکهنینهمان هه‌تا ئه‌و سوده گه‌وره‌یه باشتر وه‌ربگرین.
هه‌ر چه‌نده ئێمه ئه‌بوایه زیاتر پێبکهنینایه به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌و زیاتر بهئاگابونمان له‌و ڕوداوانه‌ی که بهدهوروبهرمانهوه هه‌ن و سه‌رقاڵیمان به کاری ڕۆژانه‌مانه‌وه وایکردووه که که‌متر له چێژی پێکه‌نین بگه‌ین و هه‌تا به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری زۆرترین فشار‌و کێشه‌کانی ژیان ببینه‌وه.
یه‌کێك له زۆرترین سوده‌کانی پێکه‌نین ئه‌وه‌یه که به‌رگری له‌شمان زیاد ده‌کات و که‌متر نه‌خۆش ده‌که‌وین، هه‌روه‌ها ئاسانتر ئه‌تونین زاڵبین به‌سه‌ر فشاره ده‌روونیه‌کاندا که رۆژانه به‌ره‌وڕومان ئه‌بیته‌وه/ سترێس.
پێکه‌نین چه‌ند کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر جه‌سته‌مان هه‌یه وه‌ك ده‌ڵێن پێکه‌نین مه‌ساج/ شێلانی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌مانه، پێکه‌نین ووزه‌مان به‌رزده‌کاته‌وه له جه‌سته‌و ڕۆحماندا، توانای کارکردنی سیه‌کانمان باشتر ئه‌کات و هه‌ناسه‌مان ئاسانتر بۆ ئه‌درێت، سوڕی خوێنی له‌شمان باشتر ئه‌کات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که باشتر خوێن بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شمان بچێت و مێشکمان چالاک‌تر ده‌کات.
پێکه‌نین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونمان هه‌یه/ بڕوا بهخۆبونمان زیاد ده‌کات، تواناکانمان زیاتر ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه، باشتر داهێنان ده‌که‌ین، دوودڵیت لێ دورده‌خاته‌وه و بێزاریه‌کانت که‌م ده‌بنه‌وه، توانای وه‌رگرتن و فێربوونت به‌رزده‌کاته‌وه ، هیلاکیت ناهێڵێت، ژیانت خۆش و گهشبینترت ده‌کات.
پێکه‌نین کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری هه‌یه/ که توانای په‌یوه‌ندیه‌کانت باشتر ده‌کات، ناکۆکی که‌م ده‌کاته‌وه و توانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان زیاتر ده‌کات.
هه‌روه‌ها پیکه‌نین گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه له ناو ژیانی ئیش و کارکردن‌دا له ناو کارمه‌نده‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کان به‌دڵێکی خۆش و ئاره‌زووه‌وه بچنه سه‌رکاره‌کانیان و به‌رهه‌میان باشتر بێت، له‌شیان ساغبێت له‌سه‌ر کاره‌که‌یان.
هه‌ر بۆیه من ئاواته‌خوازم له سوده‌کانی پێکه‌نین بگه‌ین و ڕۆژانه به ئاگابین و هه‌وڵبده‌ین بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ یه‌کتردا پیبکهنین بۆ ته‌ندروستی و ژیانێکی باشتر بۆ هه‌موو کوردێك.
هه‌تا زۆرتر پێبکه‌نین ته‌ندروستر ده‌بین، هه‌ر بۆیه بهئاگاییهك بۆ خۆت سه‌باره‌ت به پێکه‌نین دروست بکه‌و بزانه له ته‌واوی ڕۆژێکدا چه‌ند خولهك پێده‌که‌نیت؟
سةرجاوه.warzshidarwni