تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ده‌ست خۆش

7

واو   والله‌  منیش ته‌نها ئه‌و به‌ كار دینم
انشاالله‌ توشی هیچ نابم

6

كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، وابزانم ڕێژه‌یه‌كی زۆری كوڕانیش لێره‌ كرێمی دژه‌ خۆر به‌كارده‌به‌ن. هیوادارم هۆشداری لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان زوو بگاته‌ هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك تووشی كێشه‌ی ئاماژه‌ بۆ كراو نه‌بێ. . ئامین خودایه‌.

5

[mono]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هةر سةركةوتو تةمةن دريز بيت

بة هيواى بةردةوام بونت كولةكةم [/mono]

4

واى:o هةواليكى سةيرة:o
واللة من هةموو كات بةكارى دينم
لةولاتى ئيمة ئةوةندة كةرمة كةر ئةوة بةكارنةهينين راست دةسوتين
جامن دكتور بوى داناوم دةبى هةموو كاتةك بةكاربهينم:(

دةست خوش بو ئةم هةوالة

3

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوبیت

2

dast xosh kak rebwar bo agadaret.chunka mn babardawame bakare denm

1

[size=24]چارلس شۆمه‌ر سیناتۆری دیموكراتیخوازی ئه‌مریكا داوای له‌ ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ئاشكرا بكات كه‌پێده‌چێت كاریگه‌ربن له‌سه‌ر تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست و له‌ مادده‌ كیمیاوییه‌كانی ناو زۆربه‌ی كرێمه‌كانی پێستدا هه‌ن.
چارلس شۆمه‌ر بڵاویكره‌ده‌وه‌، رایگه‌یاند: ” ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ئاماری لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری خراپی كرێمه‌كانی پاراستنی پێست له‌تیشكی خۆر له‌سه‌ر تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ مادده‌ی " ئیسترات رتینۆڵ پاڵمیتات " كه‌ له‌كرێمی پێستدا به‌كاردێن هۆكاری تووش بوون بن به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست، به‌ڵام تائێستا هیچ رێنماییه‌ك له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌ومادده‌یه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌رنه‌چووه‌.
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا چارلس شۆمه‌ر به‌پێویستی زانی "ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كاانی ئه‌مریكا رێنمایی بداته‌ به‌كارهێنه‌رانی كرێمی دژه‌ سوتانی به‌رخۆر له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا"، داواشیكرد "ئیداره‌كه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ژه‌هره‌كان ئاشكرا بكات، كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان كرێمه‌كانی پێست و تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست". 
مادده‌ی " ئیسترات رتینۆڵ پاڵمیتات " مادده‌یه‌كه‌ له‌پێكهاته‌كانی ڤیتامین ( A ) له‌زۆربه‌ی كرێمه‌كانی دژه‌ سوتان به‌خۆر به‌كارده‌هێنرێت و شیكارییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌وه‌ره‌مه‌كان زیاتر ده‌كات له‌پێستدا.
[/size]







[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]