بابه‌ت: وه‌ره بڕۆین.....
[size=16][center]به (تــۆ) پێشکه‌شه ...!!![/center][/size]
[center]
[size=16]
وه‌ره بڕۆین ....
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی رێی ژینم پیشان ئه‌ده‌یت....
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هیوای ژیانت پێ به‌خشیمه‌وه ....
وه‌ره بڕۆین ...
بڕۆین و سه‌فه‌رێک به‌ناو کۆڵانه‌کانی رۆحی یه‌کتردا بکه‌ین ..
بڕۆین و ....
له ناو کوچه تاریکه‌کانی رۆحی یه‌کتردا چرا هه‌ڵکه‌ین و
تاریکایه‌کانی ناو رۆحمان رۆشن بکه‌ینه‌وه...
بڕۆین بۆ دونیایه‌ک ...
که له زمانی هه‌موو شته‌کان بگه‌ین ...
له‌وێ ...
گوڵه‌کان لێت ده‌پرسن ، ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی ئێمه‌ی بۆچی بۆ خۆت برد ؟!
دار چناره قهزهمهکانیش به توڕه‌ییه‌وه پێت ده‌ڵێن :
ئه‌گه‌ر تۆ باڵای ئێمه‌ت بۆخۆت نه‌بردایه
ئه‌وا ئێسته ئێمه هاوڕێی هه‌ور ئه‌بووین !
مانگیش له‌و سه‌ره‌وه دێته گۆ و پێت ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت
من له گه‌شانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام دابووم،
به‌ڵام که تۆ هاتیت نیوه‌ی تریفه‌که‌ی منت برد بۆ خۆت...
دار تووه‌که‌ی به‌رده‌رگای خۆشمان
به ده‌نگێکی هێمن و غه‌مگینه‌وه پێت ده‌ڵێت :
ئه‌م کوره نیوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی خۆی له ژێر سێبه‌ری مندا به‌سه‌ر برد ،
به‌ڵام له‌و کاته‌ی که تۆ هاتویته ژیانیه‌وه ،
له‌ژێر ساباتی تۆدا نه‌بێت خۆی ناگرێت و
بۆ ته‌نها جارێکیش نه‌هاتۆته‌وه ژێر سێبه‌ری من ...
نیشتیمان .... ئاخ .. نیشتیمانیش
به ڕه‌نگێکی زه‌رد و ده‌نگێکی نزمه‌وه پێت ئه‌ڵێت :
پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته ژیانی ئه‌م لاوه خوێن گه‌رمه‌ی منه‌وه ،
ئه‌و ته‌نها شیعری بۆ جوانی و خۆشه‌ویستی من ئه‌نوسی ،
به‌ڵام ئێسته که تۆی هه‌یت ته‌نها شیعری ئه‌و بۆ تۆیه و
دێڕکیشم بۆ نانوسێت،
که له هۆکاره‌که‌شی ده‌پرسم ده‌ڵێت
"من کچێکم کردۆته نیشتیمانم".
[/size][/center]
[center]
رۆمان ، سلێمانی
22.4.10[/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]