تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » وه‌ره‌ بڕۆین..... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

ده‌ست خۆش برام به‌ راستی هۆنراوه‌یه‌کی شاز بوو
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت
....ماشاالله‌ %٦٥ ئه‌ندامان شاعیرن له‌ یانه‌ ...ته‌نیامن شاعیر نیم

13

wow wow  wow 
barastejowana
inshaalla  harbardawam  bet

12

ده ست خوش زور خوش بوو

11

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت سه‌ركه‌ووتوبیت

10

smile:)

[size=16]زۆر زۆر جــــوانــه
ده سته کانت خۆش بێت
هیوام به رده وامیته ،،[/size]

9

وه‌ك كاك دیلمان وتی: جوانی لێ ئه‌بارێت ..
دیاره‌ له‌ چ ناخێكه‌وه‌ ده‌رچووه‌.. جوانتر له‌وه‌ پیشاندانی وێنای ...........smile

ده‌ستت خۆش به‌ڕاستی خۆشحاڵت كردم ..
نامه‌وێ باسی بكه‌م توانای ئه‌وه‌م نیه‌ ...


ههههههههههه ؛) سوپاس براگیان
سوپاس بۆ هاندانه‌کات ...

8

وه‌ك كاك دیلمان وتی: جوانی لێ ئه‌بارێت ..
دیاره‌ له‌ چ ناخێكه‌وه‌ ده‌رچووه‌.. جوانتر له‌وه‌ پیشاندانی وێنای ...........:)

ده‌ستت خۆش به‌ڕاستی خۆشحاڵت كردم ..
نامه‌وێ باسی بكه‌م توانای ئه‌وه‌م نیه‌ ...

7

به‌ڵێ ئایه‌ خان خۆمم ، سوپاس
___

سوپاس یاس خان
___

کاک دیلمان جارێ زووه‌
سوپاس بۆ تۆش smile
___

سوپاس خاتوو زین ،
سوپاس بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ت
____

سوپاس کاک ئه‌حمه‌د
___

6

ده‌ست خۆش

5

dastt xosh bet renwar gyan ba rasty shi3reki jwan bo   da awha nosinakant darxa basa mayan sharawa
to kaseki ba twanyt dlnyaba sarkawto dabyit    dast xosh  baxtawar byt gyan

4

[size=16]ماشالله‌ !جوانی لێ ئه‌بارێ
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك رێنوار گیان هۆنراوه‌یه‌كی زۆر زۆر جوانه‌  ئه‌زیزم ،
كاكه‌ گیان ئه‌ی ئه‌مه‌ بۆ خۆت ده‌رناخه‌یت !؟:) ،هــــــیوای به‌ردوام بونت بۆ ئه‌خوازم براكه‌م
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وت بیت
كاتێكی خۆش
[/size]

3

نیشتیمان .... ئاخ .. نیشتیمانیش
به‌ ڕه‌نگێکی زه‌رد و ده‌نگێکی نزمه‌وه‌ پێت ئه‌ڵێت :
پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته‌ ژیانی ئه‌م لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌ی منه‌وه‌ ،
ئه‌و ته‌نها شیعری بۆ جوانی و خۆشه‌ویستی من ئه‌نوسی ،
به‌ڵام ئێسته‌ که‌ تۆی هه‌یت ته‌نها شیعری ئه‌و بۆ تۆیه‌ و
دێڕکیشم بۆ نانوسێت، 
که‌ له‌ هۆکاره‌که‌شی ده‌پرسم ده‌ڵێت
"من کچێکم کردۆته‌ نیشتیمانم".

دةستةكانت خوش بيت شيعريكى زور زور واتادارة سةركةوتوبيت بزيت

2

[size=16]

له‌وێ ...
گوڵه‌کان لێت ده‌پرسن ، ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی ئێمه‌ی بۆچی بۆ خۆت برد ؟!

ده‌ڵێم رۆمان واتا خۆتی؟
وه‌ڵا شیعرێكی به‌هێز بوو ، خوێندنه‌وه‌ی خۆش بوو، ئه‌و دێره‌ش زۆر به‌لامه‌وه‌ جوان بوو!!
ده‌ست خۆش كاك ڕێنوار به‌رده‌وام بی..[/size]

1

[size=16][center]به‌ (تــۆ) پێشکه‌شه‌ ...!!![/center][/size]

[center]
[size=16]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b1110b676a.jpg

وه‌ره‌ بڕۆین ....


ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی رێی ژینم پیشان ئه‌ده‌یت....
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هیوای ژیانت پێ به‌خشیمه‌وه‌ ....
وه‌ره‌ بڕۆین ...
بڕۆین و سه‌فه‌رێک به‌ناو کۆڵانه‌کانی رۆحی یه‌کتردا بکه‌ین ..
بڕۆین و ....
له‌ ناو کوچه‌ تاریکه‌کانی رۆحی یه‌کتردا چرا هه‌ڵکه‌ین و
تاریکایه‌کانی ناو رۆحمان رۆشن بکه‌ینه‌وه‌...
بڕۆین بۆ دونیایه‌ک ...
که‌ له‌ زمانی هه‌موو شته‌کان بگه‌ین ...
له‌وێ ...
گوڵه‌کان لێت ده‌پرسن ، ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی ئێمه‌ی بۆچی بۆ خۆت برد ؟!
دار چناره‌ قه‌زه‌مه‌کانیش به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ پێت ده‌ڵێن :
ئه‌گه‌ر تۆ باڵای ئێمه‌ت بۆخۆت نه‌بردایه‌
ئه‌وا ئێسته‌ ئێمه‌ هاوڕێی هه‌ور ئه‌بووین !
مانگیش له‌و سه‌ره‌وه‌ دێته‌ گۆ و پێت ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت
من له‌ گه‌شانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام دابووم،
به‌ڵام که‌ تۆ هاتیت نیوه‌ی تریفه‌که‌ی منت برد بۆ خۆت...
دار تووه‌که‌ی به‌رده‌رگای خۆشمان
به‌ ده‌نگێکی هێمن و غه‌مگینه‌وه‌ پێت ده‌ڵێت :
ئه‌م کوره‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی خۆی له‌ ژێر سێبه‌ری مندا به‌سه‌ر برد ،
به‌ڵام له‌و کاته‌ی که‌ تۆ هاتویته‌ ژیانیه‌وه‌ ،
له‌ژێر ساباتی تۆدا نه‌بێت خۆی ناگرێت و
بۆ ته‌نها جارێکیش نه‌هاتۆته‌وه‌ ژێر سێبه‌ری من ...
نیشتیمان .... ئاخ .. نیشتیمانیش
به‌ ڕه‌نگێکی زه‌رد و ده‌نگێکی نزمه‌وه‌ پێت ئه‌ڵێت :
پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته‌ ژیانی ئه‌م لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌ی منه‌وه‌ ،
ئه‌و ته‌نها شیعری بۆ جوانی و خۆشه‌ویستی من ئه‌نوسی ،
به‌ڵام ئێسته‌ که‌ تۆی هه‌یت ته‌نها شیعری ئه‌و بۆ تۆیه‌ و
دێڕکیشم بۆ نانوسێت، 
که‌ له‌ هۆکاره‌که‌شی ده‌پرسم ده‌ڵێت
"من کچێکم کردۆته‌ نیشتیمانم".

[/size][/center]
[center]
رۆمان ، سلێمانی
22.4.10[/center]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » وه‌ره‌ بڕۆین..... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌