بابه‌ت: ٍشهیتان بناسه و خۆتی لێ بپارێزه
[size=16]شه‌یتان : بریتیه له دروستکراوێکی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ، ڕاستیه‌کی بێ گومانه ، بیر‌و ڕایه‌کی خراپ و وه‌سوه‌سه‌ی نیه ، به‌ڵکو بوونی هه‌یه و له جیهانی جنۆکه‌کانه خۆی یه‌کێك بووه له وانه‌ی ڕه‌گه‌زی جن بووه و مه‌لائکه نه‌بووه ، هه‌روه‌ها له ئاگر دروست بووه ، هه‌ر بۆیه به‌هۆی زیاد به‌ندایه‌تی کردنی بۆ خوای گه‌وره له ئاسمان له‌گه‌ڵ مهلائکهکانی خوادا به‌ندایه‌تی ده‌کرد ، وه شه‌یتان چووه‌ته به‌هه‌شت و به‌هه‌شتی بینیوه ، پاشان فه‌رمانی پێ کرا که سه‌جده‌ی رێز به‌رێت بۆ مرۆڤ(ئاده‌م) سه‌لامی خوای لێبێت ، به‌لام ئه سه‌جده‌ی رێزی نه‌برد ، له به‌ر دوو هۆکار
یه‌که‌م : حه‌سودی
دووه‌م : خۆ به‌زل زانین ئیتر ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره له ڕه‌حمه‌تی خۆی وه ده‌ری نا
شه‌یتان له بنچینه‌وه له وشه‌ی ( شطن ) هاتووه واته (ابتعد) دوورکه‌وته‌وه له ره‌حمه‌تی خوا یاخوود به‌مانای ( هه‌موو لوت به‌رز و خۆبه‌زل زانین و دڕو زۆردار و سه‌ربه گۆبه‌ند و سه‌رکێش و یاخی و مانگرتوو و ملهوڕ و سه‌پێچی که‌رێك ) دێت
که‌واته شه‌یتانه‌کان زۆرن سه‌رکرده و پێشڕه‌ویان ناوی ( ابلیس)ه بێگومان ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه هاتووه واته (ابلاس)که سێکی نا‌ئومێد و بێ هیوا که له‌زمانی عه‌ربیدا به که‌سێک ده‌وترێ هیچ خێر‌و چاکه و پیاوه‌تیه‌کی لێ چاوه‌روان نه‌کرێت .
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زانایانی پێشین (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌یتان پێش ئه‌وه‌ی له ڕه‌حمه‌ت ده‌ربکرێ خۆی ناوی (عزازیل) بووه خوای گه‌وره‌ش زاناتره
هه‌روه‌ها ابن جریر الطبری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌لێ : شه‌یتان له زمانی عه‌ره‌بیدا به هه‌موو که‌سێکی یاخی و لوت به‌رز و ملهور له جنۆکه و مرۆڤ و گیانلهوهرو هه‌موو شتێکی تر ئه‌مانه‌ی تێدا بی ده‌وترێت .[/size]
[size=24]چه‌ند هۆکارێك بۆ خۆدوور خستنه‌وه له شه‌یتان[/size]
1[size=16]- پابه‌ند بوون به قورئان و سونه‌ته‌وه
2- به ئاگا بوون و فریونه خوارن به فێلی شه‌یتان
3- یه‌کلایی بوونه‌وه بۆ خوای گه‌وره
4- خۆپاراستن به خوای تاك و ته‌نها و به‌س
5- پابه‌ند بوون به‌یادی خواوه
6- پابه‌ند بوون به نوێژی کۆمه‌ڵه‌وه
7- ته‌وبه و گه‌رانه‌وه بۆلای خوای گه‌وره[/size]
[size=24]
ئێستا چۆن ماله‌که‌ت ده‌پارێزی له شه‌یتان؟[/size]
1[size=16]- له کاتی هاتنه ماڵه‌وه‌دا یادی خوای گه‌وره بکه
2- سه‌لام کردن
3- یادکردنی خوای گه‌وره له کاتی خواردن و خواردنه‌وه
4- زۆر خوێندنی قورئانی پیرۆز له ناو مالدا
5- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له ده‌نگی شه‌یتان (گۆرانی و مۆسیقا)
6- پاك که‌نه‌وه‌ی ماڵ له جه‌ڕه‌س (زه‌نگۆڵه)
پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێت : زه‌نگۆڵه مۆسیقای شیتانه
لێره مه‌به‌ست له جه‌ره‌سی ماڵان و مۆبایل نیه به‌ڵکو مه‌به‌ستی له زهنگۆڵانهیه که پێشتر ئافره‌تان له قاچیان یان ده‌ستیان ده‌کرد یان بۆ کردنه ملی ئاژه‌لان دوور له رووتان ، هه‌روه‌ها خڵخاڵ که ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ ده‌رده‌چێ
8- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له خاچ و هاوشێوه‌کانی :
9- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له وێنه و هه‌یکه‌ل ( په‌یکه‌ر)
10- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له‌سه‌گ
10 – زیادکردنی نوێژی سوننه‌ت له ناو ماڵدا
11- وته‌ی چاك و زه‌رده‌خه‌نه:
12- پاك و خاوێن به له‌ناو ماڵدا
13- زیاده ره‌ویی نه‌کردن له کاروباری ناوماڵدا
14- به‌خشین و خێرکردن له ماڵدا
15- خۆ نه‌چواندن له شه‌یتان له (له دانیشتن له نێوان سێبه‌ر و هه‌تاودا) وه له ( په‌له په‌له کردن)دا
16- به ته‌نها نه‌بوونی ئافره‌ت و پیاوی نامه‌حره‌م
17- پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له (شریك ) وه‌ك نوشته و میروو په‌ت هه‌ڵواسین و ناڵی گوێ درێژ
مه‌به‌ست له نوشته هه‌ندێ نوشته‌یه که ده‌بێته شریك ئه‌وه‌ش له نوشته‌که ده‌نوسی ( یا محمد یا عومه‌ر یا غه‌وس یا شێج فڵان........)
به‌لام ئه‌گه‌ر نوشته‌که قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێ ئاسایه
18 – پاك کردنه‌وه‌ی ماڵ له نه‌فره‌ت و جوێن دان
19- دوور که‌وتنه‌وه له خۆبه‌زل زانین و حه‌سودی
20- باوێشکدان ( خه‌و هاتن) و گه‌راندنه‌وه‌ی
[/size]
سه‌رچاوه کتێبی چۆن ماڵه‌که‌ت ده‌پاریزی له شه‌یتان
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!