تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

17

ده ستخوش

16

dast xosh babateke ba swd bw

15

ده‌ستخۆش بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

14

خويندنى سورةتى بةقةرةو كردنى نويزة سوننةتةكان لة مال دةورى يةكجار زؤرة بؤ نةمانى شةيتان لة مالةوة وة ئةو برايةش دةست خؤشي لئ دةكةم ئامازةى جوانى داوة بة خالة كان هيوادارم خالى وينةكة بةباشي رةجاو بكريت.

13

زوووووووووووووور سباس

12

ده‌ستخۆش خوا پاداشتت بداته‌وه‌

11

خۆپاراستن له‌شه‌یتان واته‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ئیمانێكی ته‌واو و راست.
خودا دوورمان خاته‌وه‌ له‌شه‌یتان و له‌شه‌ڕی ئه‌و بمان پارێزێت.
خوداسه‌ركه‌وتووت بكات براگیان

10

swpas

9

[size=16]بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌، ده‌ست خۆش كاك لێزمه‌، به‌رده‌وام بی..[/size]

8

ده‌ستت خۆش بێت کاک لێزمه‌ ، بابه‌تێکی زۆر به‌سوده‌.

7

[size=24]سوپاس بۆ ئێوه‌[/size]

6

بابه‌تێكی زۆر جوان بوو
ده‌ستت خۆش كاكه‌ وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی بژیت .

5

ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌تێكی به‌سوده‌، پێویست به‌ هه‌ڵواسینی ده‌كات.

4

ده‌ست خۆش هه‌ر بژی

3

انشاالله‌

2

ده‌ست خۆش
انشاءالله‌خوا هه‌موو موسلمان له‌شه‌یتان ده‌پارێزیت

1

[size=16]شه‌یتان : بریتیه‌ له‌ دروستکراوێکی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ، ڕاستیه‌کی بێ گومانه‌ ، بیرو ڕایه‌کی خراپ و وه‌سوه‌سه‌ی نیه‌ ، به‌ڵکو بوونی هه‌یه‌ و له‌ جیهانی جنۆکه‌کانه‌ خۆی یه‌کێك بووه‌ له‌ وانه‌ی ڕه‌گه‌زی جن بووه‌ و مه‌لائکه نه‌بووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ ئاگر دروست بووه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ به‌هۆی زیاد به‌ندایه‌تی کردنی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ مه‌لائکه‌کانی خوادا به‌ندایه‌تی ده‌کرد ، وه‌ شه‌یتان چووه‌ته‌ به‌هه‌شت و به‌هه‌شتی بینیوه‌ ، پاشان فه‌رمانی پێ کرا که‌ سه‌جده‌ی رێز به‌رێت بۆ مرۆڤ(ئاده‌م) سه‌لامی خوای لێبێت ، به‌لام ئه‌ سه‌جده‌ی رێزی نه‌برد ، له‌ به‌ر دوو هۆکار
یه‌که‌م : حه‌سودی
دووه‌م : خۆ به‌زل زانین ئیتر ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی وه‌ ده‌ری نا
شه‌یتان له‌ بنچینه‌وه‌ له‌ وشه‌ی ( شطن ) هاتووه‌ واته‌ (ابتعد) دوورکه‌وته‌وه‌ له‌ ره‌حمه‌تی خوا یاخوود به‌مانای ( هه‌موو لوت به‌رز و خۆبه‌زل زانین و دڕو زۆردار و سه‌ربه‌ گۆبه‌ند و سه‌رکێش و یاخی و مانگرتوو و ملهوڕ و سه‌پێچی که‌رێك ) دێت
که‌واته‌ شه‌یتانه‌کان زۆرن سه‌رکرده‌ و پێشڕه‌ویان ناوی ( ابلیس)ه‌ بێگومان ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ واته‌ (ابلاس)که‌ سێکی نائومێد و بێ هیوا که‌ له‌زمانی عه‌ربیدا به‌ که‌سێک ده‌وترێ هیچ خێرو چاکه‌ و پیاوه‌تیه‌کی لێ چاوه‌روان نه‌کرێت .
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زانایانی پێشین (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌یتان پێش ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌ت ده‌ربکرێ خۆی ناوی (عزازیل) بووه‌ خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌
هه‌روه‌ها ابن جریر الطبری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌لێ : شه‌یتان له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ هه‌موو که‌سێکی یاخی و لوت به‌رز و ملهور له‌ جنۆکه‌ و مرۆڤ و گیانله‌وه‌رو هه‌موو شتێکی تر ئه‌مانه‌ی تێدا بی ده‌وترێت .
[/size]

[size=24]چه‌ند هۆکارێك بۆ خۆدوور خستنه‌وه‌ له‌ شه‌یتان[/size]
1[size=16]-    پابه‌ند بوون به‌ قورئان و سونه‌ته‌وه‌
2-    به‌ ئاگا بوون و فریونه‌ خوارن به‌ فێلی شه‌یتان
3-    یه‌کلایی بوونه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌
4-    خۆپاراستن به‌ خوای تاك و ته‌نها و به‌س
5-    پابه‌ند بوون به‌یادی خواوه‌
6-    پابه‌ند بوون به‌ نوێژی کۆمه‌ڵه‌وه‌
7-    ته‌وبه‌ و گه‌رانه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌
[/size]
[size=24]
ئێستا چۆن ماله‌که‌ت ده‌پارێزی له‌ شه‌یتان؟
[/size]
1[size=16]-    له‌ کاتی هاتنه‌ ماڵه‌وه‌دا یادی خوای گه‌وره‌ بکه‌
2-    سه‌لام کردن
3-    یادکردنی خوای گه‌وره‌ له‌ کاتی خواردن و خواردنه‌وه‌
4-    زۆر خوێندنی قورئانی پیرۆز له‌ ناو مالدا
5-    پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ ده‌نگی شه‌یتان (گۆرانی و مۆسیقا)
6-    پاك که‌نه‌وه‌ی ماڵ له‌ جه‌ڕه‌س (زه‌نگۆڵه‌)
پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ده‌فه‌رموێت : زه‌نگۆڵه‌ مۆسیقای شیتانه‌
لێره‌ مهبه‌ست له‌ جه‌ره‌سی ماڵان و مۆبایل نیه‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستی له‌ زه‌نگۆڵانه‌یه‌ که‌ پێشتر ئافره‌تان له‌ قاچیان یان ده‌ستیان ده‌کرد یان بۆ کردنه‌ ملی ئاژه‌لان دوور له‌ رووتان ، هه‌روه‌ها خڵخاڵ که‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ ده‌رده‌چێ
8-    پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ خاچ و هاوشێوه‌کانی :
9-    پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ وێنه‌ و هه‌یکه‌ل ( په‌یکه‌ر)
10-    پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌سه‌گ
10 – زیادکردنی نوێژی سوننه‌ت له‌ ناو ماڵدا
11- وته‌ی چاك و زه‌رده‌خه‌نه‌:
12- پاك و خاوێن به‌ له‌ناو ماڵدا
13- زیاده‌ ره‌ویی نه‌کردن له‌ کاروباری ناوماڵدا
14- به‌خشین و خێرکردن له‌ ماڵدا
15- خۆ نه‌چواندن له‌ شه‌یتان له‌ (له‌ دانیشتن له‌ نێوان سێبه‌ر و هه‌تاودا) وه‌ له‌ ( په‌له‌ په‌له‌ کردن)دا
16- به‌ ته‌نها نه‌بوونی ئافره‌ت و پیاوی نامه‌حره‌م
17- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ (شریك ) وه‌ك نوشته‌ و میروو په‌ت هه‌ڵواسین و ناڵی گوێ درێژ
مه‌به‌ست له‌ نوشته‌ هه‌ندێ نوشته‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ شریك ئه‌وه‌ش له‌ نوشته‌که‌ ده‌نوسی ( یا محمد یا عومه‌ر یا غه‌وس یا شێج فڵان........)
به‌لام ئه‌گه‌ر نوشته‌که‌ قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێ ئاسایه‌
18 – پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌ نه‌فره‌ت و جوێن دان
19- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆبه‌زل زانین و حه‌سودی
20- باوێشکدان ( خه‌و هاتن) و گه‌راندنه‌وه‌ی

[/size]


سه‌رچاوه‌ کتێبی  چۆن ماڵه‌که‌ت ده‌پاریزی له‌ شه‌یتان